كوردستانی ئه‌مڕۆ به موجامه‌له، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌كان و له ئه‌نجامی ناكۆكی و ململانێی سیاسیی و رێككه‌وتنی حیزبی بونیات نەنراوە، به‌ڵكو كوردستان له ناخی نه‌هامه‌تی و قوربانیدان و ئه‌و خوێنانه‌ی كه له‌سه‌ر خاكه بێگه‌رده‌كه‌یدا چۆڕدراون هاتووه‌ته ئاراوه.
كوردستانی ئه‌مڕۆ دروستكراوی رووبارگه‌لێكی خوێنه كه به‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی چۆڕدراوه و شاخ و دۆڵ و شه‌قام و شار و گونده‌كانی سوور هه‌ڵگه‌ڕاندووه و قووڕه‌كانیشی به‌گۆشت و ئێسقانی باوان و خۆشه‌ویستان ئاوێته بووه. خوێنی كورد، توركمان، كلدان، ئاشووری، سریان، ئه‌رمه‌ن، كریستیان، موسوڵمان، كاكەیی، ئێزدی، زه‌رده‌شتی و سابیئه‌ی مه‌ندایی هه‌مووان پێكه‌وه تێكه‌ڵبوون. به‌مشێوه‌یه كۆڵه‌که‌كانی ئه‌م قه‌واره ویژدانییه به‌ر له ده‌ستووری بوونییه‌وه سه‌رباری هه‌موو ئاڵنگارییه‌ك دانراون. "گه‌لێك قه‌ڵغانه‌كانی كه‌لله‌ی سه‌ر و خوێن بێ، هه‌موو دونیا تێكبچێ، ئه‌و تێكناچێ".
زیاتر له نیو سه‌ده‌یه، به‌دیاریكراویش له به‌یانی رۆژی 16/9/1969 هێزێكی سوپای عێراق به‌سه‌ركردایه‌تیی ملازم عه‌بدولكه‌ریم جحێشی دوای ته‌قینه‌وه‌ی مینێك به كاروانێكی سه‌ربازیی له نزیك گونده‌كه، ده‌ستیانكرد به‌هێرشكردنه سه‌ر گوندی "صوريا"ی كریستیانی كلدانی كاسۆلیكی.
ئه‌و گونده پێنجه‌مین گونده ده‌كه‌وێته باشووری خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی سنووری نێوده‌وڵه‌تیی عێراق و توركیا و سووریا. له هێرشه‌كه‌دا ته‌واوی گوندنشینه‌كانیان له باخێكی بچو‌وكدا ده‌ستبه‌سه‌ركرد. چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت، كه توانییان خۆیان بشارنه‌وه و هه‌ڵبێن.
له سه‌ره‌تادا، قه‌شه‌ی شه‌هید حه‌ننا قاشا ویستی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ربازییه به‌عسییه‌كه گفتوگۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخه‌كه تێبگات، به‌ڵام ملازم جحێشی ئه‌خچه‌می كلاشینکۆفەکەی ده‌ستی راكێشا، له‌و كاته‌دا كچێكی گونده‌كه كه شه‌هیدی قاره‌مان له‌یلای كچی مام خه‌مۆ-ی موختاری گونده‌كه بوو، هه‌ڵمه‌تی بۆ برد تاوه‌كو كلاشینكۆفه‌كه‌ی ده‌ستی ملازمه‌كه بسه‌نێت، به‌ڵام ئه‌و، پاڵی پێوه‌نا و خستییه سه‌ر زه‌وی و ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێ‌كرد و بووه سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدان.
دواتر قه‌شه حه‌ننا قاشا-ی كوشت. پاشان سه‌ربازه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان گوللـه‌باران كرد به‌بێ جیاكاری له نێوان منداڵ، ژن، به‌ساڵاچوو، گه‌نجان و به‌بێ زانینی ئایین و نه‌ته‌وه‌كانیان. له دابه‌شكردنی سته‌م، رژێمی دیكتاتۆر دادپه‌روه‌ر بوو.
