هەڵبژاردنی هیوا
لەكاتی كەمپینەكانی هەڵبژاردندا زۆر مژار دەكرێنە جێگەی مشتومڕ، كە هەندێكیان دەبێ لەلایەن بەپرسی پارتەكان یان بەرپرسە حكومییەكان وەڵامبدرێنەوە ، هەندێكیشیان هەندێجار لەلایەن كەسانی پەیوەست بە مژارەكە لەنێو لیستەكاندا . ئەو بەرنامەیە گفتوگۆ لەسەر ئەو مژارە گەرمانە دەكات كە لەكاتی كەمپینی هەڵبژاردندا دەردەكەون و پێویستیان بە شرۆڤەكردنەوەی تەواوە، بەرنامەكە لە ستۆدیۆ یان لە كافێیەك وێنە دەگیرێت ، سێ دەنگدەریش لە سێ لیستی جیاواز میوان دەكرێن، هەروەها شارەزایەكی بوارەكەش قسە لەسەر ئەو مژارە دەكات.
ئەو بەرنامەیە لەلایەن پێشکەشکاری بەناوبانگ هیوا جەمالەوە پێشکەشدەکرێت، سەنگەر ستار پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، شەوانە لە کاژێر ٩ی شەو پەخشدەکرێت.