بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر

ستیڤ ڤاگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هەولێر، بەشداری لە بەرنامەی رەمەزاندروستی کرد، لەگەڵ دکتۆر ئاراس لەیەکێک لە رێستۆرانتەکانی هەولێر نانی ئێوارەیان خوارد.
كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هەولێر، کەبابخۆرێکی زۆر باشەو لەگەڵ ئەوەشدا زۆر حەزی لەیاپراخەو خواردنە کوردەوارییەکانی بەلاوە خۆشە، بۆیە لەگەڵ دکتۆر ئاراس شیشە کەبابێکیان هەڵگرت و چەند دانە دۆڵمەیەکیشی خوارد.

بەرنامەی رەمەزاندروستی
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40