ئامادەکردنی ماینچە
شێف سازگار محەممەد لەم بەرنامەیەی تامخۆش پێداویستییەکان و قۆناخەکانی ئامادەکردنی ماینچە لەگەڵ برنج و شلەی کوولەکە رووندەکاتەوە.
پێداویستییەکان:
گۆشتی ماینچە
تەماتە
پیاز
گەڵای غار
هێل
مێخەک
بیبەری رەش
سیر
دۆشاوی تەماتە
بیبەر
ئامادەکردن
سەرەتا شێف سازگار ماینچەکە بەبێ بەکارهێنانی رۆن دەخاتە نێو مەنجەڵ و لێدەگەڕێت گۆشتەکە بە چەورییەکەی خۆی کەمێک هەڵکزێک. دواتر پیاز و تەماتە و بیبەر و دۆشاوی تەماتە و بیبەری رەش و چەند گوڵە مێخەک و هێل و پارچەیەک سیر لەگەڵ گۆشتەکە تێکەڵ دەکات. بۆ ماوی یەک کاژێر و نیو لەسەر ئاگرەکە دەمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی گۆشتەکە بە تەواوی دەکوڵێت.
بهشی بكه لە