په‌روه‌رده له سه‌رده‌مى جه‌نگدا
لە شەڕە چەکدارییەکاندا زۆرجار قوتابخانە و مامۆستایان دەبنە ئامانجی راستەوخۆی هێرشه‌كان، قوتابخانه‌كان ده‌بنه په‌ناگه و شێڵته‌ر و چيدی بۆ په‌روه‌رده بهكارنايهن. بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەکو بنکەی سەربازی، پەروەردە دەخاتە مەترسییەوە، وێرانبوونی قوتابخانەکان، و وەرگرتنی خوێندن لە ژینگە نائارامەکان، لە دەرئەنجامە دەستبەجێ خراپه‌كانى جه‌نگن. شەڕەکان نەک تەنها ژێرخانی قوتابخانەکان، بەڵکو هیوا و ئاواتەکانی تەواوی نەوەکان و منداڵان لەناودهبهن.
به‌پێى راپۆرته‌كانى رێكخراوى منداڵپارێز، عێراق به يه‌كێك له خراپترين وڵاته‌كان داده‌نرێت، كه زۆرترين كاريگه‌ریى خراپى جه‌نگ و شه‌ڕ له‌سه‌ر منداڵه‌كانى هه‌يه. له ئێستاشدا جه‌نگى ئیسرائيل - ئه‌مريكا لەگەڵ ئێران، راسته‌وخۆ كاريگه‌ریى له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانى كۆمه‌ڵايه‌تى، سياسى، ئابوورى، سه‌ربازى، بەڕێوه‌بردن و حوكمڕانى هه‌يه له عێراق، ئه‌م كاريگه‌رييه له‌سه‌ر په‌روه‌رده و منداڵان خراپتر بووه، هه‌رێمى كوردستانيش وه‌كو به‌شێك له عێراق به‌دوور نييه له كاريگهرییە خراپه‌كانى جه‌نگ له‌سه‌ر ده‌روون و په‌روه‌رده‌ى منداڵان، بينيشمان هه‌ر له يه‌كه‌م رۆژى ده‌ستپێكردنى جه‌نگه‌كه‌وه بڕيارى داخستنى قوتابخانه و زانكۆكان درا.
فه‌لسه‌فه و ئامرازه‌كانى په‌روه‌رده له سه‌رده‌مى جه‌نگدا
يه‌كێك له پرسياره هه‌ره جهوههرييهكانى فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده‌یى له دۆخى ئاساييدا، بريتييه له‌وه‌ى "له كوێ په‌روه‌رده بكه‌ين؟" ئايا په‌روه‌رده ته‌نها چالاكييه‌كى قوتابخانهييه يان چالاكييه‌كى كۆمه‌ڵگه‌یی؟ گرنگیى ئه‌م پرسياره له كاتى جه‌نگ و قه‌يرانه‌كان زياتر ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌ويش ئه‌وه‌يه، ئه‌گه‌ر له فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده‌یی له دۆخى ئاسايیدا كۆمه‌ڵگە وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه‌ى دابێته‌وه، ئه‌وا له دۆخى شه‌ڕدا كه‌متر كۆمه‌ڵگەكان تووشى شڵه‌ژان و كاريگه‌رييه خراپه‌كانى جه‌نگ ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر په‌روه‌رده.
