یه‌کێک له ئاسهوارودهرئهنجامهکانی ئهوئاشوبه دروستکراوه‌ی ناوچه‌که‌ی گرتوه‌ته‌وه ئهوکوشت وبڕینه بێ سنوروبێ کۆتاییه‌یه که‌ژیانی له‌زۆرینه‌ی بێ ده‌سه‌ڵات تاڵ کردوهوئاسۆیهکی ڕون بۆ ده‌ربازبون به‌دی ناکرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی پرۆگرامی کوشتن وبڕین له‌سه‌روی ده‌سه‌ڵاتی جهماوهروهێزه چاکخوازهکانهوهن.
کوشتنی جێمس فۆڵی نیگه‌رانی کردم وه‌ک دڵی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌ویژدانی هه‌ژاند ، تاوانه‌که دڕندایه‌تیه‌کی زه‌قی پێوه دیاربو، ئه‌ودیمه‌نه دڵی گوشاردم کاتێک له‌ئه‌وپه‌ڕی بێ ده‌سه‌ڵاتیدا وله‌دوا هه‌ناسه‌کانی ژیانیدا نه‌یانده‌هێشت به‌ئاره‌زوی خۆی قسه‌بکات ته‌نها قسه وهیچی تر که‌چی ئه‌وان زۆر بێ به‌زه‌ییانه ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژییان به‌ناهه‌ق به‌رانبه‌ری به‌کارهێنا.
جێمس ژیانی خۆی به‌خت کردلهپێناوی په‌یامه‌که‌یدا که ڕۆژنامه‌نوسی بو هه‌روه‌ک ئهوپۆله قوربانیه‌ی په‌یامی ڕاگهیاندنوڕۆژنامهنوسی بهههموبهشهکانیهوه له‌گشت سه‌رزه‌مینه مه‌ترسیداره‌کان له سوریا له‌فه‌له‌ستین له بۆسنیالهبۆرماوڕوهندالهعێراق له میسر ولهههرجێگایهک بکوژوستهمکاران ده‌یانه‌وێت تاوانه‌کانیان به‌کوشتنی ئه‌م خۆبه‌خشانه په‌رده‌پۆش بکه‌ن.
من بۆخۆم دڵنیابوم که ئه‌م بکوژانه وه‌ها پرۆگرامسازی کراون ئه‌جیندای لایه‌نی به‌ڕواڵه‌ت پێچه‌وانه‌ی ناوی خۆیان جێ به‌جێ بکه‌ن وئه‌گه‌ریش که‌سانێک گومانیان هه‌بوبێت ده‌بێت ئێستا بۆیان ڕون بوبێته‌وه که‌سه‌رانی نادیاروپشتی په‌رده‌یان پرۆگرامی ئه‌م بکوژه دهشتهکیانهیان به‌جۆرێک دابه‌زاندوه که‌ئه‌وه‌ی خراپه‌یه پێیان ئه‌نجامی بده‌ن وده‌سته خوێناویهکهشیان بهناوهکهیاندا بسڕن که به‌وشێوه خاوه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانیان دوجارسود ده‌بینن هه‌م ئهوکوشتارهکه دورلهخۆیان به‌رپا ده‌که‌ن تاکو وه‌ک چاره‌سه‌رێک پێویستیان پێیان بێت وههم هه‌وڵدانێکه بۆناشیرین کردنی ئه‌و ناوه پیرۆزه‌ی به‌ناهه‌ق وناڕه‌وا به‌کاری ده‌هێنن.
ئه‌م بکوژانه به‌م کاره‌یان گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان به‌ڕژێمی خوێن ڕێژی سوریا کرد تاکو ئه‌و هه‌مو تاوانه‌یان ده‌رهه‌ق دانیشتوانی سوریا بشارنه‌وه هه‌روه‌ک قه‌تڵوعامه‌که‌ی ئه‌سه‌دی باوک له‌کۆتایی حه‌فتاکان وسه‌ره‌تای هه‌شتاکان کاتێک به‌دڕندانه ترین شێوه په‌لاماری حه‌مای دا‌و له‌زیندانی ته‌دموردا ئهوههموتاوانهیان دژبه‌مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام دا دورله زومی کامێراوڕوماڵی ڕۆژنامه‌نوسان.
جێمس فۆڵی خه‌باتگێڕی ڕاگه‌یاندن وهاوڕێ بوێره‌کانی کۆتای‌یان بهوسانسۆروتاوان شاردنه‌وه هێنا کهڕژێمه خوێن رێژه‌کان ده‌رهه‌ق دانیشتوانی وڵاته‌کانیان ئه‌نجامیان ده‌دا بۆیه ئه‌وتاوانه دڵی ئازارداین و وه‌ک موسڵمانێک ئه‌وه‌نده لهئایینهکهم تێگه‌شتوم که‌ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسانه ئه‌مانه‌تن له‌گه‌ردنی شۆڕشی سوریاوبهپێی ڕێنمایی ئیسلامی ده‌بێت پارێزگاری‌یان لێ بکرێت وڕێزیان لێ بگیردرێت وئاسانکارییان بۆبکرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه بونه‌ته زمان حاڵی شۆڕش وتاوانه‌کانی ڕژێم بۆبهردیدی جیهان ده‌گوێزنه‌وه ، هه‌روه‌ک چۆن دڵنیایشم که هه‌رچی کاروچالاکی ئه‌و بکوژانهیه هه‌مو دژ به‌و په‌رچه‌م وناوهیه که بهناڕهوابهکاری ده‌هێنن وبه‌م نوسینه‌ش هاوسۆزی خوم ده‌رده‌بڕم بۆبنهماڵهوکهس وهاوڕێوهاوکاری ئه‌م قوربانیهوئهوانهش که هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کرێت ومه‌ترسی له‌ده‌ست دانی ژیانیان له‌سه‌ره .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