پێشه‌كی من بۆ خۆم بڕوام به‌وه نییه، له هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئێستای یه‌كێتیدا، ده‌روویه‌ك بۆ به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره هه‌بێت! هه‌گبه‌ی به‌تاڵی باڵ و ده‌سته و ته‌كه‌تولات، سڵقی سه‌وزیشی بۆ كۆنگره تێدا نییه. له وڵاتانی رۆژئاوادا كۆنگره‌به‌ستن، پاژێكه له كولتووری سیاسی و هێزێكی سیاسی ساڵی جارێك كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی نه‌به‌ست، ئیدی خه‌ڵك فاتیحا له‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی ده‌خوێنن. په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و بازنه و رێكخراوه‌كانی خواره‌وه‌ش، رێگه به ده‌سته‌ی باڵای سه‌ركردایه‌تی ناده‌ن، لاڕێ بگرێته‌به‌ر.
له رۆژهه‌ڵاتدا سه‌ركرده بڕیار ده‌دات كه‌ی و له كوێ و چۆن كۆنگره ببه‌سترێ؟ ئه‌گه‌ر حزبێكیش سه‌ركرده‌ی نه‌بوو، یان سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی لاواز بوو، ئه‌وه ده‌رگای ده‌سته‌گه‌ری و فراكسیۆنسازی دهکەوێتە سه‌ر پشت! به‌هێزترین ته‌كه‌تول بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر جومگه‌كانی حزبه‌كه‌دا بگرێت و باڵ و نیمچه باڵه‌كان هه‌ڵوه‌رێنێ و ئیفلیجیان بكات، كۆنگره ده‌به‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت به‌خۆی بدات و مه‌ڵۆی ركابه‌ره‌كان به خۆڵه‌مێش بكات.
بوونی ویستێكی به‌هێز و ئیراده‌ی كۆنگره‌به‌ستن، سه‌روخواری حزب بۆ هۆڵی كۆنگره راپێچ ده‌كات. به بڕیاری كۆنگره‌ی پێشوو، بڕگه‌یه‌كی (په‌یڕه‌وی ناوخۆ) یان بانگه‌واز و داواكاریی ژماره‌یه‌ك كادر و رۆژنامه‌نووس و خه‌مخۆر، كۆنگره نابه‌سترێ. ده‌بێت باڵێك یان دوو باڵی ده‌ستڕۆیشتوو، دڵنیابن لەوەی به‌ستنی كۆنگره به قازانجی ئه‌وانه و كه‌س ناتوانێت ببێته كۆسپ له‌به‌رده‌میان، ئینجا گڵۆپی سه‌وزی كۆنگره هه‌ڵده‌كرێت. ئه‌مڕۆ باڵێك لهباڵهكان له سه‌ركه‌وتنی خۆی دڵنیا بێت و بزانێت هه‌ڵاوبگر و له‌تبوون و لێكترازان ڕوونادات، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا كۆنگره ده‌به‌سترێ و ئاهه‌نگی شادی و خۆشی ده‌گێڕدرێت!
كۆبوونه‌وه‌ی (م.س)ی رۆژی 27/11/2018 تۆپه‌ڵێك قوڕی به‌ده‌می سه‌رجه‌م چاو‌دێر و لێكۆڵه‌ر و رۆژنامه‌وان و سیاسییه‌كاندا دا كه ماوه‌ی پێنج ساڵە هه‌روه‌كو شانۆگه‌ری (لهچاوهڕوانیی گۆدۆدا)* پێشبینی چواره‌مین كۆنگره ده‌كه‌ن و سیناریۆی سیحراوی بۆ دوا رۆژه‌كانی كۆنگره ده‌نووسن!
من چیرۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی رۆژی (27/11/2108) م به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بیستووه:
(ئه‌ندامێك فه‌رموویه‌تی: دهنگوباسی كۆنگره چی لێ به‌سه‌رهات؟
ئه‌ندامێكی تر فه‌رموویه‌تی: بۆ كۆنگره ببه‌ستین؟ هیچ عهیبێكمان نییه و كاروباره‌كانی خۆمان زۆر به‌جوانی ده‌كه‌ین و كه‌سیش ورته‌ی لێوه نایه‌ت، ئێوه بۆ ده‌تانه‌وێت بارودۆخه‌كه بورووژێنن و كاروباره‌كانمان لێ ئاڵۆز بكه‌ن؟)
كرۆكی نووسینه‌كه‌ی من راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كۆنگره‌وه نییه، هه‌رچه‌ند هه‌مووان ئه‌و راستییه ده‌زانن: له سێیه‌مین كۆنگره‌دا قوڕێكی خه‌ست و خۆڵ گیرایه‌وه و به‌سه‌ر سه‌ری داهاتووی یه‌كێتیدا كرا! من سه‌رجه‌م قسه‌كانی ره‌وانشاد عادل مورادم له‌بیره: چۆن كۆنگره به‌ڕێوه‌چوو؟ كێ له‌داخی كێ ده‌رگای هه‌ڵكردنی زریان و باوبۆرانی خسته سه‌رپشت؟ به‌نده و سه‌دان سه‌ركرده و كادر و ئه‌ندام له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا بووین و زۆربه‌یان كه‌سانی به ویژدانن و پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان، به‌شێكیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان زووخاوی دڵی خۆیان هه‌ڵڕشت و پێشبینی ئه‌وه‌شیان كرد کە له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، كێشه‌ی گه‌وره‌تر دروست بن و هه‌مووی به زیانی گه‌لی كوردستان ته‌واو بێت.
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی مام جه‌لال، له‌ناو كۆنگره و له‌پشت دیواره‌كانی كۆنگره‌دا، سه‌باره‌ت به دوا ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره، من نامه‌وێت بۆچوونی خۆم بنووسم، كه ده‌ڵێم: من نامه‌وێ بنووسم: ده‌زانم هه‌ویره‌كه ئاو زۆر ده‌كێشێت. ئه‌و راستیه‌ش باش ده‌زانم: ئه‌و به‌هۆی باری ته‌ندروستیه‌وه، نه‌یده‌توانی وه‌كو جاران، چاودێریی جوڵه و ئاڕاسته و قسه‌وباسی ناو هۆڵی كۆنگره‌كه بكات. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و بریتی بوو، له خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی سیاسی، مه‌راسیم و ئه‌ته‌كێتی ڕێزلێنان و ده‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ی.ن.ك و ....تاد.
ده‌رنه‌كه‌وتن و ئاماده‌نه‌بوون له زۆربه‌ی دانیشتنه‌كاندا، نابێ ئه‌وه بگه‌یه‌نێت کە ڕاده‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و له‌سه‌ر سه‌رجه‌م گفتوگۆ و پێشنیاز و لێژنه دروستكردن و سڕكردن و كزكردنی دیارده‌ی ده‌سته‌گه‌ری و ته‌كه‌تولات كه‌م بووه. ئه‌و هیچی رانه‌گه‌یاند و دژی كه‌س قسه‌ی نه‌كرد. دیاربوو، بیروهۆشی ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ بوو: هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدان و رسكانی گروپ و باڵباڵێن.
سه‌ره‌داوه‌كانی تری راده‌ستی چاره‌نووسێكی نادیار كرد. ئه‌و چركه‌یه، ته‌نیا چاوی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی فراكسیۆن و ململانێی باڵه‌كان بوو كه ئه‌و پێیوابوو: سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌یە. باڵ و ماڵه‌كانی تری به چۆله‌كه‌ی پهڕوباڵكراو و زه‌ڕنه‌قووته ده‌زانی.
