بۆچی بارزانی ناچێتە تاران ؟!

18-08-2016
سلێمان عەبدوڵا یونس
نیشانەکردن بارزانی
A+ A-

ئەگەر بارزانی زانیویەتی ئێرانییەکان دژی ڕیفراندەم و دەوڵەتی کوردین و لەبەرئەوە ناچێت بۆ تاران، کارێکی باش ناکات. چونکە لەلایەکەوە باشترە، بارزانی بچێت و بزانێت، ئەوان بۆچی دژن؟ لەلایەکی تریشەوە، گرنگە بچێت و لەتارانەوە بڵێت :ــ میللەتەکەم، خاوەنی مافی چارەنوسی خۆیەتی.

خۆ تورکەکانیش دژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بوون، بەڵام بارزانی، خۆی لەم دژبونەی ئەوان نەدزیەوە و هەم ئاڵایەکی هەرە گەورەی ڕوە و ئەوان نەخشاند و هەمیش دواتر ڕێگای ئەو بەرژەوەندیانەی وێناکرد، کەتورکەکانی لەدوژمنایەتیەکی گەورەوە بۆ دۆستایەتیەکی قوڵ، لەگەڵ هەرێمەکەدا، وەرچەرخاند.

چ ئاسانە بارزانی لەگەڵ ئێرانیەکان بگاتە ڕێکەوتن، بەتایبەت کەئەزموونی ڕێکەوتن لەگەڵ تورکەکان، دەستوپەنجەی دبلۆماسیەتی ئەم هەرێمەی، بۆوەها کارێک بەتەواوی نەرم کردووە و هاوپەیمانە ستراتیژیەکەشی ( یەکێتی ) باشترین جۆری پەیوەندی هەمەچەشنی لەگەڵ ئێرانەکاندا بەئەرێنی ئەزموون کردووە.

ئەگەر بارزانی، بتوانێت لەچوارچێوەی یەکڕیزیەکی کوردستانی نوێدا هەرێمەکەی یەکبخاتەوە، باترسی لەسەفەری ئێران نەبێت،چونکە دواجار تارانیش، وەک ئەنقەرە و واشنتن،مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقع دەکات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە