بێستوون تۆک - هەڵبژاردن
بەرنامەیەکی گفتوگۆییە لە وەرزی هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی 2025 دا بە شارەکانی عێراقدا دەگەڕێت، لە هەولێرەوە تاوەکو بەسرە. هەر ئەڵقەیەک لە شوێنێکی جیاواز تۆمار دەکرێت. بێستوون عوسمان بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە سیاسییەکان لەگەڵ گەنجانی عێراق و هەرێمی کوردستان رووبەڕوو دەکاتەوە. گەنجان پرسیاری سەخت دەکەن دەربارەی سیاسەت، بەڵێنەکان و پرسە راستەقینەکانیان، میوانەکانیش دەبێت وەڵام بدەنەوە. ئامانج لەم بەرنامەیە ئامادەکردنی دەنگدەرە گەنجەکانە بۆ بەشدارییەکی هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەکاندا، هەروەها بەرزکردنەوەی دەنگی ئەوان و گەیاندنی بە کاربەدەستانی وڵات.