بینیمان که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه ده‌رکردوه. لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌یه‌ک به‌کاری گروپ و میلیشیاکه‌ی ناوبراو بکه‌م.
میلیشیاکه‌ی خه‌زعه‌لی یه‌کێکه له‌و ده‌یان میلیشیا ئاشکرایه‌ی که له‌ژێر سایه‌ی حکومه‌تی عیراقی‌دا له ناوچه‌کانی به‌غداو به‌ێره ته‌راتێن ده‌که‌ن. له‌ژێر پارێزبه‌ندییه‌کی حکومی و به چه‌ک و جلوبه‌رگی سه‌ربازی عیراقییه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین کرده‌وه‌ی له‌ناوبردنی تایه‌فییانه‌یان له‌عیراقدا ئه‌نجامداوه. به‌تایبه‌تی له به‌شه سوننیه‌که‌ی به‌غداو به‌ێره‌و دیاله. به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی عیراقییه‌وه بچوکترین رێگرییان لێ بکرێت، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر به‌ئاشکرا کارئاسانی‌یان بۆ کراوه. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.
زیاتر سروشتی "لێدانی ده‌ستپێشخه‌رانه و خۆپارێزی"ی هه‌یه
سروشتی کاره‌کانی میلیشیای "عەسایب ئە‌هل حەق" به‌ڕابه‌رایه‌تی "خه‌زعه‌لی" زیاتر سروشتی "لێدانی ده‌ستپێشخه‌رانه و خۆپارێزی"ی هه‌یه. که‌متر ده‌توانن به ئاشکرا رۆشتنی خۆیان بۆ لێدانی ئامانجێکی سه‌ربازی رابگه‌یه‌نن. ئه‌مه‌ش له‌رووی ستراتیجی سه‌ربازییه‌وه واته په‌نابردن بۆ شێوازی له‌ناوبردن یان زیانگه‌یاندن به به‌رامبه‌ر پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و زیانت پێبگه‌یه‌نێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه ئاماده‌کردبێت.
ئه‌گه‌رچی ستراتیجی "لێدانی ده‌ستپێشخه‌ری" یان "لێدانی خۆپارێزی" زیاتر له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا پشتی پێبه‌ستراوه‌و دواترین به‌کارهێنانی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاوه بوو له جه‌نگی عیراق و ئه‌فغانستان، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستکه‌وته خێراکانیه‌وه له‌لایه‌ن به‌شێکی به‌رچاو له میلیشیاکانی عێراق و سوریاوه به‌کارده‌هێنرێت. به‌تایبه‌تی که ئه‌و ستراتیجیه‌ته به‌رده‌وام ترسی لای خه‌ڵکانێکیتر دروستکردوه که ره‌نگه له‌ژێر په‌رده‌ی حکومه‌تدا له‌ناوبردنه‌کانی ئه‌م میلیشیایانه ئه‌وانیش بگرێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی گرنگیدانی هه‌مووانه به‌کاره‌کانی ئه‌و میلیشیایه.
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ لێدانه کتوپڕه‌کانی ئه‌م میلیشیایه‌و هاوشێوه‌کانی کارێکی ئاسان نیه، چونکه کات و ساتی نه‌زانراوه، ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێ که زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کان به‌هێزبن و له‌ڕێی سیخوڕه‌وه پێشتر ئاگاداری جموجۆڵه‌کان بن. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌کاری ووردو لێزانانه هه‌یه.
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ لێدانه کتوپڕه‌کانی ئه‌م میلیشیایه‌و هاوشێوه‌کانی کارێکی ئاسان نیه
خاڵێکی جێی سه‌رنج له میلیشیای "عەسایب ئە‌هل حەق"ی "قه‌یس خه‌زعه‌لی" بریتیه‌له‌و دابه‌شبونه به‌رچاوه‌ی ئه‌م گروپه به‌خۆیه‌وه بینیوه. سه‌ره‌تا ئه‌م گرویه له ساڵی (2004) دامه‌زرا وه‌ک به‌شێک له "سوپای مه‌هدی" که له‌لایه‌ن "موقتەدا سەدر"ی سه‌رکرده‌ی ناسراوی ته‌وژمی سە‌دره‌وه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرا. ئه‌م گروپه له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن "قه‌یس خه‌زعه‌لی" و "عبدالهادی ده‌راجی" و "ئه‌کره‌م که‌عبی" سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا. دواتر له‌ساڵی (2008)و دوای بڕیاری "موقتەدا سەدر" به‌هه‌ڵپه‌ساردنی کاره‌کانی "سوپای مه‌هدی" به‌ڵام میلیشیای "عەسایب ئە‌هل حەق" هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر کاره‌کانی. ته‌نانه‌ت که دواتریش "موقتەدا سەدر" گروپی "لیوای الیوم الموعود"ی دروستکرد، داوای له گروپه‌که‌ی خه‌زعه‌لی کرد که بگه‌ڕێنه‌وه ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و. به‌ڵام قبوڵیان نه‌کرد، له‌مه‌شدا گروپێکیتریان به‌سه‌رپه‌رشتی "عبدولهادی دەراجی" لێجیابوه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه ژێر رکێفی "موقتەدا سەدر".
ئه‌م دۆخه ناسروشتییه‌ی ئه‌م میلیشیایه‌ی پێداتێپه‌ڕبوه وایلێکردوه که نه‌توانێ به‌رگه‌ی شه‌ڕێکی راسته‌وخۆو ئاشکرا بگرێت، هه‌ربۆیه زیاتر په‌ناده‌باته‌به‌ر ئه‌و کارانه‌ی که به‌شێوه‌ی باند ده‌کرێن. وه‌ک له‌ناوبردنی که‌سایه‌تییه‌کان، ڕفاندنی خه‌ڵک، دانانی بۆمب،...هتد. زیاتریش کرده‌وه‌کانیان تایه‌فییانه بووه بۆ له‌ناوبردنی که‌سه دیاره‌کانی نێو مه‌زهه‌بی سوننه.
زیاتریش کرده‌وه‌کانیان تایه‌فییانه بووه بۆ له‌ناوبردنی که‌سه دیاره‌کانی نێو مه‌زهه‌بی سوننه
ئێستاش که ئه‌م میلیشیایه هه‌ڕه‌شه‌یان له کورد کردوه، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نها ئه‌م شێوازی کارکردنه‌یان هه‌یه، ئه‌م شێوازه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه گونجاوه که بێده‌نگی حکومه‌تی تیابه‌دی ده‌کرێت. هه‌ربۆیه ره‌نگه ئه‌نجامدانی هه‌مان حاڵه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌م گروپه له‌گه‌ڵ کوردانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی حکومه‌تی عێراقی سه‌رکه‌وتوو بێت. به‌ڵام ئه‌م شێوه کرده‌وانه له‌ناوچه کوردستانییه‌کان کارێکی ئاسان نییه، چونکه حکومه‌تی عێراقی له‌و ناوچانه باڵاده‌ست نیه‌و سوپای پێشمه‌رگه رێگرێکی به‌رچاو ده‌بێت له‌و جۆره کرده‌وانه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