مزگه‌وت و خانه‌قای مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی

مزگه‌وت و خانه‌قای مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی
مزگه‌وت و خانه‌قای مه‌ولانا خالید له‌ شاری سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین مزگه‌وته‌كانی شاره‌كه‌ و له‌ ساڵی 1818 له‌سه‌رده‌می ئیماره‌تی بابانیه‌كان دروستكراوه‌. خانه‌قاكه‌ گرنگیه‌كی مێژوویی بۆ شاری سلێمانی هه‌یه‌ و ئێستاش رۆژانه‌ ده‌یان و سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ رووی تێده‌كه‌ن. 

تەكییەكانی كوردستان

به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی مانگی ره‌مه‌زانی (تۆڕی میدیایی رووداو)ه‌، بۆ ناساندنی مێژووی خانه‌قا و تەكییەكانی هەموو پارچەكانی كوردستانە، ئامانج له‌و به‌رنامه‌یه‌ نیشاندانی كاریگەریی ئەو تەكیانەیە لە مێژووی كوردستان و شۆڕشەكانی كوردستان و كولتووری كۆمەڵگەی كوردیدا ، هەروەها نیشاندانی زیكر و ئاواز و مۆسیقاكانی ئەو خانەقا و تەكیانەی كوردستانە .

له‌و به‌رنامه‌یه‌دا باسی مێژووی ته‌كیه‌ و خانه‌قاكان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كاریگەری لە عیرفان و كولتووری كوردیدا ، هه‌روه‌ها دەستنووس و مۆسیقا و زیكریان بایەخی پێده‌رێت. تەكییەكانی كوردستان رۆژانە له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا له‌ (تۆڕی میدیایی رووداو ) په‌خشده‌كرێت.