چۆنییەتی ئامادەکردنی مریشکی مەحشی

چۆنییەتی ئامادەکردنی مریشکی مەحشی

هەمیشە توێژەران و پزیشکان، خواردنی مریشک بە باشتر دەزانن لە خواردنی گۆشتی سوور، بۆیە لە مانگی رەمەزاندا دەبێت گرنگی زیاتر بە خواردنی مریشک بدرێت،بۆیە بەرنامەی ئەمجارەی رەمەزان و خواردن لە رێستۆرانتی هەولێری نێودەوڵەتی، باس لە چۆنییەتی ئامادەکردنی مریشكی مەحشی دەکات.  

رەمەزان و خواردن، بەرنامەیەكی رۆژانەی مەیدانییە ، تایبەتە بە خواردن و تەندروستی لە مانگی رەمەزاندا ، ئەو بەرنامەیە بە پلەی یەكەم بایەخ بە رێستۆرانتە بەنێوبانگەكان و ، هەندێ لە ساردەمەنیخانە، شیرینیخانە و ترشیفرۆشەكان لە هەموو پارێزگاكانی باشووری كوردستان دەدات .

ئەم بەرنامەیە لە پێشکەشکردنی دکتۆرە زێڕین کامەرانەو هیوا سەڵاح پرۆدیوسەری بەرنامەکەیەو بیلال بیتوێنی کاری دەرهێنان بۆ ئەم بەرنامەیە دەکات، هاوکات بۆتان عەبدوڵڵا مۆنتێری بەرنامەکەیە.

بەرنامەی رەمەزان و خواردن ، رۆژانە لە مانگی رەمەزاندا کاژێر 18:40 خولەک پێشکەشدەکرێت و لە رۆژی دواتر لە کاژێر 9:40 خولەک دووبارە دەبێتەوە.