مام جه‌لال بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، هه‌وڵی ده‌دا وێنایه‌كی گه‌ش و دره‌وشاوه نیشان بدات: ئه‌و بڕوایه‌كی نه‌گۆڕی به هێز و توانای خۆی هه‌بوو. سه‌ركرده‌یه‌ك کە دوابڕیاری چاره‌نووسسازی به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت و قسه‌كانی (هێڵی سوور) و (هێڵی سه‌وز) دیاری ده‌كه‌ن. راسته ئه‌و هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌وه، بایه‌خی به په‌یكه‌ری رێكخستن داوه: له شام هه‌نگاوی یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر دروستكرا. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان: هه‌نگاوی یه‌كه‌م: (م.س) و (سه‌ركردایه‌تی) و یه‌ك له‌دوای یه‌ك: مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری، مه‌كته‌بی رێكخستن، مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و... تاد، دروستكران. ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌بوو له‌په‌راوێزی رووداوه‌كاندا چاو‌دێر بێت و به سێبه‌ر قایل بێت و ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌بن رووناكی میدیادا په‌ڕی زه‌ردو سوور لهبهرۆكیان بده‌ن.
ئه‌و هه‌ر زۆر كه‌م ده‌نووست، هه‌میشه له جموجۆڵ و كهفوكوڵدا بوو: رۆژانه بیست سی نامه‌ی ده‌نووسی، ده‌یان كه‌سی به تاك و كۆ ده‌بینی، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كرد، میوانی به‌ڕێ ده‌كرد، سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕ و چالاكیی سه‌ربازی ده‌كرد، په‌یداكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرت، پوول و پاره‌ی په‌یدا ده‌كرد، سه‌ردانی خه‌ڵكی ده‌كرد و سه‌رجه‌م كاره‌كانی تریشی راده‌په‌ڕاند.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كاریزمایان هه‌یه، سه‌رناس و لێزانن، له گه‌مه سیاسیه كۆن و نوێكاندا شاره‌زان. ئه‌وانه بایه‌خ به‌وه ناده‌ن له‌په‌یڕه‌و و پرۆگرامدا چی نووسراوه و چی نه‌نووسراوه؟ له كۆنفرانس و كۆنگره‌دا كێ ده‌رده‌چێت و كێ ده‌رناچێت؟ به په‌یژه‌كانی رێكخستندا كێ سه‌رده‌كه‌وێت و كێ له كه‌لی شه‌یتانی ته‌كه‌تولات به‌رده‌بێته‌وه و گه‌ردنی وردوخاش ده‌بێت؟
سه‌ركرده‌ی كاریزما، به چه‌ك و پاره و ده‌سه‌ڵات دروست نابێت. حزب و رێكخراو ناتوانن كاریزما به‌رهه‌مبهێنن! كاریزما له زاماڵی ته‌نگژه‌دا له‌دایك ده‌بێت: لە كه‌شی تایبه‌ت و هه‌لومه‌رجی پڕ چاوه‌ڕوانیدا، كاریزما وه‌كو (فریادڕه‌س) ده‌رده‌كه‌وێت، یان به گوێره‌ی داڕشتنی ماكس ڤێبه‌ر: (به‌رز ده‌بێته‌وه)، هه‌رچی له‌سه‌ر زاری بێته ده‌ره‌وه وه‌كو (په‌یامی ئاسمانی) و (سیحر) كاریگه‌ری ده‌بێت.
له‌سێبه‌ری كاریزمادا، هه‌ڵبژاردن و دانانی (سه‌ركردایه‌تی) به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت. پێوه‌ری كارامه‌یی و لێوه‌شایی و توانای به‌ڕێوه‌بردن و داهێنان و رابردووی پاك و ژماره‌ی شه‌هید و قوربانی، له‌به‌رچاو ناگیرێت. دووری نزیك، نزیكی دوور ده‌بێته پێوه‌ر.
ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی كاری حزبییان هه‌یه و له كۆنگره‌یه‌كی وه‌كو سێیه‌مین كۆنگره‌دا به‌شدارییان كردووه، ئه‌و راستییه ده‌زانن: پاژێك له‌وانه‌ی بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌رچوون، له‌خه‌ونیشدا چاوه‌ڕوانی ده‌رچوون نه‌بوون. هه‌ر بۆ خۆشی و نهوچاوان تاقیكردنه‌وه، ناوی خۆیان كاندید كرد (گرتی حه‌ج و نه‌یگرت یاری)، ئیدی هه‌ریه‌كه (زار)ێكی هه‌ڵدا، له‌ناو هه‌زار سه‌ردا (باز)ی گێلی رێكه‌وت به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌وانه‌وە نیشته‌وه. ئه‌مه پەیوه‌ندی به خه‌بات و قوربانی و ئاستی هۆشیارییه‌وه نه‌بوو! هه‌روه‌كو پیرێژنه رهوهندهكه ده‌رباره‌ی مناڵبوونی كچه‌كه‌ی و سه‌رسوڕمانی خه‌ڵك به بیستنی چیرۆكی منداڵبوونی كچێكی بێ مێرد، گوتی: (به مێردی نییه! به خوڵڵایه!)
