ئەو گەڕانەوە پێوانكراوەی حەسەن رۆحانی بۆ لای ئۆباما و وەڵامە بێچارەكەی باراك حوسێن ئۆباما، بۆ لایەنەكانی دەوروبەری، ململانێیەكە روون دەكاتەوە كێ لەكۆتاییدا سەركەوتوو دەبێت و پێویستە پارتە كارتێكراوەكانی ململانێكە زیاتر متمانە بە كێ بكەن.
هەروەك هاووڵاتیانی چەقی ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران هەست بەو ئەڤینیەی نێوان ئەم دوو سەرۆكە دەكەن، ئەم بابەتە چەند وانەیەكی بۆ سەركردە عێراقی، كورد و عەرەبەكان تێدایە تاوەكو لێیەوە فێربن.
ئەمریكا سیاسەتی دەرەوەی بەگوێرەی لەگەڵ گونجان دەگۆرێت و رووداوەكان سەرۆك و تیمی سیاسەتی دەرەوەی ئاراستە دەكەن. چارەسەركردنی قەیرانی سووریا نموونەیەكی باش بوو بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت دەگونجێت ئەمریكا لە لایەنێكی دژ و خاوەن دەستپێشخەرییەوە بگۆرێت بۆ بارمتەیەكی دەستی جوڵەی لایەنەكانی دیكە.
ئێستا پوتین، رۆحانی و ئەسەد دەتوانن سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بە سووریا بە هەر ئاراستەیەكدا بگۆڕن كە دەیانەوێت! پێویستە عێراقییەكان ئاگاداربن و هۆشیارانە بڕیاربدەن لە چ لایەك دەبن.
لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە لێی دڵنیانیت چ روودەدات، هەبوونی دۆست و دوژمنی دیار یارمەتیدەردەبێت لە دانانی سیاسەت و پلاندانان بۆ داهاتووی وڵات. پێشڤەچوونەكانی ئەم دواییە و بینینی شێوازی گوزەر پێكردن بە باراك ئۆباما بە چەندین خاڵی وەرگەڕاندا بەبێ گەڕانەوە بۆ دواوە پەیامێك بۆ زۆربەی عێراقییەكان دەنێرێت، كە بە پێچەوانەی ئێران، ئەمریكا هیچ دۆست و دوژمنێكی لە ناوچەكەدانییە.
یان وەك ئەو شارەزا ئەمریكییەی كە لەبارەی عێڕاق دەزانێت دەڵێت "ئەمریكییەكان لەگەڵ دوژمنەكانیان ساویلكەن و ماكڤێلیەكانیش لەگەڵ دۆستەكانیان". ئەو تێگەیشتن و بیرۆكەیە لەلای ئەو كەسانە بەهێزتربوو كە خۆیان بە دۆستی ئەمریكا دەزانن، بەهۆی ئەم پەلە پەلەی ئەمدواییەی ئۆباما بەرەو لای ئێران، كە بە بێدەنگی و هێمنی هەنگاوی دیاردەنێت بەبێ هەبوونی رووییەكی دیكە لە سیاسەتەكەی بەرەو رووی دۆست و دوژمنە كارتێكراوەكانی.
لەم ناوچەیەدا، ئەگەر دۆستی ئێران بیت ئەوا دۆستی ئێرانی. دڵنیا دەبی لەوەی جولە بەرەو رووی "دوژمنەكە" لە سوودی تۆ دایە. ئەسەد، حیزبوڵڵا و دۆستەكانی دیكەی ئێران هەموویان گەشبینن بەم نزیكبوونەوەیەی ئۆمابا بۆلای ئێران. بەپێچەوانەشەوە، دۆستەكانی ئەمریكا هەموویان لێی نیگەرانن!
لە عێراق، بەهۆی ئەو سیاسەتە دوورەپەرێزییەی ئۆباما بەرامبەر بەو وڵاتە، پێویستە عێراقییەكان خۆیان لە پێگەیەكدابنێن، كە زۆر پەیوەستیان نەكات بە ئەمریكا. چونكە لەگەڵ هەر گۆڕانێكی سیاسەت لە عێڕاق و ناوچەكە، ئەمریكا هاوڕێیەكی تازە لەدەستدەدات و ئێرانییەكان و دوژمنەكانی ئەمریكاش دڵیان بەدەستدەهێنن.
لەوانەیە ئەوەش پاڵ بەعێراقییەكان و ئەو كەسانەوە بنێت، كە باوەڕیان بەپاراستنی هاوسەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران هەیە تاوەكو باڵانسەكە بەسوودی ئێران بگۆڕن چونكە پێدەچێت باڵانسەكە بەرەو ئەو لایە بچێت كە لەكۆتاییدا بڕیاردەرە و تەنیا كاتی ماوە تاوەكو ببێتە خاوەن هێزی ئەتۆمی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