بازرگانیکردن بە گونی مرۆڤ لە کوردستان
چاندن یان بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، دیارده‌یه‌كی جیهانییه و له زۆربه‌ی وڵانی دونیادا هه‌یه، له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌دواداچوون بۆ بازرگانیكردنێكی سه‌یر ده‌كرێت لە هەرێمی کوردستان کە بازرگانییه به هێلكه‌گونی مرۆڤ.
له به‌رنامه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاری هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ بازرگانییه‌كه پێكهێناوه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه كه كه‌سێكی یاسایی نێو لیژنه‌كه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات؛ سه‌ره‌داوی زانیارییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌یه له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رهێنانی گون كراوه، ئه‌ندامی لیژنه‌كه باس له‌وه ده‌كات کە ره‌نگه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كرابێت و هیچ په‌ڕاوێكیشی نه‌بێت.
هه‌ر له‌نێو به‌رنامه‌كه‌دا، مه‌لایه‌ك فرۆشتنی گون به فرۆشتنی خودی مرۆڤ وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت "له ئایینی ئیسلامدا مرۆڤ دروستكراوێكی رێزلێگیراوه بۆیه ده‌بێت رێز و پێزانینی بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی هه‌بێت"، هه‌روه‌ها دەڵێ "ئه‌گه‌ر چاندنی گون، جیناتی كه‌سی به‌خشه‌ر بگوێزێته‌وه، ئه‌وا له‌ڕووی شه‌رعه‌وه رێپێنه‌دراو و نه‌گونجاوه".
ئه‌گه‌رچی به‌شێك له پزیشكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕیان به وه‌ها نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك نییه كه گونی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی دیكه بگوێزرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌نێو به‌رنامه‌كه‌دا پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری نایشارێته‌وه، نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گون، وه‌كو هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه‌ی چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته ده‌كرێت و ئاساییه، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كه‌سی به‌خشه‌ر جیناتی خۆی له‌گه‌ڵ هێلكه گونه‌كه ده‌گوێزێته‌وه و كه‌سی وه‌رگر نابێته خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی هێلكه‌گونه‌كه.
هه‌ر له درێژه‌ی به‌دواداچوونه‌كه‌دا، به‌هرۆز فه‌ره‌یدوون، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه له‌رێگەی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌كات كه یه‌كێك له هێلكه گونه‌كانی خۆی فرۆشتووه‌ته گرووپێك و له كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدراوە، ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌نێو به‌رنامه‌كه‌دا هه‌یه.
هاوكات زانیاری ورد و نه‌بیستراوی تێدایه له‌باره‌ی ئه‌و وێبسایته جیهانییانه‌ی بانگه‌شه بۆ كڕینی هێلكه‌گونێكی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
تۆپ ستۆری، بەرنامەیەكی بنكۆڵكاریی تۆڕی میدیایی رووداوە، مژاری گەرمی هەفتە بەدواداچوونی وردی رۆژنامەوانیی بۆ دەكرێت، هەموو پێنجشەممەیەك كاژێر 10:30 خولەكی شەو لەلایەن بەهرۆز فەرەیدوون، پێشكەش دەكرێت.