بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر
هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد، هەڵکەوت زاهیر بووە میوانی بەرنامەی رەمەزاندروستی و لەگەڵ دکتۆر ئاراس لەیەکێک لە رێستۆرانتەکانی شاری هەولێر بەربانگیان کردەوە.
هەوڵکەوت زاهیر لەبارەی خواردنی رۆژانەی، دەڵێت، کە ئەو زۆر ئاگایی لە تەندروستی خۆیەتی و خواردنی تەندروست و سووک دەخوات، لەگەڵ ئەوەشدا زوو زوو پشکنین بۆ خۆی دەکات.
مامۆستا هەڵکەوت دەربارەی ئەو هونەرمەندانەی لەگەڵ ئەو کاردەکەن مەرج و رێنمایی تایبەتی هەیە، بۆیە دەبێت ئەو گۆرانیبێژە جگەر کێش نەبێت، دەنا کاری هونەری بۆ ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە عەمرە دەکات و نوێژ و رۆژییەکانیش دەگرێت.
بەرنامەی رەمەزاندروستی
رەمەزاندروستی، بەرنامەیەكی رۆژانەی تایبەتە بە تەندروستی لە رەمەزاندا، بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراك، پسپۆڕانی وەرزش و شێفەكانی دروستكردنی خۆراكدا تۆماردەكرێت. لە هەر بەرنامەیەکیشدا کەسایەتییەک بەشداردەبێت کە هەم خۆراکەکە دەخوات و هەمیش وەرزشەکە دەکات.
پێشكێشكار : دكتۆر ئاراس برادۆستی
پرۆدیوسەر : هیوا سەڵاح
دەرهێنەر : سامان خالید
كاتی پەخشكردن : 18:40
بهشی بكه لە