يه‌كێك له ئەڵتهرناتيڤه هه‌ره باشه‌كان له كاتى جه‌نگدا، كه له زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگەكان له دۆخى ئاسايیش به‌كاردێت، بريتيیه له په‌روه‌رده‌ى كراوه "Open Education"، به‌گشتى پێناسەیەکی يه‌كگرتوو بۆ پەروەردەی کراوە نییە، بەڵام بە شێوەیەکی بەرفراوان، پەروەردەی کراوە فەلسەفەیەکە سەبارەت بە شێوازی بەرهەمهێنان و هاوبەشیکردن و بنیاتنانى مه‌عريفه. بريتيیه له تەکنیکەکانی فێرکردن و پراکتیکی ئەکادیمی، کە سوود لە تەکنەلۆژیای کراوە، رێبازە پێداگۆژییەکان و سەرچاوەی پەروەردەیی کراوە وەردەگرن، بۆ ئاسانکاریی فێربوونی هاوبەش و له‌سه‌رخۆ. لێره‌دا هەردوو مامۆستا و فێرخواز به‌شدارن به هاوبه‌شى له دروستکردنی ئەزموونی فێربوون، بەشداریکردن لە کۆمەڵگە هاوتاکانی ئۆنلاین، بەکارهێنان، دروستکردن و هاوبەشکردنی سەرچاوە پەروەردەییە کراوەکان و هاوبەشکردنی ئەزموونەکان. واته مامۆستا و قوتابى له‌م ژينگه‌يه پێكه‌وه رووبه‌ڕووى تهحهديياتهكان ده‌بنه‌وه، پێكه‌وه له‌يه‌كتر فێرده‌بن. پێموایە پەروەردەی کراوە گرنگە، چونکە دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی وانەگوتنەوە و فێربوون بۆ دەرەوەی پۆل دابين ده‌كات. په‌روه‌رده‌ى كراوه پێمان ده‌ڵێت، په‌روه‌رده شتێكى ئه‌بستراكت نييه ته‌نها له‌نێو ده‌قه‌كانى پرۆگرامه‌كانه‌وه بدرێت به قوتابيیان له چوارچێوه‌ى چوار ديوارى پۆلێكدا، په‌روه‌رده‌ى كراوه به‌ستنه‌وه‌ى پۆله به كۆمه‌ڵگەوه، كۆمه‌ڵگە و خێزان و كه‌ناڵه‌كانى دیکە دێنه نێو په‌روه‌رده‌ى فهرمييهوه، كه سه‌رچاوه‌ى ئه‌م په‌روه‌رده‌كردنه بۆ بنياتنانى هاووڵاتى باشه.
په‌روه‌رده‌ى كراوه پێويسته فه‌لسه‌فه‌كه بێت له سه‌رده‌مى جه‌نگ و قه‌يران، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ئامراز هه‌ن بۆ به‌رده‌وامیى په‌روه‌رده له‌كاتى جه‌نگدا، ئه‌وانيش:
1- خوێندنى ئۆنلاين، ده‌كرێت له بارودۆخى جه‌نگدا كاريگه‌ر بێت، ئۆكراینيیهكان سوودييان له خوێندنى ئۆنلاين وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، توانراوه هه‌م به ئۆنلاين له رێگه‌ى پلاتفۆرمه‌كانى قوتابخانه‌كانه‌وه، هه‌ميش له‌ڕووى په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و چالاكيیه كلتوورى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه به‌رده‌وامى به په‌روه‌رده بده‌ن له‌كاتى جه‌نگدا، ئەم رێبازە تێکەڵە وا لە منداڵان دەکات کە بە باشی خۆیان لەگەڵ زەبر، کارەسات، هەڕەشە، گوشار و دۆخە کارەساتبارەکاندا بگونجێنن.
2- فێربوون له رێگه‌ى ئه‌و پرۆگرامانەی كه به خۆڕايين و پێويستيان به هێڵى ئينته‌رنێت نيیه: ئه‌م پلانه وەک رێبازێکی گرنگ سەریهەڵداوە بۆ ئەو ناوچانەی کە ئینتەرنێتیان سنووردارە، چونکە دڵنیایی دەدات کە فێربوون و په‌روه‌رده ده‌بێت تەنانەت بگاتە دوورترین و بێ خزمهتترين شوێنه‌كان.
3- فێربوون له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵگه‌يى COMMUNITY-BASED LEARNING: بەو پێیەی خەڵک ناتوانن بچنە قوتابخانەکان لە دۆخى جه‌نگ و ململانێدا، فەزای فێربوونی کاتی لە کۆمەڵگەكان دروستکرا بۆ کۆکردنەوەی خەڵک بۆ فێربوون بە سەلامەتی. ئەم شوێنانە ناوەندی کۆمەڵایەتی، پەناگە، چادر، یان تەنانەت شوێنی کراوەن. بۆ نموونە، بۆ زاڵبوون بەسەر نەبوونی قوتابخانە لە باشووری سوودان، فێربوون وه‌ك به‌شێكى رۆژانه لە كه‌مپه‌كان و ناوچە پەراوێزخراوەکاندا پێكهات. ئەم فەزای فێربوونە کاتییانە رێگە بە مامۆستایان دەدەن پۆل و چالاکییەكان بكه‌نه به‌شێك له ژيانى منداڵان له دۆخه سه‌خته‌كاندا، ئەمەش دڵنیایی دەدات کە دەتوانن لەژێر ژینگە ناجێگیرەکاندا بخوێنن و فێربن. هه‌روه‌ها له سه‌رده‌مى شه‌ڕى چین و ژاپۆن، چەند قوتابخانەیەکی چینی بڕیاریان دا به پاراستنی په‌روه‌رده له شێڵته‌ر و ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له کاتی فێربووندا بپارێزرێن.
