بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ عەلی باپیر
عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بەشداری لە بەرنامەی رەمەزاندروستی کرد، لەگەڵ دکتۆر ئاراس لە ماڵەکەی خۆیدا بەربانگیان کردەوە.
لە بەشی یەکەمی بەرنامەی رەمەزاندروستیدا عەلی باپیر ئاشکرای کرد، کە ئەو کەسێکی زۆرخۆر نییەو کەم نان دەخوات، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە وەرزش دەکات، بۆ ئەوەی لەش ساغ و تەندروست بێت.
مامۆستا عەلی باپیر، پەسنی ژنەکەی دەکات و دەڵێت "شوکریە خانی هاوژینم هاوکارو پاڵپشتی بەردەوامی منەو ئەو منداڵەکانی من و حەوت منداڵەکانی هاوژینی کۆچکردووی منیشی بەخێوکردووە، لە ژیاندا زۆر قەرزداری هاوژینەکەمم".
بەرنامەی رەمەزاندروستی
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40
بهشی بكه لە