له‌ناو كۆچه‌ر و ره‌وه‌ند و كولتووری هۆز و عه‌شیره‌تگه‌ریدا، بیرمه‌ندو تیۆریسێن و فه‌یله‌سوف جێگه‌یان نابێته‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه هێزێكی سیاسی خۆ به مۆدێرن و سۆسیال دیموكراتزان، زه‌مینه‌ی بۆ دامه‌زراوه‌ی رووناكبیری سازنه‌كردووه. یه‌كێتی وه‌كو هێزێكی سۆسیال دیموكرات نابێ سه‌ری زمان و بنی زمانی شانازی به دامه‌زراوه‌ی عه‌سكه‌ری بێت، نابێ هێزی چه‌كداری ئه‌وتۆ دروست بكات كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و میدیاكارانه‌وه به (میلیشیا) دابنرێت، كه‌چی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه، لایه‌نی كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كاری سیاسی داده‌نرێن. دامه‌زراوه‌ی رووناكبیری و تیۆری و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌زموونی سۆسیال دیموكرات له‌ناو ئه‌م یه‌كێتیه‌دا به‌رچاو ناكه‌وێت. بایه‌خنه‌دان به بیر و هزر و دروستنه‌كردنی دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به كاروباری رووناكبیری ره‌نگ و روخساری یه‌كێتی شێواندووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێكخستن هه‌یه و كادر‌و ئه‌ندامانی یەکێتی هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی قووڵ دایگرتوون، كاتێك رووبه‌رووی ئه‌ندامانی حزبی تر ده‌بنه‌وه و ده‌بینن ئه‌وان چه‌ند زانیاری‌یان هه‌یه.
شۆڕه‌سواران هه‌موویان له‌بن چه‌تره‌كه‌ی مام جه‌لالدا بوون. كه‌سانی زۆر دووریش كه ئه‌و دیمه‌نه‌یان ده‌بینی، نه‌یانده‌زانی ئه‌وانه‌ی له‌بن چهترهكهدا چوونه‌ته پاڵ یه‌كتر كێن و چین و چی‌یان ده‌وێت؟ ته‌نیا چه‌ترێك ده‌بینرا، ته‌نیا سه‌ره ناكۆك و زمانه دڕكاویه جیاوازه‌كان و ره‌نگه شێواوه هه‌ڵبزڕكاوه‌كان، له‌بن چهترهكهدا شاراوه بوون و سه‌ری كه‌سیان نه‌ده‌بینرا.
رۆژێك ئه‌م پرسیاره‌م له مه‌لا به‌ختیار كرد:
((ئایا هه‌ر به‌ڕاست ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه نوێیه، مام جه‌لال گوڵبژێری كردوون؟))
ئه‌و گوتی: "پاش راگه‌یاندنی ناوی ده‌رچووه‌كان، سه‌ردانی مام جه‌لالم له ده‌باشان كرد. هه‌وری ته‌مومژی نیگه‌رانییه‌كی پڕ له په‌رۆشی، به ده‌موچاویه‌وه دیار بوو. هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی دا و گوتی: من به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕانی ئه‌م ئه‌نجامه نه‌بووم. یه‌كێتی پێویستی به سه‌ركردایه‌تییه‌كی كارامه‌یه، دڵنیام له داهاتوویه‌كی نزیكدا كێشه‌ی راسته‌قینه‌مان تووش ده‌بێت..تاد"
هه‌ڵبه‌زینه‌وه و ره‌خنه‌ی رووكه‌ش
كۆنگره‌به‌ستن، ته‌نیا ژماره و هاتوهاواری به‌رده‌م كامیرا و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان نییه. شێوه‌ی رێكخستن و به‌رنامه و ئیداره‌دان، مه‌رجی بنچینه‌یی سه‌ركه‌وتنن. حزبی كۆمۆنیستی چینی (73) ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه. ئه‌ندامانی كۆنگرەی ئه‌وان ره‌نگه له (730) كه‌س پتر نەبن. سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) سه‌باره‌ت به ژماره‌ی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی سێیه‌م (2010) بڕیاریان دا ناسنامه ته‌نیا بۆ (500) ئه‌ندام بكه‌ن، كه‌چی رۆژی ده‌نگدان به لێشا و لیست پڕكرایه‌وه و سندووقی ده‌نگدان پڕكرا.
