سێ مانگ لە سەرۆككۆماریی دۆناڵد ترامپ تێپەڕ بوو. دۆناڵد ترامپ بە دانی كۆمەڵێك بەڵێنی قەبە كە زۆر كەس بە پۆپۆلیستی و ناواقعبینانە لەقەڵەمیان دەدان، سەرنجی دەنگدەرانی ولایەتە یەكگرتووەكانی بۆ لای خۆی راكێشا و هاتە سەر كار. ئەو بەڵێنانەی ترامپ دانی، بەشی پێخۆری دەورەیەكی تەواوی سەرۆك كۆمارێكی ئاسایی بوو. دەكرا چوار ساڵ خۆی و خەڵكیان پێوە بخافڵێنێ و هەنگاو بە هەنگاو هەوڵی وەدیهێنانی هەمووی یان هیچ نەبێ بەشێكیان بدا. ئەگەر كەسێكی تر لە جێی ترامپ بووایە هەر وای دەكرد، پلە بە پلە، بەئەسپایی و هەنگاو بەهەنگاو دەچووە پێشەوە. ترامپ بەڵام وای نەكرد. ئەو لە خواردنی قرپۆكەكانەوە دەستی پێكرد.
برایان تریسی لە كتێبی ''قرپۆكەكە قووت بدە!''دا، كە یەكێك لە باشترین و جێی پەسەندترین كتێبەكانی برایان تریسی، دەروونناسی ئەمریكاییە، ئەو رێنوێنییەمان دەكا كە بۆ سەركەوتن وا باشە هەر كارێك، جا هەرچەند قورس بێت، دەستبەجێ و بێ دوودڵی ئەنجام بدرێ. تەنانەت تریسی ئامۆژگاریمان دەكا كە كام كارە قورستترە سەرەتا دەستوبرد لەویان بكەین.
وا پێدەچێ، دۆناڵد ترامپیش ڕەچاوی ئامۆژگارییەكەی تریسی كردبێ و كارە قورسەكانی پێشخستبێ. ترامپ هەر لە ماوەی یەكەم مانگی سەرۆككۆمارییەكەیدا سەلماندی كە پیاوێكی لێبڕاوە. تەنانەت ڕانەوەستا تا زەمینە بۆ هەڵهێنانەوەی هەنگاوە گەورەكان خۆش بكرێت، بەڵكو سەرەتا بڕیارەكانی دەدان تا دواتر مشوور لە وردەكارییەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی بخوات، تا چیتر دەرفەتی گنخاندن و پاشگەزبوونەوە تەنانەت بۆ خۆیشی نەهێڵێتەوە. ترامپ، بۆ ئەوەی جگە لە پێشڕەوی هیچ بژارەیەكی دیكە لەبەردەم خۆیدا نەهێڵێ، سەرەتا لە ڕووخاندنی پردەكانی پشت خۆیەوە دەستی پێكردووە!
یەكێك لە بڕیارە هەراسازكەرەكانی ترامپ قەدەغەكردنی چوونە ناو ئەمەریكا بۆ هاووڵاتیانی شەش وڵاتی زۆرینە موسوڵمان بوو. جگە لە ڕەهەندی ڕەخنەهەڵگری ئەو بڕیارە لەباری مرۆڤییەوە، هاودژیی سیاسیی ئەو بڕیارە لەوەدا بوو كە هیچیەك لە دانیشتووانی هیچیەك لەو شەش وڵاتە، لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا، سووچی هیچ كردەوەیەكی خراپكارانەی تیرۆریستییان لەناو وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا لەسەر ساغ نەبووەتەوە! پرسیارەكە ئەوە بوو كە چۆن، هاووڵاتیانی وڵاتانێكی وەك عەرەبستانی سعوودی، پاكستان و میسر كە بەشداریی چالاكانەیان لە كردەوە تیرۆریستییەكانی دوای یانزدەی سێپتامبەری ئەمەریكادا هەبووە، هیچ كامیان بەر ڕەحمەتی ئەو بڕیارە لێبڕاوانەیەی دۆناڵد ترامپ نەكەوتن؟!
لێكدانەوەی گشتی ئەوە بوو كە بەرژەوەندییە ئابورییەكانی وڵاتە یەكگرتووەكان لەگەڵ ئەو وڵاتانە، هۆكاری چاوپۆشی لە سەفەری هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە بووە بۆ ئەمریكا. بێگومان ئەم وەڵامە بەشێكی زۆری ڕاستیی لەخۆ گرتووە. بەڵام ڕەنگە هەموو وەڵامەكە نەبێت. بە شیمانەی من، هۆیەكی گرینگتر ئەو ئەگەرەیە كە پێوەندی بە پلانی نەدركاوی ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریسم لە ساڵەكانی داهاتوودا دەبێ.
