هەموان دەزانن دۆخی هەرێم لەماوەی چەند مانگی حوکمداری حکومەتی بنکە فراوان، لەهەموو ئەو ساڵانە خراپترە کە بە سەردەمی حوکمداری یەکێتی و پارتی ناودەبرێ. بێگومان هۆکارەکان زۆرن هەندێکیان بابەتین و لەدەرەوەی ئیرادەو ویستی بەشدارانی حکومەتە بنکە فراوانەکەن ،وەک شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی بەغداو هەرێم، هەندێکیشیان خۆیین کەپەیوەندیان بە سیستەمی حوکمداری هەیە لە کوردستان لە بوارە جیاجیاکانی دارایی و کارگێڕی و سەربازی و دادوەری و کاری پەرلەمانی ی.
لەبێبەختی ئۆپۆزیسیۆن ئەوبوارە خزمەتگوزاریانەی زۆرترین قەیرانیان هەیەو کەوتونەتە بەر زۆرترین ڕەخنەی خەڵک ئیدارەی مەلەفەکانیان بەدەست نوێنەرانی ئۆپۆزیسیۆنە لە حکومەت و پەرلەمان .ئەم دۆخە ئۆپۆزیسیۆنی جارانی خستۆتە شپرزەییەوە، دەبینین هەندێکیان دەڵێن هەرلەسەرەتاوە بەشداریکردنمان لە کاینەی هەشت هەڵەبوەو تازوو لێی بکشێینەوە درەنگە، هەندێکیشیان کەخۆیان کاراكته رى سەرەکی جێبەجێکردنی ئەو سێکتەرانەن جارجار پاساو بۆ ڕەوشەکە دەهێننەوەو جارجاریش هەڕەشەی ئاشکراکرنی هۆکارە.
خۆییەکانی قەیرانەکە دەکەن کە خۆی لەئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵیدا دە بینێتەوە .بەڕای من هۆکارەکانی دۆخی ئێستای ئۆپۆزیسیۆن دوپاتکردنەوەی.
ئەو ڕاستیەیە کە لەکاتی گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەش زۆر جار ئاماژەم پێداوە کە دان وستانی دامەزرانی کابینە بە هەڵە دەستی پێکردوە لەباتی ئەوەی ئۆپۆزیسیۆن گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی کابینەبکاو هەوڵ بدا پاکێجەکانی خۆی کەبەپاکێجەکانی چاکسازی لەڕابردودا ناوی دەبردن.
بکاتە بەشێک لە بەرنامەو کارنامەی حکومەت دواتر بێتە سەر پشکەکانی لە وەزارەت، بەڵام ئەوەی ڕویدا ئۆپۆزیسیۆن پێداگیریەکی سەختی لەسەر پشکەکانی کرد (کە ئەوەش مافی خۆیان بوو) تاڕادەیەکی باش لەوەدا سەرکەوتبوون، لەبەرانبەریش داڕشتنی بەرنامە ی حکومەت و کارنامەی کابینە جێ هێڵدرا بۆ سەرۆکی کابینە. ئەوەی ئێستا ئۆپۆزیسیۆنی تێکەوتوە بەتایبەتی گۆڕان ئەنجامی ئەوهە ڵەیە بوە کە نەیتوانی بەشێک لە پاکێجەکانی بکاتە بەرنامەی حکومەت وخشتەیەکی زەمەنی بۆ هەندێک چاکسازی دیاری بکات بۆیە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ وەزیرەکانی گۆڕان ولایەنەکانی تر تەنها بەشداری کابینەیەکن بۆ بەڕێوەبردن نەک هاوبەش لەداڕشتنی ستراتیج وپلان کەلەسەرەتاوە بانگەوازیان بۆدەکرد.
گفت و گۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان وای لە ئۆپۆزیسۆن کرد سەرمەستی وەرگرتنی پۆستی سیادی و وەزارەتی بەناو گرنگ بن بێ ئاگابوو لەوەی کە بەم شێوە بەشداریە تەنها دەبن بە کارمەندی جێبەجێکردنی بەرنامەو پلانی کابینە کە جێ دەستیان لەداڕشتنیان دا نەبوە بۆیە ئەوەی دەبیندرێ و زۆربە هەستی پێدەکا ئەوەیەکە ئاڕاستەی کارکردنی کابینەی هەشت لە هەمو سکتەرەکاندا هەمان ئاڕاستەی کارکردنی کابینەکانی ترەو هەمان سیاسەتی ئابوری وکارگێڕی وبوارەکانی تر پەیڕەو دەکا.
بەشداری ئۆپۆزیسیۆن تەنها هێنانی هەندێ دەم وچاوی نوێ بوە بۆ کایەی حوکمڕانی نەک موتوربەکردنی حکومەت بە بەرنامەی نوێ وپلانی نوێ کە لانی کەم هەوادارانی گۆڕان چاوەڕێی وەها گۆڕانێک بوون ،بۆیە ئێستاکە دەینین دەنگدەرانی ئۆپۆزیسیۆن وە تەنانەت کادرو هەڵسوڕاوە باڵاکانیشیان بەتایبەتیش گۆڕان بێ ئومێدبوون لەوەی کە نوێنەرەکانیان لە حکومەت و پەرلەمان هیچیان پێبکرێ لەجێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان کەبە خەڵکیان داوە، چونکە تائێستا تەنها نەخشەی بەشداری حزبەکان لەم کابینەیە جیاوازە لەکابینەکانی تر وە سیستەمی حوکمداری هەمان سیستە می کابینەکانی پێش خۆیەتی لەسەرجەم سیکتەرەکاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