ئامراز و پلانه په‌روه‌رده‌ييه‌كان بۆئه‌وه‌ى له كاتى جه‌نگ و قه‌يرانه‌كاندا په‌روه‌رده و پهيامه په‌روه‌رده‌ييه‌كان به‌رده‌وام بێ فره‌چه‌شنن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه بريتين له ئامرازه هه‌ره گرنگه‌كان كه ده‌كرێت سووديان لێوه‌ربگيرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان
به‌داخه‌وه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق ئێستا له‌نێو دڵى ئه‌و رووداو و جهنگانهيه كه له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست رووده‌دات، ئه‌م جه‌نگه‌ى نێوان ئه‌مريكا - ئیسرائيل لەگەڵ ئێران گه‌وره‌ترين كاريگه‌ریى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانيش هه‌يه. به‌هۆى ئه‌م كاريگه‌رييانه له رۆژى يه‌كه‌مى شه‌ڕه‌كه‌وه بڕياردرا قوتابخانه و زانكۆكان له هه‌رێمى كوردستان دابخرێن، دياريش نييه جه‌نگه‌كه به‌ره‌و چ ئاراسته‌يه‌ك ده‌ڕاوت.
ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رده‌وام بێت، دياره ئاسان نييه له ئێستادا قوتابخانه و زانكۆكان بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارى نووسينى ئه‌م بابه‌ته بوو به‌لاى منه‌وه، چونكه هه‌روه‌ك "جۆن ديوى" ده‌ڵێت، په‌روه‌رده ژيانه، چۆن ژيان نابێت بوه‌ستێت په‌روه‌رده‌ش ده‌بێت به‌رده‌وام بێت. ئه‌م گوتاره ره‌نگه به‌رچاوڕوونى بداته لايه‌نه پهيوهندييدارهكانى هه‌رێمى كوردستان، بۆئه‌وه‌ى بير له ئه‌ڵته‌رناتيڤى گونجاو بكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كان ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م جه‌نگه درێژه‌ى كێشا.
به خۆشحاڵييه‌وه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى رابردوودا زۆرترين هه‌وڵيداوه بۆئه‌وه‌ى سيستمى په‌روه‌رده‌ى به ديجيتاڵى بكات، چه‌ندين پلاتفۆرمى تايبه‌ت به قوتابخانه و په‌روه‌رده و سيستمى په‌روه‌رده‌یى دامه‌زراندووه، ئه‌مه‌ش دياره له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى كابينه‌ى نۆيهمه بۆ بهديجيتاڵكردنى حكومه‌ت و داموده‌زگا حكومييه‌كان. كه‌واته بۆ بارودۆخى جه‌نگ و له‌ناكاو ئێستا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كرێت سوودى ته‌واو بۆ بەردهوامیى خوێندن له پلاتفۆرمه‌كانى خۆى وه‌ربگرێت وه‌كو قوتابخانه‌كه‌م و ئی - هه‌ڵسه‌نگاندن و ئى-په‌روه‌رده و ئه‌وانى دیکە، جگه له به‌كارهێنانى پلاتفۆرمه گشتييه‌كانى سۆشيال ميديا وه‌كو يوتیوب، پرۆگرامى زووم، گووگڵ ميت، گرووپه‌كانى وەتسئهپ، ڤايبه‌ر و تيليگرام جۆره‌كانى دیکە، بێگومان ئه‌مه ئاماده‌گى و هه‌وڵى باشه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى په‌روه‌رده له‌كاتى جه‌نگ و قهيراندا.
