کێکی ترامیسۆ ۆ شیرینییەکی هەویر ناسک

کێکی ترامیسۆ ۆ شیرینییەکی هەویر ناسک

لە بەرنامەی ئەمڕۆی شیڤ و شیرینی، ئەڤین دەروێش کێکی ترامیسۆ ۆ شیرینییەکی هەویر ناسک دروستدەکات.

شیرینی

پێکهاتەکان:  خەمیرە، شیر، شەکر، هێل، یەک هێلکە، ئارد، ڤانێلا، کاستەر، شلیک

ئامادەکردن
1.  خەمیرە، شیر، شەکر، هێل و هێلکەکە تێکەڵ دەکرێن.
2.  ئارد وردە وردە زیاد دەکرێت هەتا هەویرێکی نە زۆر شل و نە زۆر توند دروست دەبێت.
3.  هەویرەکە دەشێلدرێت تاوەکو تەنیشتەکانی ناو دەفرەکە بەری نەکەوێت.
4.  هەویرەکە گونک گونک دەکرێت (65-70 غرام بۆ هەر گونکێک بەپێی ئەوەی چەند گەورە یان بچووک دەتوێت).
5.  گونکەکان دەخرێنە ناو سینی فڕن کە وەرەقێکی کەرەی لەسەرە.
6.  هەویرەکە پێویست ناکات پێش ئامادەکردن هەڵبێت؛ بەڵکو راستەوخۆ شێوەی دەدرێتێ و پاشان دادەنرێت تاوەکو هەڵبێت.
7.  ڤانێلا و کاستەر یان شلیک دەکرێتە ناو هەویرەکە.
8.  ئەگەر کەشوهەوا سارد بوو، دەتوانرێت فڕنەکە پێنج خولەک گەرم بکرێت و پاشان بکوژێنرێتەوە، هەویرەکە لەناو فڕنەکەدا دابنرێت تاوەکو زووتر هەڵبێت.
9.  هەویرەکە دەبرژێنرێت و پاشان کاستەر یان میوەی تێدەکرێت.

کێکی ترامیسۆ

پێکهاتەکان
*   پسکیت تایبەت بە ترامیسۆ
*   پەنیری ماسکەپۆنی
*   کرێم
*   زەردێنەی هێلکە (چوار زەردێنە)
*   شەکر (نزیکەی پەرداخێک)
*   ڤانێلا (دوو کیس)
*   قاوەی ئێسپرێسۆ
*   کەکاو پاودەر

ئامادەکردن
1.  زەردێنەی هێلکە لەگەڵ شەکر و ڤانێلا تێکەڵ دەکرێن تاوەکو کرێمی دەبێت.
2.  پەنیری ماسکەپۆنی و کرێمی خەفق تێکەڵ بە زەردێنە دەکرێن.
3.  پسکیتەکان لەناو قاوەی ئێسپرێسۆدا تەڕ دەکرێن و لە ژێرەوەی قاڵبەکەدا ریز دەکرێن.
4.  چینێک کرێم بەسەر پسکیتەکاندا دەڕێژرێت.
5.  چینێکی تر پسکیت لەسەر کرێمەکە ریز دەکرێت و قاوەی ئێسپرێسۆی بەسەردا دەکرێت.
6.  دیسان چینێک کرێم دەڕێژرێت بەسەر پسکیتەکاندا.
7.  کەکاو پاودەر بەسەر کێکەکەدا دەکرێت بۆ رازاندنەوە.
8.  کێکەکە بۆ ماوەیەک دەخرێتە بەفرگرەوە تاوەکو خۆی دەگرێت.