ماوه‌یه‌كه به‌هۆی فراوانبوونی هزری خۆبه‌خشییه‌وه له‌كوردستان و زۆربوونی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ر و دواتریش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی دژه‌داعش. كۆمه‌ڵێك كه‌مپه‌ینی گرنگی هاوكاریكردن له‌لایه‌ن رێكخراو و میدیا و گروپه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه رێكخرا. دووان له گرنگترین ئه‌و كه‌مپه‌ینانه كه زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بوو، كه‌مپه‌ینی (رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت له كه‌ناڵی كوردسات)و كه‌مپه‌ینی (ره‌نجی شه‌هیدان له كه‌ناڵی رووداوه)وه بوو. له یه‌كه‌میاندا بڕی (5000 ته‌ن خۆراك) و (نیو ملیۆن دۆلار) كۆكرایه‌وه. له‌دووه‌میشیاندا نزیكه‌ی (16 ملیۆن دۆلار) كۆكراوه‌ته‌وه. له‌ئه‌نجامی ئه‌و كه‌مپه‌ینانه به‌گشتی و كه‌مپه‌ینی (ره‌نجی شه‌هیدان) به‌تایبه‌تی چه‌ند خاڵێك جێگه‌ی سه‌رنجه له گرنگترینیان:
1. ئه‌و كه‌مپه‌ینه زۆر به ئاشكرا هه‌ستی خۆبه‌خشی تاكی كورد روون ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش ته‌نها پێویستی به جووڵاندنێكی لێزانانه هه‌یه. لێزانیش ئه‌و میدیا‌و میدیاكارانه‌ن كه ده‌توانن به باشترین شێوه گرنگی په‌یامی كه‌مپه‌ینه‌كه بگه‌یه‌نن.
2. كه‌مپه‌ین مانای ئه‌وه‌نییه كه ئه‌وانه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستن ده‌بنه به‌دیلی حكومه‌ت. به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه له‌پاڵ هاوكاری حكومه‌تدا كه رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ئه‌ستۆیه. كه‌مپه‌ینسازه‌كان هاوكاری لاوه‌كی پێشكه‌ش به خه‌ڵك ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش كارێكی باوه له كۆمه‌ڵگه زیندووه‌كاندا.
3. سه‌رمایه‌داران، مه‌رج نییه هه‌موو كات وه‌ك سه‌رچاوه‌ی كێشه بۆ ئه‌م هه‌رێمه ئه‌ژماربكرێن. ناكرێ بخرێنه سوچێكه‌وه‌و بكرێنه دوژمنی خه‌ڵك. به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر گرنگه بكرێنه یه‌كێك له رێبه‌رانی ئاسانكاری و به‌ڕێوه‌بردنی لایه‌نی ئابووری خه‌ڵك. ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی هێنده گران نییه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته لای سه‌رمایه‌دار دروست بكرێت كه هاوكارییه‌كانی بۆ كارێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت. چونكه دواجار سه‌رمایه‌داریش مافی خۆیه‌تی به‌دوای ناو و ناوبانگی خۆی و كۆمپانیاكه‌یدا بگه‌ڕێت. گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ له‌و كه‌مپه‌ینه چۆن ده‌توانیت هه‌م ناوبانگی سه‌رمایه‌داره‌كه‌و هه‌میش به‌شداری كاریگه‌ری بخه‌یته‌گه‌ڕ.
4. ئه‌وه‌ی له‌و كه‌مپه‌ینه كۆكرایه‌وه ته‌نها هاوكاری ماددییانه‌ی كاتی نییه، به‌ڵكو ته‌رخانكردنی كورسی خوێندنی زانكۆیی و قوتابخانه له‌لایه‌ن زانكۆ و قوتابخانه ناسراوه‌كانه‌وه، پرۆسه‌یه‌كی ستراتیجی درێژخایه‌نه، كه هه‌ندێكیان بۆ 16ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مه‌ش واته ئه‌ركی ئه‌و كه‌مپه‌ینه كاتی نییه‌و ده‌كرێ بۆ داهاتوویه‌كی درێژخایه‌ن سوودی لێوه‌ربگیرێت.
5. هیچ عه‌یب و نه‌نگییه‌ك نییه ئه‌گه‌ر میدیایه‌ك یان میدیاكارێك بیه‌وێت له‌ڕێی ئه‌م كه‌مپه‌ینانه‌وه رۆڵی خۆی زیاتر بگه‌یه‌نێت. به‌پێچه‌وانه‌وه شیاوی ده‌ستخۆشی و هاندانی زیاتره به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئه‌داو كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌خشه‌ره‌كان.
به‌رده‌وامكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مپینانه‌و هاوشێوه‌كانیان كارێكی ژیرانه‌یه به‌مه‌رجێك بتوانرێت داهێنانی زیاتر تێدابكرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و پرس و كاته‌دا بگونجێت كه كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