پێشتر، ئه‌زموونى په‌روه‌رده و فيربوونمان كردبوو له كاتى قهيراندا له سه‌رده‌مى نه‌خۆشى و په‌تاى كۆرۆنا، جگه له‌وه‌ى له‌ڕووى بهديجيتاڵكردنهوه په‌روه‌رده وه‌ك ئێستا پێشكه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ندێك تێبينیى گشتى هه‌يه پێم باشه له‌م گوتاره باسى بكه‌م، بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌گى بۆ بكرێت له‌كاتى كردنه ئۆنلاينى خوێندن يان هه‌ر رێكارێكى دیکە كه جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌ره‌تا له‌كاتى جه‌نگ و قه‌يرانه‌كان، هه‌ندێك شت ئه‌وله‌ويه‌ت په‌يدا ده‌كه‌ن، وه‌ك وانه‌ى هونه‌ر و مۆسيقا، رێنوێنييه ده‌روونى و رۆحييهكان، گوتاره‌كانى به‌رگرى، به‌رزكردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نیشتمانى، په‌روه‌رده‌ى كراوه، گفتوگۆى نێوان قوتابيیان، به‌ڵام بينيمان له هه‌رێمى كوردستان له سه‌رده‌مى كۆرۆنا ئه‌م شتانه هيچ گرنگييهكى پێنه‌ده‌درا، به‌ڵكو وانه‌كانى وه‌ك بيركارى، عه‌ره‌بى، ئينگليزى و وانه‌كانى دیکە به هه‌مان شێوه‌ى نێو پۆل ده‌خوێندران، له سه‌رده‌مى قه‌يران و جه‌نگدا وانه ئه‌بستراكته‌كان و بابه‌ته‌كانى بيركارى و گرامه‌ر و فيزيا ده‌توانێت چ شتێك پێشكێش به كه‌سايه‌تى و ده‌روونى قوتابى بكات، بۆيه له كاتى قه‌يرانه‌كان ده‌بێت ره‌چاوى تايبەتمهندى و ئهولهويەتى بابهتهكان بکرێت، چاره‌سه‌رى دیکەش، روونى و رۆحييهت و كه‌سايه‌تیی قوتابيیان پێويسته به‌رزبكرێته‌وه. هيچ گفتوگۆيه‌ك نه‌بوون بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى رۆحييهت و لايه‌نى ده‌روونى و كهسايهتیى قوتابى له‌كاتى قه‌يرانه‌كه. بێگومان ئه‌مه خاڵێكى گرنگه، پێويسته بوارى گفتوگۆ و به‌رزكردنه‌وه‌ى رۆحييهتى قوتابى له‌كاتى قه‌يران ئه‌وله‌ويه‌تى پێبدرێت.
جگه له‌وه، فه‌لسه‌فه‌ى ئۆنلاين بريتيیه له هه‌ڵبژاردنى كاتێكى گونجاو بۆ خوێندن، هه‌روه‌ك رۆسۆ باس له په‌روه‌رده‌ى باش له‌گه‌ڵ كاتى گونجاو ده‌كات. ئه‌و پێیوايه، هه‌موو كات ناتوانرێت منداڵێك په‌روه‌رده بكه‌یت، چونكه ئه‌گه‌ر كاته‌كه گونجاو نه‌بێت ئه‌و منداڵانە تاقه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نييه. له سه‌رده‌مى كۆرۆنا قوتابى و مامۆستايانيش زۆر نيگه‌ران بوون له‌كاتى وانه‌كان و به‌شداریى قوتابيیان، پێويسته له‌كاتى وانه‌ى ئۆنلاين يان په‌روه‌رده‌ى كراوه به رێككه‌وتن بێت له‌نێوان مامۆستايان و خوێندكاران، نه‌ك وه‌كو په‌روه‌رده‌ى قوتابخانه.
بابه‌تێكى دیکە له‌كاتى جه‌نگ و قهيراندا بريتيیه له گفتوگۆى نێوان مامۆستايان و قوتابيیان، باسكردن له به‌رده‌وامى و زاڵبوون به‌سه‌ر گرفته‌كان، رێنوێنييه ده‌روونيیه‌كان و به‌شداربوونى دايك يان باوكى قوتابييه‌كان له گفتوگۆ و وانه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێويسته حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له پاڵ په‌روه‌رده‌ى ئۆنلاين، بير له ستراتيجى په‌روه‌رده به‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵگه‌یى بكاته‌وه، له‌نێو مزگه‌وته‌كان، له گۆڕه‌پانه‌كان، له‌نێو كه‌مپ و ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كان مامۆستايان وه‌كو چالاكوانى مه‌ده‌نى و سباسى بتوانن چالاكیى په‌روه‌رده‌یی و وانه‌كان به شێوه‌يه‌كى ساده بڵێنه‌وه، به‌م شێوازه ده‌توانرێت هه‌م په‌روه‌رده به‌رده‌وام بێت، هه‌م گوشار و زه‌بر و زه‌نگى ده‌روونى و دووركه‌وتنه‌وه‌ى قوتابيیان له هاوڕێكانيان و له قوتابخانه‌كان كه‌متر بكرێنه‌وه.