مریشکی برژاو بە هەنگوین
لە بەرنامەی ئەمڕۆی شیڤ و شیرینی، ئەڤین دەروێش مریشکی برژاو بە هەنگوین دروستدەکات.
پێکهاتەکان: سنگی مریشک، هەنگوین، سۆسی باربێکیو، یەک دەنک سیر، کەمێک بەهارات، خوێ، بیبەری رەش، کەرە
ئامادەکردن
1. سەرەتا هەنگوین و سۆسی باربێکیو تێکەڵ دەکرێن.
2. سنگی مریشک ئامادە دەکرێت و بە دەنکێک سیر و بەهارات و خوێ و بیبەری رەش تێکەڵ دەکرێت.
3. مریشکەکە دەخرێتە ناو تاوەیەکەوە و لەسەر ئاگر دادەنرێت، بەبێ ئەوەی سەری مەنجەڵەکە دابخرێت.
4. چاوەڕێ دەکرێت مریشکەکە رەنگی برژاوی وەربگرێت، پاشان سۆسەکەی تێدەکرێت.
5. کەمێک کەرەی تێدەکرێت، تاوەکو سنگی مریشکەکە بەتەواوی ببرژێت.
6. سۆسی باربێکیو و هەنگوینی تێدەکرێت و ئاگرەکەی کەم دەکرێتەوە، تاوەکو سۆسەکە لەگەڵ مریشکەکە تێکەڵ بێت و تام بگرێت.
کێکی چۆکۆلات
پێکهاتەکان: 200 گرام کەرە، پەرداخێک شەکر، سێ هێلکە، پەرداخێک چۆکۆلاتی سادە (200-150 گرام)، یەک دوو کەوچکی چێشت کاکاو، پەرداخێک بۆ پەرداخ و نیوێک ئارد
ئامادەکردن
1. کەرە و شەکر و چۆکۆلاتەکە لەسەر ئاگر دەتوێنرێنەوە.
2. دوای ئەوەی کەمێک سارد دەبێتەوە، هێلکەکان دانە بە دانە تێدەکرێن و تێکەڵ دەکرێن.
3. کاکاو و ئاردی تێدەکرێت و هەمووی تێکەڵ دەکرێت، بۆ ئەوەی هەویرێکی یەکدەست دروست ببێت.
4. قاڵبی کێکەکە چەور دەکرێت و هەویرەکەی تێدەکرێت.
5. فڕنەکە گەرم دەکرێت لەسەر پلەی 200، پاشان پلەی گەرمی دادەبەزێنرێت بۆ 180 و کێکەکە بۆ ماوەی 20-25 خولەک دەبرژێنرێت.