پێموایه (1680) نوێنه‌ر ناسنامه‌یان لهبهرباخهڵدابوو. من دژی ئه‌وه نیم (2000) كه‌سیش به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام به كام پێوه‌ر و له‌سه‌ر كام بناغه ناسنامه و مافی نوێنه‌رایه‌تی به كادرێك ده‌درێت؟ لای خۆمان: ژماره‌ی به‌شداربوون، په‌یوه‌ندی به پێوه‌ر و رێسا و به‌رنامه‌وه نییه: پیلان و مانۆری ده‌سته‌گه‌ری و پیاوپیاوێن، ژماره بۆ سه‌ره‌وه ده‌بات، یان بۆ خواره‌وه داده‌گرێت. ئه‌م ژماره زۆره چاوه‌ڕواننه‌كراوه، كۆنگره‌ی سێیه‌می ههڵپروكاند و سه‌ره‌داوه‌كانی له‌یه‌كتر ئاڵاند و سه‌دان گرێكوێڕهی لێ په‌یدابوو.
ئه‌م سینارۆیه بۆ نووسرابوو؟ بۆ ئه‌كته‌ره‌كان كار و دهورهكانیان به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕا؟ ئه‌وه بابه‌تێكه و مامۆستا جه‌عفه‌ر له‌دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: ((ئه‌مه بڤه‌یه!))
پاژێك له دڵشكاوه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك په‌ست و بێزار بوون، جامی تووڕه‌یی و هه‌ڵچوونی خۆیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان هه‌ڵڕشت. لێره ته‌نیا ئاماژه بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی. ئه‌وانه‌ی هیچیان نه‌نووسیوه، ئه‌وه ئۆباڵی به ئه‌ستۆی خۆیان.
ژماره‌یه‌ك كادری پێشكه‌وتووی هه‌ولێر، به‌یانێكیان بڵاوكرده‌وه و ره‌خنه‌ی توندیان له بارودۆخی (ی.ن.ك) گرت. له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین نووسه‌ر كه خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تی كاندید كردبوو، زوو هاتنه ده‌ست و بۆچوونی خۆیان بڵاوكرده‌وه، مه‌به‌ست لێره هه‌ڵسه‌نگاندن و ته‌ته‌ڵه‌كردنی بیروڕای ئه‌م و ئه‌و نییه. به‌ڵكوو ده‌مه‌وێ ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرم: تا ئه‌مڕۆ كه‌س نه‌یویستووه ده‌ست بخاته سه‌ر برینه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بابه‌تی له‌سه‌ر سێیه‌مین كۆنگره بنووسێت.
