هۆکاری قەرەباڵخی فەرمانگەی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و هەولێر
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌دواداچوون بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ده‌كرێت له‌هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی هاتووچۆی سلێمانی و هه‌ولێر، به‌دواداچوونه‌كه له‌كاتێكدایه فه‌رمانگه‌كانی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تتر له‌و دوو شاره، قه‌ره‌باڵخییه‌كی به‌رچاوی لێده‌بینرێت و گله‌یی و گازنده‌ی خه‌ڵك وایكردووه وه‌ها به‌دواداچوونێك ئه‌نجامبدرێت.
سه‌ره‌تای به‌دواداچوونه‌كه له فه‌رمانگه‌ی هاتووچۆی سلێمانییه‌وه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی فه‌رمانگه‌كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ده‌ستبه‌كاربووه و ده‌ڵێت پێداچوونه‌وه‌یان به كۆی سیستمی به‌ڕێوه‌چوونی مامه‌ڵه‌ی هاوڵواتیاندا كردووه و، وا باس ده‌كات كه زۆرترین ماوه بۆ به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌یه‌ك ته‌نیا چه‌ند كاژێرێكی پێده‌چێت، له‌نێو به‌رنامه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر، هه‌ر به مۆبایله‌كه‌ی خۆی وێنه‌ی سه‌ره‌گرتن و قه‌ره‌باڵخی فه‌رمانگه‌كه‌ی تۆمارده‌كات و ئیدی بڕیارده‌دات گۆڕانكاری له‌كۆی سیستمی به‌ڕێوه‌چوونی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیاندا بكات.
به‌رپرسی هونه‌ریی فه‌رمانگه‌كه‌ش یه‌كێكی دیكه له‌و به‌رپرسانه‌یه، كه راشكاوانه باس له‌وه ده‌كات واسته به‌ته‌واوی كۆتایی نه‌هاتووه و، ده‌شڵێت زۆرم پێناخۆشه نزیكه‌كانم ته‌كلیفم لێبكه‌ن بۆ واسته.
چه‌ند هاونیشتمانییه‌كیش هه‌ر له‌نێو فه‌رمانگه‌كه به‌ده‌م راییكردنی مامه‌ڵه‌كانییانه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ده‌رده‌كه‌وێت زۆرینه‌ی هاونیشتمانییه‌كان رازین له سیستمه نوێیه‌كه و ده‌شڵێن كاره‌كانیان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر له‌نێو به‌رنامه‌كه‌دا به‌دواداچوون بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاونیشتمانیان له فه‌رمانگه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر كراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه رازیە به سیستەمی كاركردنه‌كه و ده‌ڵێت هۆكاری قه‌ره‌باڵخیی فه‌رمانگه‌كه بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات به سیستمێكی رێكخراو ئیشوكاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌نجه‌ره‌ی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌یه و زۆر به خێرایی و بێ گرفت و له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا ئیشوكاری مامه‌ڵه‌كان ته‌واوده‌كرێت.
له‌نێو به‌رنامه‌كه‌دا، به‌هرۆز فه‌ره‌یدوون، ده‌چێته لای ئه‌و هاونیشتمانییانه‌ی كه سه‌رقاڵی به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌كانیانن، زۆربه‌یان ناڕازین لە سیستمه‌كه و چه‌ند هاونیشتمانییه‌كیش شاهێدیی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه فه‌رمانبه‌ره‌كان هه‌ر به بینینی تیمی تۆپ ستۆری ده‌ستیانكردووه به كاركردن و په‌نجه‌ره‌ی كاركردنیان به‌ڕووی هاونیشتمانیاندا كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له هاونیشتمانییه‌كان ده‌ڵێت 600 كه‌سم له‌پێشه‌وه‌یه و یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت یه‌ك هه‌فته‌یه مامه‌ڵه‌كه‌م ته‌واونه‌بووه و یه‌كێك دیكه ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێكم به‌پله‌ی رائید لێ ون بووه و نایدۆزمه‌وه و هه‌ر ناشزانم كێیه.
تۆپ ستۆری، بەرنامەیەكی بنكۆڵكاریی تۆڕی میدیایی رووداوە، مژاری گەرمی هەفتە بەدواداچوونی وردی رۆژنامەوانیی بۆ دەكرێت، هەموو پێنجشەممەیەك كاژێر 10:30 خولەكی شەو لەلایەن بەهرۆز فەرەیدوون، پێشكەش دەكرێت.

به‌شی بكه لە