خانه‌قا و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی
كۆنترین مزگه‌وتی شاری سلێمانیه. یه‌كێكه له ره‌مزه دیاره‌كانی شاره‌كه و گۆڕی شێخ مه‌حمودی حه‌فیدی تێدایه. یه‌كه‌مین مزگه‌وت بووه نوێژی هه‌ینی تێدا خوێندراوه. یه‌كه‌م مامۆستای مزگه‌وته‌كه شێخ مارفی نۆدێ بووه.
تەكییەكانی كوردستان
به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی مانگی ره‌مه‌زانی (تۆڕی میدیایی رووداو)ه، بۆ ناساندنی مێژووی خانه‌قا و تەكییەكانی هەموو پارچەكانی كوردستانە، ئامانج له‌و به‌رنامه‌یه نیشاندانی كاریگەریی ئەو تەكیانەیە لە مێژووی كوردستان و شۆڕشەكانی كوردستان و كولتووری كۆمەڵگەی كوردیدا ، هەروەها نیشاندانی زیكر و ئاواز و مۆسیقاكانی ئەو خانەقا و تەكیانەی كوردستانە .
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا باسی مێژووی ته‌كیه و خانه‌قاكان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كاریگەری لە عیرفان و كولتووری كوردیدا ، هه‌روه‌ها دەستنووس و مۆسیقا و زیكریان بایەخی پێده‌رێت. تەكییەكانی كوردستان رۆژانە له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا له (تۆڕی میدیایی رووداو ) په‌خشده‌كرێت.
به‌شی بكه لە