زانا خەڵکی شاری سلێمانییە. بەهۆی شێوازی قسەکردن و جلوبەرگییەوە بە رەشید بەگ ناسراوە. زانا خەریکی پیشەی چایچێتییە. بەهۆی قسەخۆشەکانی و شێوازی مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا، رۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی چایخانەکەی دەکەن.