رەمەزان و خواردن - چۆنێتی دروستکردنی پیزا

رەمەزان و خواردن - چۆنێتی دروستکردنی پیزا

چۆنییەتی دروستکردنی  پیتزاو پیدە
بەرنامەی رەمەزان و خواردن، ئەمجارە باس لە چۆنییەتی دروستکردنی پیتزاو  پیدە و هەویر بە گۆشت لە هوتێل ریکسۆس لە شاری دهۆک دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا سوودو زیانەکانی لەرووی تەندروستی شیدەکاتەوە.
رەمەزان و خواردن، بەرنامەیەكی رۆژانەی مەیدانییە ، تایبەتە بە خواردن و تەندروستی لە مانگی رەمەزاندا ، ئەو بەرنامەیە بە پلەی یەكەم بایەخ بە رێستۆرانتە بەنێوبانگەكان و ، هەندێ لە ساردەمەنیخانە، شیرینیخانە و ترشیفرۆشەكان لە هەموو پارێزگاكانی باشووری كوردستان دەدات .
ئەم بەرنامەیە لە پێشکەشکردنی دکتۆرە زێڕین کامەرانەو هیوا سەڵاح پرۆدیوسەری بەرنامەکەیەو بیلال بیتوێنی کاری دەرهێنان بۆ ئەم بەرنامەیە دەکات، هاوکات بۆتان عەبدوڵڵا مۆنتێری بەرنامەکەیە.
بەرنامەی رەمەزان و خواردن ، رۆژانە لە مانگی رەمەزاندا کاژێر 18:40 خولەک پێشکەشدەکرێت و لە رۆژی دواتر لە کاژێر 9:40 خولەک دووبارە دەبێتەوە.