ئه‌و كات زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی گونده‌كه كۆمه‌ڵكوژ كران و به‌شێكیشیان به‌سه‌ختی تا مردن خه‌ڵتانی خوێن كران و له‌م نێوه‌نده‌شدا، سه‌ربازه‌كان ده‌ستیانكرد به‌سووتاندنی ده‌غڵ و دان و ره‌ز و باخه‌كانی گونده‌كه بۆ ئه‌وه‌ی برینداره‌كان كه له‌ژێر ته‌رمی خۆشه‌ویستانیان مابوونه‌وه له‌نێو ئاگره‌كه‌دا بسووتێن و یان به‌دووكه‌ڵی ئاگره‌كان بخنكێن. هه‌ر له‌و كاته‌شدا ملازم جحێشی و گرووپه‌كه‌ی خه‌ریكی سووتاندن و تاڵانكردنی گونده‌كه بوون.
ته‌رمی پاك و بێگه‌ری شه‌هیده‌كانیان بۆ چه‌ندین رۆژ له‌م كاوڵكارییه‌دا هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خۆراكی باڵنده و ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان. دواتر له‌نێو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ نێژران. ته‌نانه‌ت برینداره‌كانیش له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كرا، چونكه به یاخیبوو هه‌ژمار ده‌كران.
"صوريا" ئه‌و گونده‌ی كه یه‌كێك له رۆڵه پێشمه‌رگه كۆچكردووه‌كانی به‌ناوی یۆنان هورموز پێناسه‌ی ده‌كات، له‌باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی "صوريا، ئه‌و گونده بچكۆلانه، تابلۆیه‌كی بچووككراوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و نموونه‌یه‌كی زیندووی جوانی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئاینگه‌رایی بووه. گونده‌كه مایه‌ی سه‌رنجی دراوسێكانی بووه، خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان بوون له خۆشی و ناخۆشیدا پێكه‌وه بوون. ته‌نانه‌ت گوندنشینه موسڵمانه‌كان پێیان باش بوو، یه‌كێك له كریستیانه‌كان یاوه‌ر و هاوخوێنیان بێت بۆ له‌باوه‌شكردنی منداڵه‌كانیان له كاتی رێوڕه‌سمی سوننه‌تكردنیاندا".
ئه‌مڕۆ په‌نجا و یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی "صوريا" تێپه‌ڕده‌بێت، كه یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان له كورد و كلدان و ئاشووری و سریان تێیدا بوونه قوربانی. گه‌له‌كه‌مان دوای كۆمه‌ڵكوژی "صوريا" ئازاری تاڵی چه‌شت به‌ده‌ست هۆڤیت و دڕنده‌یی و تیرۆر له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سیفۆ و سیمێل. له دوای "صوريا"ش هه‌مان نه‌هامه‌تییان چه‌شت له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و شه‌هیدكردنی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ندین تاوانی دیكه. گه‌لی كوردستان باجی ئازادیی به‌خوێن به‌خشی.
كوردستان نیشتمانێك نییه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش بونیاتنرابێت، به‌ڵكو نیشتمانێكه فرمێسك و خوێن و جه‌سته و پرووسك له خاكه پیرۆزه‌كه‌یدا ئاوێته بووه و نیشتمانێكی وه‌ك چیایه‌ك بونیاتناوه له ویژدانی رۆڵه‌كانی نه‌وه دوای نه‌وه. نیشتمانێك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌هیدان بونیاتنرا، كۆڵه‌کەکه‌ی به‌هێزه و هیچ كات درز نابێ له‌به‌رده‌م هه‌ر جۆره پیلانگێڕییه‌ك كه دووژمنه‌كانی به‌رده‌وام پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش ده‌كه‌نه ئامانج.
نه برسیكردن، نه ئه‌شكه‌نجه‌دان، نه درۆ، نه رق و كینه و نه به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كان ناتوانن یه‌ك چركه‌ش له ئازاره هاوبه‌شه‌كانمان كه پێكه‌وه چه‌شتوومانه دوورمان بخه‌نه‌وه. به‌تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین رۆژ و ساڵ و به‌گۆڕانی دۆخه‌كان و رووخساره‌كانیش، هه‌رگیز بناخه‌ی وڵاتێك ناهه‌ژێ كه له رۆژێكی خوێناوی بونیاتنرابێ!
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان*
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