من وای بۆدەچم گوڵبژێركردنی ئەو چەند وڵاتە ئەو ئەگەرەی لەپشتەوە بێ كە فۆكووسی شەڕی دژە تیرۆری وڵاتە یەكگرتووەكانی سەردەمی ترامپ، بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، لەسەر ئەو شەش وڵاتە بێت. بەربەستدانان بۆ هاووڵاتیانی ئەو شەش وڵاتە، هەنگاوێكی پێشگیرانەیە بۆ بەرگرتن لە ئەگەری هەر دژكردەوەیەكی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە لە ئەنجامی گورزوەشاندنی وڵاتە یەكگرتووەكان یان بەشێوەیەكی گشتی هەر سیناریۆیەك كە وڵاتە یەكگرتووەكان لە هەریەك لەو وڵاتانەدا پیادەی بكات.
لەناو ئەو شەش وڵاتەدا بێگومان ئێران وەك زلهێزێكی ناوچەیی كەیسێكی سەرنجڕاكێشترە. لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، سەرۆك كۆمار و وەزیرەكانی بەرگری و دەرەوەی وڵاتە یەكگرتووەكان، هیچ دەرفەتێكیان بۆ بەگژداهاتنەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ناڕەزامەندی لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، لەكیس خۆیان نەداوە.
لەدوا هەڵوێستی ڕاستەوخۆدا، دۆناڵد ترامپ رایگەیاند كە هەڵسوكەوتی ئێران لەگەڵ ''ڕۆحی ڕێككەوتن"ی نێوانیان ناتەبایە. باس لە ''ڕۆحی ڕێككەوتن'' واتە فراوانكردنەوەی چەمكی رێككەوتن و كردنەوەی دەرگا بۆ ڕاڤەی جۆراوجۆری هەڵسوكەوتەكانی ئێران. پێویست ناكا شارەزای بواری سیاسەت بین تا تێبگەین لەوەی كە ئەمە هیچ نییە گێچەڵێكی ڕاستەوخۆ نەبێت. هەموو ئەمانەش لە كاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو، ڕێكس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، وڵاتەكەی خەریكی پێداچوونەوەیەكی سەراپاگیرە بە سیاسەتی خۆی لە بەرامبەر ئێران. هەڕەشەی ئەوەشی كرد كە ''ئەگەر ئێران هەوسار نەكرێت، وزەی ئەوەی هەیە ڕێگەی كۆریای باكوور بگرێتە بەر و دنیاش لەگەڵ خۆی ببات''. ئەو وتانە لە كاتێكدایە كە ئاشكرا بووە دۆناڵد ترامپ داوای كردووە راپۆرتی پێداچوونەوە بە سیاسەتی ولایەتە یەكگرتووەكان بەرامبەر ئێران، تا دەكرێ گرژ و توند بنووسرێتەوە!
ئەوەی وەك خەسڵەتی ڕەفتاری دۆناڵد ترامپ هەموومان پێی ئاشناین، ئەوەیە كە بڕیار و هەڵوێستەكانی پەراوێزدارن. بەكوردییەكەی خۆمان ئەو پیاوە شارەزای تەپوتۆزكردنە. بەشێوەیەك كە زۆرجار جەوهەری مەبەستەكانی لەناو تەپوتۆزی ڕەفتار و شێوەی دەربڕینی مەبەستەكانیدا بزر دەكات. ئەمەش بەشێك لە نهێنییەكانی سەركەوتنی ئەو بازرگانە بەمشوورەی پێشوو و، سەرۆكی ئێستای بەهێزترین وڵاتی دنیایە.
ماوەیەك بەر لە ئێستا، وتەبێژی كۆشكی سپی، لە وەڵامی پرسیارێكدا گوتی: ''ئەگەر سەرنجی وتەكانی دۆناڵد ترامپ، لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانتان دابێت، سەرنجی ئەوەشتان داوە كە ئەو گوتی هۆی ئەوەی لە ژیانی كاریدا دانوستانكارێكی زۆر سەركەوتوو بووە، ئەوە نییە كە ئەو هیچ بژارەیەك لەسەر مێز لانابات. بەڵكو ئەوەیە كە ئەو نایدركێنێت خەریكی چییە. ئەو بە لایەنی بەرامبەری ناڵێ بە نیازی ئەنجامدانی چ كارێكە. خراپترین كار ئەوەیە كە بژارەكانت بۆ لایەنی بەرامبەر ئاشكرا بكەیت. ترامپ هەموو بژارەكان لەسەر مێز ڕادەگرێ، بەڵام ئەنجامی دەكارهێنانی هەریەك لە بژارەكانیش لەبەرچاو دەگرێ. ئەو دەیەوێ دڵنیا ببێ، ئێران لەوە تێگەیشتووە كە ئەو هەروا دەستەوستان دانانیشێ و لێناگەڕێ ئاوا لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكاندا هەڵسوكەوت بكرێت؟ ئەوەش لەكاتێكدا، دەبێ ئێران قەدری ئەو رێككەوتنە بزانێت كە لەگەڵی كراوە".
