خاکی پیرۆز لە گوندی نگڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان

28 April 2022
خاکی پیرۆز لە گوندی نگڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان

خاکی پیرۆز لە گوندی نگڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان

گوندی نگڵ سەربە پارێزگای سنەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەوەی کە نێوبانگی بۆ گوندی نگڵ دروستکردووە قورئانێکی دەستنووسە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 450 ساڵ. هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەک لەسەر قورئانەکەی نگڵ نەکراوە و نازانرێت وردەکارییەکانی نووسین و سەردەمەکەی بەتەواوەتی بۆ کەی دەگەڕێتەوە.

بەرنامەیەکی مەیدانییە چیرۆکە نەزانراوەکانى شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستان دەگێڕێتەوە. چیرۆکى ئەو شوێنانە و گرنگترین بەسەرهاتە مێژووییەکانیان بەشێوەیەکى مەیدانى پیشاندەدات. لە بەرنامەکەدا لێکۆڵەرێکی مێژوویی شارەزا بە بەڵگەی مێژووی قسە لەسەر شوێنەوارەکان و چیرۆکەکانیان دەکات.