بازرگان - بازرگانێک بەهۆی ئەم بەرنامەیەوە 20 هەزار دۆلار قازانجی کردووە

18 February 2023
بازرگان - بازرگانێک بەهۆی ئەم بەرنامەیەوە 20 هەزار دۆلار قازانجی کردووە

رۆژی شەممە 18ـی شووباتی 2022 دووەمین وەشانی بەرنامەی "بازرگان"ـی تۆڕی میدیایی رووداو پەخشکرا کە تایبەتە بە مامەڵە و قازانجکردن لە فۆرێکس و بازاڕە داراییەکان.

 

رەسەن رەڤەندی لە بەرنامەکەدا دەڵێت، هەفتەی رابردوو هەفتەیەکی پڕقازانج بووە و بەشی زۆری بازرگانان قازانجیان کردووە. دەشڵێت، گرنگتر لەوەی باس دەکەین کە چی روودەدات، ئەوەیە کە بازرگانان چۆن سوودی لێوەردەگرن.

 

باس لەوەش دەکات، یەکێک لە بازرگانان کە خۆی ئاگادارە، هەفتەی رابردوو بەهۆی بەرنامەی "بازرگان"ـی تۆڕی میدیایی رووداوەوە "2 دەفتەر دۆلار" قازانجی کردووە. دەشڵێت، بە کۆی گشتی، 3400 بازرگان لە راپرسییەکی تۆڕەکەیاندا رایانگەیاندووە بەهۆی بەرنامەکەوە قازانجیان کردووە کە دەکاتە 96٪ـی بەشداربووان.

 

جیاوازی نێوان فۆرێکس و بازاڕی پشکەکان چییە؟

 

فۆرێکس بازاڕێکی پڕ جووڵەیە کە تێیدا بازرگانان بە ئارەزووی خۆیان بە جووتەدراوێک مامەڵە بە کانزاکانی وەک نەوت و زێڕەوە دەکەن و دەتوانن سوود لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخەکان وەربگرن.

 

لە بەرامبەردا بازاڕی پشکەکان (ستۆک مارکێت) بریتییه لهو بازاڕهی که تێیدا نرخی پشکی کۆمپانیاکان پێشکێش دهکرێت و بازرگانان دهتوانن ههر کۆمپانیایهک یاخود پرۆژهیهکیان ویست پشکهکانی بکڕن بهو هیوایهی داهاتی کۆمپانیاکه زیاد بکات و بهپێی بڕی پشکهکهی قازانجی دهست دهکهوێت.

 

له بازاڕی پشکهکاندا بازرگان پشکی خودی کۆمپانیاکه دهکڕێت یان دهیفرۆشێت، بهڵام له فۆرێکسدا بازرگان ئاڵوگۆری دراو دهکات به دراوی دیکه بێت یاخود به پشکی کۆمپانیاکان.

 

له بازاڕی پشکهکاندا ههمیشه بازرگان کاتێکی زیاتری پێویسته بۆ قازانجکردن وهک له بازاڕی فۆرێکس.

 

رەسەن رەڤەندی پێیوایە، هۆکاری سەرەکیی ئەوەی بەشی زۆری بازرگانانی کورد لە بازاڕی فۆرێکس و بازاڕی پشکەکاندا زیان دەکەن ئەوە نییە کە بازاڕەکان پڕ زیان بن، بەڵکو ئەوەیە کە نازانن چۆن مامەڵە لەو بازاڕانەدا بکەن.

 

هاوکات لەم هەفتەیەدا، کۆمەڵێک ئاماری ئابووری لە جیهاندا بڵاودەبنەوە کە کاریگەرییان لەسەر بازاڕە داراییەکان دەبێت. رۆژی سێشەممە، 21ـی شووبات، کاژێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ  پێنوێنی ئابووریی ZEW ی ئەڵمانیا هەیە. کاژێر 04:30ـیش هەڵاوسانی مانگانەی بنەڕەتی لە کەنەدا بڵاودەبێتەوە. لە هەمان کاتدا فرۆشی تاکەکەسیی بنەڕەتیی کەنەدا هەیە. هەمان رۆژ کاژێر 06:00ـی ئێوارە ئاماری فرۆشی خانووی بەردەست لە ئەمریکا بڵاودەبێتەوە.

 

رۆژی چوارشەممە 22ی شوباتی 2023، کاژێر 04:00ـی بەرەبەیان رێژەی سوودی بانکی نیوزلەندا دیاری دەکرێت و کاژێر 10:00ـی بەیانییش هەڵاوسانی ساڵانەی ئەڵمانیا بڵاودەبێتەوە.

 

رۆژی پێنجشەممە، 23ـی مانگ، کاژێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ هەڵاوسانی ساڵانە لە ناوچەی یۆرۆ بڵاودەبێتەوە. کاژێر 04:30ـی هەمان رۆژیش، کۆی بەرهەمی نێوخۆیی چارەکانەی ئەمریکا بڵاودەبێتەوە. رۆژی هەینییش کە دەکاتە 24ـی شوبات، کاژێر 04:30ـی ئێوارە، ئیندێکسی خەرجیی بنەڕەتیی مانگانەی بەکاربەری ئەمریکا بڵاودەبێتەوە.

 

 

 

نرخی زێڕ دەگاتە 1864 دۆلار

 

هەرچەندە هەفتەی رابردوو نرخی زێڕ بۆ سێیەمین هەفتە بە دابەزین کۆتایی بە مامەڵەکان هێنا، بەڵام رەڤەندی پێیوایە لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ دەگاتە 1864 دۆلار کە ئێستا (لە کاتی داخرانی بازاڕدا) 1842 دۆلارە بۆ هەر ئۆنسەیەک. دەشڵێت هەر لەم هەفتەیەدا بەپێی شیکارییە تەکنیکییەکان، نرخی زێڕ دادەبەزێت بۆ 1837 دۆلار، بەڵام دواتر ئامانجی سەرەکیی ئەوەیە بگاتە 1864 دۆلار.

 

لەبارەی بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلاریش رەڤەندی دەڵێت، لەم هەفتەیەدا دەرفەتی زۆرباش لە مامەڵەکردن بە دراوی یۆرۆ هەیە و هیچ ترسێک لە کڕینی یۆرۆ نییە. باسی لەوەشکرد، هەرکەسێک هەفتەی رابردوو یۆرۆی کڕیبێت، ئێستا قازانجی کردووە. دەشڵێت، لەم هەفتەیەدا نرخی یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە و هەر یۆرۆیەک دەگاتە 1.083 دۆلار.

 

 

نرخی نەوت دەگاتە 91  دۆلار

 

رۆژی هەینی و لە دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا نرخی نەوت زیاتر لە 2  دۆلار دابەزی. بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 82 دۆلار و 98 سەنت دابەزی، بەوەش لە هەفتەی رابردوودا 2.5٪ـی نرخەکەیی لەدەستداوە.

 

رەسەن رەڤەندی دەڵێت، لەم هەفتەیەدا ئەگەری هەیە نرخی نەوت بەرز ببێتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بگاتە 91 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، پاشان بۆ ناوچەی 78 بۆ 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزێت.