فاتێ، خانمە هونەرمەندی ناوداری باکووری کوردستان لە بەرنامەی رەمەزاندروستی

فاتێ، خانمە هونەرمەندی ناوداری باکووری کوردستان لە بەرنامەی رەمەزاندروستی

فاتێ، خانمە هونەرمەندی ناوداری باکووری کوردستان لە بەرنامەی رەمەزاندروستی چەند لایەنێكی ژیانی تایبەتی خۆی دەخاتەڕوو، بە گۆرانی فاتیمەی هونەرمەندی ناوداری باشووری کوردستان عەلی مەردان هونەرمەند فاتێ دەستی بە بەرنامەی رەمەزاندروستی کرد.
فاتێ، لەم بەرنامەیەدا ئاشکرای کرد، کە نووستنی زۆر خراپەو شەوانە لە کاژێر 3 بۆ 4 بەرەبەیان دەخەوێت و درەنگیش لە خەو هەڵدەستێت، ئەمەش دکتۆر ئاراس نیگەران دەکات و دەڵێت واباشترە شەو زوو بخەون بۆ ئەوەی بە تەندروستی بژین.
لە بەشی دووەمی بەرنامەی رەمەزاندروستیدا فاتێ، چەند جۆرە وەرزشێک دەکات، بەڵام لەگەڵ وەرزشکردنەکەش گۆرانی دەڵێت، ئەمەش هاوکارو یارمەتیدەری دەبێت بۆ ئەوەی لەوەرزشکردن بەردەوام بێت.

 بەرنامەی رەمەزاندروستی 
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی 
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40