رێژە و وردەکاری تووشبووانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان

رێژە و وردەکاری تووشبووانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان
لەم بەرنامەیەدا بەدواداچوون بۆ دۆخی تووشبوانی ئۆتێزم دەكرێت لە هەرێمی كوردستان.
وێنەگرتنی بەرنامەكە و بەدواداچوونەكە لە نێو شاری سلێمانیدایە، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات دۆخی تووشبوانی ئۆتیزم و ئامارو داتای تووشبووان زۆر لەوە زیاترە كە باسدەكرێت.

بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی، زۆربەی ئەو خێزانانەی كە منداڵی تووشبووی ئۆتیزمیان هەیە نایانەوێت چواردەورەكەیان بزانن كە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە.

بەهرۆزفەرەیدوون، پێشكەشكاری بەرنامەكە دەچێتە یەكێك لە سەنتەرەكانی راهێنانی تووشبوانی ئۆتیزم، لە سەنتەرەكە ژمارەیەك منداڵی لێیە كەلەلایەن چەند راهێنەرێكەوە راهێنانیان پێدەكرێت، یەكێك لە راهێنەرەكان ئاماژە بەوە دەدات كە لەرووی رووخسارەوە منداڵی ئۆتیزم هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ منداڵێكی ئاساییدا نییە ئەوەی هەیە لە منداڵێكی ئۆتیزمدا بە هەڵسوكەوت و شێوازەكانی مامەڵەكردنی منداڵی ئۆتیزم، ئەو راهێنەرە باسیدەكات.

لەنێو بەرنامەكەدا چیرۆكی خێزانێك كە منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزمیان هەیە سەرنجی دەخرێتەسەر، وردەكاری ژیانی ئەو خێزانانە ئاشكرا دەكرێت كە منداڵی تووشبووی ئۆتیزمیان هەیە.

تۆپ ستۆری، بەرنامەیەكی بنكۆڵكاریی تۆڕی میدیایی رووداوە، مژاری گەرمی هەفتە بەدواداچوونی وردی رۆژنامەوانیی بۆ دەكرێت، هەموو پێنجشەممەیەك كاژێر 10:30 خولەكی شەو لەلایەن بەهرۆز فەرەیدوون، پێشكەش دەكرێت.