بریانی و مریشکی برژاو
لە بەرنامەی ئەمڕۆی شیڤ و شیرینی، ئەڤین دەروێش بریانی بە تامێکی تایبەت، لەگەڵ مریشکی برژاو و شەربەتی شووتی دروستدەکات.
کەرەستەکان: برنج، مریشک، کەرە، زەیت، شیری گوێزی هیندی، بەهارات (زیرە، بیبەری رەش، دارچین، زەردەچەوە)، بیبەری سوور، تەماتە، کەرەوز، سیر، خوێ، شوتی، لیمۆ، هەنگوین، بادام
ئامادەکردن
1. ئامادەکردنی برنج:
* برنجەکە 20 خولەک پێشتر لە ئاوی گەرمدا بخووسێنن.
* کەرە و زەیتەکە لە تاوەیەکدا گەرم بکەن.
* بەهاراتەکانی تێبکەن.
* شیری گوێزی هیندی تێبکەن.
* کەمێک زەیتی تێبکەن.
* برنجەکەی تێبکەن.
* وەکو ئامادەکردنی برنجی ئاسایی، ئاوی هەڵمژی، ئاگرەکەی کەمبکەن و دایبنێن تاوەکو دەم دەکێشێت.
2. ئامادەکردنی مریشک:
* مریشکەکە بکەن بە دوو کەرتەوە.
* بیبەری سوور، تەماتە و کەرەوزەکە تێکەڵبکەن.
* داودەرمان و بەهاراتەکانی تێبکەن.
* مریشکەکە بە سۆس مەساج بدەن.
* فڕنەکە گەرم بکەن.
* مریشکەکە لەناو فڕنەکە دابنێن.
* دوای نزیکەی پەنجا خولەک تاوەکو کاژێرێک، لە ژێرەوەی فڕنەکە دایبنێن تاوەکو بە تەواوەتی دەبرژێت.
3. ئامادەکردنی شەربەتی شووتی:
* شوتییەکە لەگەڵ ناوکەکەی تێکەڵ بکەن.
* یەک لەت یان یەک لیمۆی تێبکەن.
* ئەگەر بەردەست بوو، تۆزێک شووتی وردکراو کە لە بەفرگرەوە وەکو سەهۆڵ لێ هاتبێت تێبکەن.
* ئەگەر پێویستی کرد، تۆزێک هەنگوینی تێبکەن.
4. چۆنیەتی پێشکێش کردن:
* بریانییەکە لەگەڵ مریشکە برژاوەکە پێشکێشبکەن.
* شەربەتی شووتی و تۆزێک میوەی لەگەڵ دابنێن.
* کەرەوز و سۆسی تایبەت بۆ رازاندنەوە بەکاربهێنن.