شۆربای قەرنابیت و چیزکێکێکی تایبەت

شۆربای قەرنابیت و چیزکێکێکی تایبەت

لە بەرنامەی ئەمڕۆی شیڤ و شیرینی، ئەڤین دەروێش  شۆربای قەرنابیت و چیزکێکێکی تایبەت دروستدەکات.

شۆربای قەرنابیت

پێکهاتەکان: قەرنابیت، پەتاتە، پیازی وشک یان تەڕە پیاز، بیبەری ڕەش، خوێ، برۆکلی، کرێم

ئامادەکردن
1. تەڕە پیازەکە پاکدەکەین و ئەو بەشەی کە پێویست نییە لێی دەکەینەوە.
2. برۆکلی ورد دەکەین و دەیکەینە ناو مەنجەڵەکەوە.
3. دوو پەتاتە ورد دەکەین و دەیکەینە ناو مەنجەڵەکەوە.
4. قەرنابیت گوڵ گوڵ دەکەین و دەیکەینە ناو مەنجەڵەکەوە، پێویست ناکات زۆر ورد بکرێت، چونکە دواتر لە میکـسەر دەدرێت.
5. خوێ و بیبەری رەشی تێ دەکەین.
6. سەری مەنجەڵەکە دادەخەین تاوەکو جوان بەیەکەوە دەکوڵێن.

چیزکێک
پێکهاتەکان، پسکیتێکی سادە، هێلکە، شەکر، پەنیر

ئامادەکردن
1. وەرەقەی کەرە لەناو سینییەکە دادەنێین.
2. شەکر و پەنیرەکە تێکەڵ دەکەین تاوەکو جوان بەیەکەوە دەگونجێن
3. شەکری ڤانێلا بە دوو کیسە تێکەڵ بە شەکرەکە دەکەین.
4. دوو پاکەت پەنیر دەکەینە ناو تێکەڵەکە.
5. تێکەڵەکە دەخەینە ناو فڕنەوە.
6. سەروژێر بەیەکەوە لەسەر پلەی 160 تاوەکو 170، بۆ ماوەی 40 بۆ 45 خولەک دەبرژێنرێت.