بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ جەلال پەرێشان

بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ جەلال پەرێشان

جەلال پەرێشان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە بەرنامەی رەمەزاندروستی بەشداری کرد، دکتۆر ئاراس لەگەڵ جەلال پەرێشان لە نێو مزگەوتی رەشاد موفتی لە هەولێر بەربانگیان کردەوە.
هەر دوای بەربانگکردنەوە، جەلال پەرێشان ستافی بەرنامەی رەمەزاندروستی لە ماڵەکەی خۆی میوانکرد، بەڵام بەر لەوەی دکتۆر ئاراس دانیشێت، جەلال پەرێشان گوتی"بەخێربێی ئاراس، بسوڕێ ئاراس، دانیشە ئاراس، هەستە ئاراس، نەکەی ئاراس".
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکە دکتۆر ئاراس لە جەلال پەرێشان دەپرسێت، کە بۆچی تاوەکو ئێستا ژنی نەهێناوە، جەلال پەرێشانیش لە وەڵامدا دەڵێت" وازبێنە کەریم".

بەرنامەی رەمەزاندروستی 
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی 
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40