بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ هونەرمەند کازۆ
بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ هونەرمەند کازۆ
بەرنامەی رەمەزاندروستی سەردانی شاری وانی باکووری کوردستان کرد، لەوێ دەنگێک کە وەکو دەنگی چیای سیپان بەرز و بڵندە بەشداری لە بەرنامەی رەمەزاندروستی کرد، هونەرمەند کازۆ هەرچەندە تەمەنی گەیشتووەتە نزیک 80 ساڵی، بەڵام لە لاوک ودەنگبێژیدا نەکەوتووە، بە چەند لاوکێکی چیایی پێشوازی لە ستافی بەرنامەی رەمەزاندروستی کرد.
کازۆ هەر تەنیا لە دەنگبێژی و لاوکدا لێهاتوو نییە، بەڵام لە دروستکردنی خواردن وەستایەکی لێهاتووە، کچ و کوڕەکانیشی دەڵێن کە دەستاوی کازۆ زۆر خۆش و بەتامە.
هونەرمەند کازۆ خواردنە کوردەوارەییەکانی ناوچەی وانی باکووری کوردستان بە دکتۆر ئاراس دەداتە ناسین و باس لەو جۆرە خواردنانەش دەکات، کە لەوان دروستدەکرێن.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەی رەمەزاندروستیدا کازۆ باس لەوە کرد، کە لە تەمەنی گەنجایەتیدا یاریزانێکی لێهاتووی تۆپی پێ بووەو ئێستاش جارجار یاری دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر حەزی لە رۆیشتن و راکردن هەیە.
بەرنامەی رەمەزاندروستی
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40