كاتی خۆی ئەمیری مۆحێببی، سەرنووسەری یەكێك لە ڕۆژنامە ڕاستئاژۆكانی كۆماری ئیسلامی بەناوی ''ڕەسالەت''، كە بە یەكێك لە تیۆریسیەنەكانی باڵی پارێزخوازی ئێرانیش لەقەڵەم دەدرا، لە وەسفی شێوەی سیاسەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیدا باسی لە چەمكی ''شێتیەتیی نمایشی'' كردبوو. ئیدیعای ئەو نووسەرە ئەوە بوو كە كاربەدەستانی ئێرانی بەئەنقەست لە ڕەفتاری دەرەوەیاندا ''شێتانە'' ڕەفتار دەكەن، واتە وا دەنوێنن كە هیچ ئەقڵانیەتێك بەسەر هەڵوێستەكانیاندا زاڵ نییە. ئەو نووسەرە پێی وابوو ئەمە هەمووی نمایش و شانۆیە و، كاربەدەستانی ئێران زۆر بە وردی حیساب بۆ هەڵوێستەكانیان دەكەن و سیاسەتەكانیان دادەڕێژن، بەڵام لە پراكتیكدا وا ڕەفتار دەكەن كە بۆ نەیارەكانیان زەحمەت بێت پێشبینیی ڕەفتارەكانیان بكەن.
ئایا ترامپیش خەریكی نمایشكردنی شێتێتییەكی لەو شێوەیە؟ ترامپ هەتا ئێستا نواندوویەتی كە پێشبینیكردنی ڕەفتار و بڕیارەكانی ئاسان نییە. بەوەشەوە، ڕەنگە ئیدی هەر ئێستا ئەوە ڕوون بووبێتەوە كە ترامپ لە زۆرەبانی لەگەڵ ئێراندا پیاوی دەستی بەدەستی پێكردن و دیزەبەدەرخۆنەكردن نییە. ئەمە ئەو مۆركەیە كە ترامپ لە ئۆباما و سیاسەتی دەرەوەی ئۆبامای دا.
جەوهەری جیاوازیی روانگەی ترامپ و ئۆباما ئەوەیە كە ئۆباما لە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا، كەیسی كێشەی ئەتۆمی لە كەیسی كێشەكانی تری ئێران لە ناوچەكەدا جیاكردەوە. بەڵام بەلای ترامپەوە كێشەی ئەتۆمیی ئێران لەو كێشانەی تر جیا نییە و دەبێ ئێران لەهەموو لایەكەوە سنووری بۆ دابنرێ.
تا ئێستا، كۆماری ئیسلامی بەڕواڵەت هێمنیی خۆی پاراستووە و لەبەرامبەر سیاسەتی تیژ و گرژی كابینەی ترامپدا، بەپارێزەوە مامەڵە دەكا. بەڵام ئەوە تەنیا ڕواڵەتی مەسەلەكەیە. موحسین ڕەزایی، سەرۆكی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران و دەبیری مەجلیسی مەسڵەحەتی نیزام، لە كاتی بانگەشەكانی سەرۆك كۆماریی چوار ساڵ پێش ئێستادا دركاندی كە لە سەردەمی جۆرج دەبلیو بوشدا، زۆر شەوان تا بەیانی چاوەڕێ بوون ئەمریكا لە هەموو لاوە پەلاماریان بدا. بەدڵنیاییەوە بەتایبەتی ئێستا كە كۆماری ئیسلامیی ئێران، بە تایبەتی لە بواری بەڕێوەبەریی ئابووریی قەیرانلێدراوی وڵاتدا، لەوپەڕی گرفتاریی خۆیدایە، هەڵوێستە تیژ و گرژەكانی كابینەی دۆناڵد ترامپ، تەنانەت ئەگەر نەكێشێتە سەر پەلاماری چەكداریش، هێشتاش بەو هەموو سترێس و تەنگژە دەروونییەوە كە بەردەوام بۆ ئێرانی دروست دەكا، ناهێڵێ كۆماری ئیسلامی وەك پێشوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا، قاچی لێ ڕاكێشێ.
بەو شێوەیەی ترامپ لە ''قرپۆكەكان'' وەخۆ كەوتووە، بەو شێوەیەی لە ئێرانی هەڵپێچاوە، زەحمەتە كۆماری ئیسلامیی پێش ترامپ و پاش ترامپ، هەر هەمان كۆماری ئیسلامی بمێنێتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