مەزارگەی ئێزدییەکان لە شنگال
دەروێش عەلی، یەکێکە لە مجێورەکانی مەزارگەی ئێزدی و دەڵێ: باوک و باپیرانیشم خزمەتی ئەم مەزارەیان کردووە.
ئەو مەزارگەیە یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکان لای پەیڕەوانی ئاینی ئێزدی و ژمارەیەکی زۆر لە پەیڕەوانی ئەو ئایینە بۆ نزاکردن رووی تێدەکەن.
خەڵکی زیاتر لە رۆژانی هەینی دەچنە سەر مەزاری ئێزدی، گرێدانی ئەو پەڕۆیەی لە نێو مەزارەکەدا هەن، بەمەبەستی لەدڵگرتنی نیازێکە و سێ جار گرێی دەدەن و دەیکەنەوە و ماچی دەکەن.
بهشی بكه لە