ژن و پیشە – ساکار ئازاد – دووکاندار

ژن و پیشە – ساکار ئازاد – دووکاندار

من ساکار ئازادم. سێ ساڵە لە هەولێر دووکانی جوانکاریی جلوبەرگم هەیە. پێشتر لە کەرکووک بووم. دەرچووی یاسام، بەڵام ئارەزووم بۆ کاری دەستی وای لێکردم ئەم دووکانە خنجیلانەیە دابنێم.

ئەو شتانەی کوردەوارین و خەڵک بە زۆری دەستیان ناکەوێت، من دروستیان دەکەم و دەیانفرۆشم. کڕیارەکانم زۆر لە نرخەکانم رازین.

ئێمە لە بازاڕی کوورانین لە کۆڵانی 23. خەڵک زۆر ئارەزووی جوانکاریی جلی بووک و جلەکانی دیکە دەکەن و دێنە لامان. تاقمێکی ملوانکە و پشتوێن و گوارە و فەقیانەم کردووەتە 15 هەزار دینار کە لە هەر جێگەیەکی دیکە بیکڕیت 35 هەزار دیناری تێدەچێت؛ ئەمەیشم لەبەر ئەوە کردووە کە هەموو کەس بتوانێت بیکڕێت.

هەلم بۆ چەند کچیش رەخساندووە کە لە ماڵەوە کاردەکەن. کاتێک جەژن دێت، من کاتی ئەوەم نابێت دابنیشم شت دروست بکەم، بۆیە داومە بەو کچانە بۆم دروست بکەن.

رۆژانی ئاسایی لە پەیجی ئینستاگرامەکەم لایڤ دەکەمە و فێرکاری بۆ خەڵک دادەنێم. هەژمارەکەم بە ناوی فەلەک ئێکسسواراتەوەیە. لەوێ هەموو مۆدێلەکان دادەنێم و نرخەکانیش دەنووسم، چونکە کێبڕکێی بازاڕ دەکەم.