هه‌میشه له‌نێوان حه‌قیقه‌ت و سێبه‌ری حه‌قیقه‌ت یان دیمه‌نێكی له حه‌قیقه‌ت چوودا جیاوازی زۆر هه‌یه، ئه‌مه له‌كایه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه بۆ كایه‌ی سیاسی و ئابووری درێژده‌بێته‌وه و مرۆڤ به‌ئاسانی هه‌ست به جیاوازییه‌كانی ده‌كات.
عیراقی ئێستا چوون سه‌راب (تراوێلكه)ی لێهاتووه، راسته چوارچێوه یاساییه‌كه‌ی وه‌كو حه‌قیه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین هۆكاره‌وه مانه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قیه‌ته یاساییه له وێنه‌ی سه‌رابدا ده‌رده‌كه‌وێت كه خودی مانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م پرسیاری جدی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
بیانووه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌ته یاساییه شانسی بڕواپێهێنانی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی هێزه باڵاده‌سته‌كانه‌وه لاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی نه‌بوونی پرۆژه‌ی جددی و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كراوه‌وه هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عیراق هێشتا له‌ئاستی قسه‌دا ماونه‌ته‌وه.
ئه‌م دۆخه له دۆخی 7 ساڵی پێشووی توركیای دراوسێش ده‌چێت كاتێك له غیابی ئۆپۆزیسیۆنێكی جددیدا بۆ رێگرتن له حوكمی تاك لایه‌نه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا و بوونی هێز گه‌لێكی بێ پرۆژه‌ی واقیعی، كه‌چی ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و پارته لانی كه‌م تائێستاش شانسی كه‌وتنی نییه.
روونتریش قسه بكه‌ین گرفتی سه‌ره‌كی بڕواهێنان به‌مانه‌وه‌ی سه‌رابی سیاسی عیراق بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هیزگه‌لێكی سوننی كوردی و عه‌ره‌بی نییه خاوه‌ندارێتی له كۆتاییهێنان به عیراقی عه‌ره‌بی نه‌خوازراو بكه‌ن.
حزب و سه‌ركرده‌ی كوردی له‌رێگای پرۆژه‌وه هانا بۆ ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی سه‌رابی عیراق نابه‌ن، به‌ڵكو كاره‌كه له‌ئاستی بانگه‌شه و گوتاردا ماوه‌ته‌وه. خۆ ئه‌مه بۆ دۆخی ئێستای كوردستانیش راسته، بانگه‌شه‌ی دروست هه‌نه، به‌ڵام كۆكێتی له‌سه‌ر خستنه واری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نیشتیمانی كوردستانی نییه.
له‌وه‌وه‌ش واوه‌تر گوتاری سه‌ركرده‌ی حزبی بۆ گۆڕانكاری له هه‌یكه‌لیه‌ت و شێوازی ناوخۆیی كاری حزبی به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی سه‌رابه، مینبه‌ری بانگه‌شه‌ی گۆڕانكاری له‌نێو په‌یكه‌ربه‌ندی حزبی نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌نده‌ی فۆرمی خۆهه‌ڵكهێشان و راكردن له به‌رپرسیارێتی و تۆمه‌تباركردنی ئه‌وانی تری له‌خۆگرتووه.
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه عیراق به‌م فۆرمه‌ی ئێستا مانه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام دواكه‌وتنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نه‌بوونی ئه‌جێندای سایسی به‌دیله‌وه هه‌یه كه فۆرمێكی تر بخاته‌ڕوو سا ئیتر له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌ووه‌تی بێت یان مۆدێلێك كه وه‌ك عیراق ئێستا وێنه‌ی نه‌بێت.
رام وایه بۆ كۆتاییهێنان به عیراقی ئێستا باشترین پرۆژه پرۆژه‌ی كوردی و دوردستانی ده‌بێت، لێ ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی بڕیارلێدراو كه كۆی هێزه سیاسییه كاریگه‌ره‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداری بكه‌ن.
ئه‌زموونه‌كان سه‌لماندوویانه ده‌رفه‌تی ره‌خساو له زۆر هۆكاری به‌هێز بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر باشتر و كاریگه‌رتره، هه‌رنا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه راسته و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ته‌ی ره‌خساو نه‌بووایه ئه‌وا با هیێزه سیاسییه‌كانی نێو به‌ره‌ی كوردستان زیاتریش به‌هێز بوونایه، به‌ڵام شانسی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕێن كه‌متر ده‌بوو.
خاڵی سه‌ره‌نجدار لێره‌دا ته‌نیا ئه‌وه نییه كه پێویسته هه‌وڵه‌كان به‌ئه‌ندازه‌ی چێكردنی پرۆژه‌یه‌كی كوردستانی بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی بخرێنه‌گه‌ڕ، به‌ڵكو ئه‌وه‌شه كه ده‌رفه‌تی له‌باره بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سایكس بیكۆ و دابه‌شكاری زۆرداره‌كی كوردستان هاتووه‌ته گۆڕی و ناكرێ ئه‌م ده‌رفه‌ته پشتگوێ بخرێت.
له ده‌رفه‌تی نه‌بوونی پرۆژه‌ی به‌دیلی كوردستانی بۆ كۆتاییهێنان به فۆرمی حوكمڕانی و ده‌وڵه‌تداری ئێستای عیراق، ئه‌وا كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌ستكه‌وت و شكستخواردوو له‌م گۆڕانكارییانه‌دا دێته ده‌ره‌وه، ناخۆشتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕ ناكرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌رفه‌تی له‌و شێوه‌یه دووباره ببێته‌وه.
• به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستتیوتی نارین بۆ توێژینه‌وه
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