د. ئەحمەد کەرکووکی: یەکێتی و پارتی پێکەوە دەتوانن پۆستەکانی کورد لە کەرکووک وەربگرنەوە

14 August 2025
د. ئەحمەد کەرکووکی: یەکێتی و پارتی پێکەوە دەتوانن پۆستەکانی کورد لە کەرکووک وەربگرنەوە
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایدەگەیێنێت: هیچ بەڵگەیەک نییە کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنە سوننەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە دوو ساڵ بێت. دەشڵێت، کۆتایی ساڵ هەڵوێستی خۆیان لەوبارەیەوە رادەگەیەنن.
 
د. ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: سەردانی محەممەد حەلبووسی بۆ کەرکووک بە مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن بووە و بەهۆی گوشاری جەماوەریشەوە باسی لەوەکردووە کە رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە تاوەکو دوای دوو ساڵ پۆستی پارێزگای کەرکووک رادەستی عەرەب بکرێت، ئەگەر نا هیچ بەڵگەیەک نییە، رێککەوتنێکی لەوشێوەیە ئەنجام درابێت.
 
گوتیشی: نایانەوێت هەندێک بابەت لە میدیا باسبکرێن، بەڵام کۆتایی ساڵ باسی ئەو بابەتە دەکەن کە ئایا رێککەوتنێک هەیە بۆ رادەستکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە عەرەب یان نا.