تامخۆش - زەڵاتەی سیزەر

15 March 2024
تامخۆش - زەڵاتەی سیزەر

شێف سازگار محەممەد لەم بەرنامەیەی تامخۆش پێداویستییەکان و قۆناخەکانی ئامادەکردنی زەڵاتەی سیزەر بە شێوازی تەندروست رووندەکاتەوە.

پێداویستییەکان
سینگی مریشک
مایۆنیز
سیر
سرکەی سێو
ئاوی لیمۆ
کاهوو

ئامادەکردن
سەرەتا شێف سازگار سینگی مریشکەکە لە ناو تاوەیەک بە کەمێک رۆنی زەیتوون سووردەکاتەوە. ئینجا سۆسی زەڵاتەکە بە مایۆنیز و سیر و سرکەی سێو و ئاوی لیمۆ دروستدەکات. دوای ئامادەبوونی مریشکەکە، پارچە پارچەی دەکات و لەناو زەڵاتەکە دایدەنێت.