لە شارەوە
بەرنامەی حیزبێک به شێوه‌ی ئینفۆگرافیكێكی 3 خوله‌كی له به‌رنامه‌كه‌دا به تۆماركراوی نیشانده‌دات، كه له‌لایه‌ن شاهۆ ئه‌مینه‌وه پێشكه‌شده‌كرێت، سه‌رۆكی یه‌كێك له لیسته سه‌ره‌كییه‌كان بانگده‌كرێت وه‌ك میوانی سه‌ره‌كی، یان به‌رپرسی یه‌كه‌می حیزبه‌كه له سلێمانی، هه‌روه‌ها دوو به‌ربژێر له دوو لیستی دیكه و شرۆڤه‌كارێكی سیاسی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌كرێنه میوان، بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌و لیسته و بۆچوونی ئه‌وانی دیكه.
نێوه‌رۆكی به‌رنامه‌كه له سه‌ر پرسه سیاسییه‌كانی نێو به‌رنامه‌كانی هه‌لبژاردن، به‌لێنی لیسته‌كان و حیزبه‌كانیان و ئاینده‌ی كورد له عێراق له په‌رله‌مان و حكومه‌تی تازه‌ی عێراقدا، یه‌كده‌نگی و په‌رتتربوونی كورد له عێراقدا، پۆسته‌كانی كورد له حكومه‌ت و پێكهاته‌ی سیاسی تازه‌ی عێراقدا.
شاهۆ ئەمین پێشکەشکار و سالار سەنگاوی پرۆدیوسەر و ئاکۆ ساڵح دەرهێنەری بەرنامەکەن، لە ماوەی کاژێرێکدا، بەرنامەکە لە كاژێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە شەوانی هەینی و شەممە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق پەخشدەبێت.