لەوکاتەوەی هەستی کورد بوون لەلای تاکی کورد چەکەرەی کردوە خەونی سەربەخۆیی و بوون بەدەوڵەتیش لەگەڵیدا چەکەرەی کردوەو بە بەرەوپێشچونی ئەو هەستە کە دواتر بەکوردایەتی ناوزەد کرا ،هەوڵدان بۆ نزیک بونەوەی خەونەکە لەواقیع زیاتر پەرەی سەندوە .
ئەلف بای سیاسەت فێری هەمومانی کردوە بۆ سەرکەوتنی هەر دۆزێک دوو هۆکاری گرنگ هەن کە دەبێ مەیسەربن ئەوانیش هۆکاری خۆیی و هۆکاری بابەتیین ،ئەگەر لەو ڕوانگەیەوە بڕوانینە پرسی سەربەخۆیی و دروستکردنی دەوڵەتی کوردستانی دەبینین لە هەندێ قۆناغی مێژوویدا دۆخی بابەتی تاڕادەیەک گونجاو بوە بۆ گەیشتنی گەلی کورد بەسەربەخۆیی لەوانەش لە کاتی شەڕی جیهانی یەکە م وداڕمانی دەوڵەتی عوسمانی و دواترین دەرفەتیش بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان لەکاتی ڕوخان و هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عێراق لە نیسانی دووهەزارو سێ و داگیرکردنی لەلایەن ئەمریکاوە بوو،بەڵام بەداخەوە دۆخی ناوخۆیی کورد هاوشانی دۆخە بابەتیەکە نەڕۆیشتوە و هەل و دەرفەتی بابەتیش ئەگەرنە قۆسترێتەوە ئەوا چاوەڕوانی کەس ناکا هەر بۆیەشە ئەو دەرفەتانە لە دەس کورد چوون .
ئەگەر دوور لەسۆزو هەڵچون سەیرێکی ڕەوشی ئێستای عێراق بکەین بە هەر پێودانگێک بڕوانینە عێراق ،دەگەینە ئەودەرەنجامەی کە عێراقی ئێستا بنەمای دەوڵەتی خاوەن سیادەو خاوەن دەستوری لەدەست داوە وئەوعێراقە نابینین کە لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوو بەزۆرە ملێ دروست کرا،ئەوەی دەیبینین کورد لە کوردستان بە کەرکوک و خانەقین و مەخمورو ناوچەکانی تریشیەوە خۆی حوکمی خۆی دەکات و بەخوێنی ڕۆڵەکانی پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەی دەکا ،بەهەمو پێوەرە نێودەوڵەتیەکان دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ لە بەغدا هیچ جۆە مافێکی نەماوە تا باس لە سیادەو یەکپارچەی خاکی عێراقێک بکا .
کە نە دەتوانێ هاوڵاتیەکانی لەهەڕەشەی سەربڕین و تیرۆر بپارێزێ ،نە دەتوانێ لانی کەمی ژیانێکی شایستە بە مرۆڤیان بۆ دابین بکا ،ناوچە سوننیەکان داعش حوکمیان دەکاو شیعە حوکمی ناوەندو باشور دەکا و هەموجیهانیش ئەو ڕاستیە دەزانن و ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ ئەو واقیعە نوێیە دەکەن ، ئەگەر مەحاڵ نەبێ ئەوە زۆر زەحمەتە جارێکی تر ئەم سێ سەرە لە مەنجەڵی عێراقدا بەیەکەوە جێگایان بێتەوەو .تەنانەت دوای نەمانی داعشیش .لۆجیکی عەقڵ و بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرسێ پێکهاتەکە بوێریەکی وا لە نوێنەرانی سێ پێکهاتە سەرەکیەکە دەخوازێ کە بێن و دان وستان لە سەر جۆرێکی دیکەی پێکەوە ژیان بکەن لەگەڵ یەکتر .
ئەوەی سەبارەت بە کورد پێوستە بوترێ و بەدەنگی بەرز وبەزمانی گفت وگۆ بەنوێنەرانی دوو پێکهاتەکەی تر ڕابگەیەنرێ ،پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دیاریکردنی چارەنوسی کوردستانە لەلایەن خەڵکەکەیەوە ڕێزگرتنی خواست و ویستی کوردستانیانە لەلایەن پیکهاتەکانی ترەوە لەدوایشدا دروستکردنی پەیوەندیەکی دراوسێیەتی شیاوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش .
ئەمڕۆ هەردو هۆکارە بابەتی و نێوخۆییەکە بۆ کورد تا ڕادەیەکی زۆر لەبارو گونجاون بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و هێنانەدی خەونەکە .بێگومان هەمومان کەم وکوڕی و خاڵە لاوازەکانی هۆکارە ناوخۆییەکە دەزانین ،بەڵام نابێ ئەوانە ببنە پاساو بۆ دواخستن یان پەکخستنی هێنانەدی خەونی سەربەخۆیی ،بەڵکو دەکرێ و دەبێ لەگەڵ هەنگاونان بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەوپرسە گرنگە هاوشانی ئەوەش هەوڵی پڕکردنەوەی کەم وکوڕیە ناوخۆییەکان بین هەر لە زیاتر توندو تۆڵکردنی ڕیزی هێزە سیاسیەکانی ناوخۆوو هەرچی زوترە بەدامەزراوەیکردنی زیاتری پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان و دامەزراوە سەربازی و ئابوریەکانی هەرێم و وەلانانی هەمو بەرژەوەندیەکی حزبی و بنەماڵەیی و تاکەکەسی، لەکۆتایشدا نابێت ئەوەمان لەیاد بچێ کە بڕیاری ئاوا گەورەو چارەنوسساز لەخۆبوردەیی گەورەو قوربانی دانی بێهاوتای دەوێ .

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