دوورخستنەوەی زیدان و ئاستی بارسێلۆنای بێ مێسی

03 December 2020
دوورخستنەوەی زیدان و ئاستی بارسێلۆنای بێ مێسی
لە بەرنامەی ڤار باس لە مەترسی ئەگەری سەرنەکەوتنی یانەی ریال مەدرید بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ کرا، هەروەها باس لە ئاستی یانەی ریال مەدرید کرا کە یانەکە ئاستی روو لە دابەزینەو هۆکارەکەش بۆ زینەدین زیدانی راهێنەر دەگەڕێتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری دوورخستنەوەی زیدان لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید خرایەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا باس لە ئاستی یانەی بارسێلۆنا کرا کە بەبێ لیۆنێل مێسی ئەنجامەکانی باشترن.
 
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا سێ لە یاریزانانی برایەتی پێش یارییان بەرامبەر یانەی هەولێر لە خولی نایابی کوردستاندا، باسیان لە ئەگەری دوورخستنەوەی زیدان کرد، دواتر بە شێوازی سری دی ژمارەکانی چامپیۆنزلیگ خرانەڕوو، لەگەڵ ئەو یانانەی بۆ قۆناخی 16 سەرکەوتوون و ئەگەرەکانی سەرکەوتنی یانە گەورەکانیش بەرچاوخران.