زەڵاتە بە ساوەر لەگەڵ کەباب

زەڵاتە بە ساوەر لەگەڵ کەباب

لە بەرنامەی ئەمڕۆی شیڤ و شیرینی، ئەڤین دەروێش زەڵاتە بە ساوەر لەگەڵ کەباب دروستدەکات.

کەرەستەکان: ساویەری ورد، یەک تەماتە، یەک پیاز، قیمە، خوێ، سیری پاودەر، بیبەری رەش، خەیار، بیبەر، زەیتوون، هەنار، ئەڤۆکادۆ، کەرەوز، زەیتی زەیتوون، سرکەی سێو، ترشە سماق، سۆسی تایبەتی کەباب، نان

ئامادەکردن
1. ساوەرەکە دەکرێتە ئاوی گەرمەوە تاوەکو نەرم دەبێت.
2. تەماتە و پیاز ورد دەکرێن بۆ کەبابەکە. خوێ، سیری پاودەر و بیبەری ڕەش دەکرێتە قیمەکەوە. تێکەڵاوی قیمەکە بە شیشەوە دەکرێت و دەبرژێنرێت. دەتوانرێت لە فڕن یان تاوەدا ببرژێنرێت. ئەگەر قیمەکە زۆر چەور بوو، دەتوانرێت هێلکەیەک یان تۆزێک ئاردی تێ بکرێت.
3. خەیار، بیبەر و تەماتە ورد دەکرێن. زەیتون و هەنار تێکەڵ بە سەوزەکان دەکرێن. ئەڤۆکادۆ و پیازیش ئامادە دەکرێن. زەیتی زەیتوون، سرکەی سێو، خوێ و ترشی سماق تێکەڵدەکرێن بۆ سۆسی زەڵاتەکە.
4. کەباب و زەڵاتەکە پێکەوە پێشکێشدەکرێن، کەرەوز بۆ کەبابەکە بەکاردەهێنرێت.