له‌ناو كۆنگره‌دا زۆر به په‌له گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تێك كرا، به‌ڵام به‌بێ چاره‌سه‌ری گشتگیر و ڕیشه‌یی جێهێڵرا:
ــ ئایا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بۆیان هه‌یه پۆستێكی (ده‌وڵه‌تی) یان (حكومی)ی باڵا وه‌ربگرن؟
ــ ئایا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌توانێت بازرگانی و كۆمپانیای هه‌بێت؟
ئه‌ندامانی كۆنگره، به كۆده‌نگی ئه‌و بڕیاره‌یان په‌سه‌ند كرد کە پۆسته باڵاكانی (حكومه‌ت) و (ده‌وڵه‌ت) ده‌بێ ئه‌ندامێكی (م. س) ی بۆ كاندید بكرێت. ئه‌م بڕیاره هه‌رچه‌ند به وردی دانه‌ڕێژراوه و په‌لوپۆی بۆ دروست نه‌كراوه، سه‌ركردایه‌تی پێش ئه‌وه‌ی مه‌ره‌كه‌بی نووسینه‌كه وشك ببێته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی پێشێل كرد:
له دانانی سه‌رۆك كۆمار، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیر،.. له‌نێوان كاندیدی (م. س) و ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی، بەگوێرەی بڕیاری كۆنگره دەنگ نه‌درا. له‌ودیوی (م.س) ه‌وه، هه‌روه‌كو رێكکهوتننامهكانی كه‌سایه‌تی گه‌وره و پێشمه‌رگه‌ی دێرین (مام ئه‌حمه‌دی مامه‌ندئاوا) به یه‌كێكی گوتبوو: (هه‌شت وانێكت ده‌ده‌مێ، یه‌ك وانێكم بده‌رێ)** ئه‌مه به ئینگلیزی پێیده‌گوترێ رێكکه‌وتننامه‌ی (جه‌نتڵمان)، هه‌ردوولا ته‌وقه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و سه‌ودا و موعامه‌له كۆتایی دێت، به‌بێ گوێدانه یاسا و رێسا و بڕیاری كۆنگره و سه‌ركردایه‌تی.
سۆسیال دیموكرات و هێزی چه‌كدار
كێشه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كراوی كۆنگره ئه‌مه بوو: هێزێك خۆی به مۆدێرن و سۆسیال دیموكرات دابنێت؛ هێزێكی سیاسی ــ چه‌پ ــ سۆسیالیست دەکرێ هێزی چه‌كداری هه‌بێت؟
من نامه‌وێت ره‌خنه و شاڵاوی هێزه سیاسییه‌كانی تر له‌به‌رچاو بگرم: گوایه یه‌كێتی حزبێكی (میلیشیایه)، ره‌خنه‌كانی ئه‌وان بابه‌تی نین و دیقه‌ت به‌كارنه‌هێنراوه و مه‌به‌ست سووكایەتییه به (مێژووی خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه) و تێكه‌ڵی و پێكه‌ڵی زۆری تێدایه.
به گشتی: ته‌نیا ده‌وڵه‌ت ده‌بێ هێزی چه‌كداری هه‌بێت. ئه‌م هێزه سنوور و ئاسایش ده‌پارێزێت و پارێزه‌ری قانونیشه. ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاره له ژیان و سه‌لامه‌تیی هه‌موو هاووڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و دیموكراسی بۆ هه‌مووان.. تاد. حزبێكی سیاسی، ئه‌گه‌ر پێویستی به پارێزگاری بێت، ده‌بێ دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت، ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌و لایه‌نه دابین بكات.
من سه‌رۆك كۆماری چینم له نزیكه‌وه بینیوه: خۆی و خانمی یه‌كه‌م، هه‌ر پاش كۆبوونه‌وه به یه‌ك ئۆتۆمبێل رۆیشتن، هیچ ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و پیكاپی بیكەیسی له‌سه‌رم نه‌بینی. له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا گرنگیی پله‌وپایه‌ی لێپرسراوێك به ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و پاسه‌وان و ته‌لار و زهویوزارەکانی ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه بۆ لێپرسراوی گه‌وره و مام ناوه‌ند حیسابێكه! خاترداران ده‌توانم تۆزێك لێیان تێبگه‌م! له‌به‌رخاتری كوڕه مه‌سئولیش کە لاسایی باوكیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتم! هاوڕێیه‌كی گیانی به گیانی كوڕه لێپرسراوێك، كاتێك به شه‌قامه‌كاندا تێده‌په‌ڕێ و بیست ئۆتۆمبێلی جامڕه‌شی به‌دواوه‌یە! با سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێزه (ته‌فسیر)ێكی عه‌قڵانی بۆ ئه‌م (دیارده)یه بدۆزێته‌وه، چونكه نموونه‌ی له هیچ شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا نییه!
له (په‌یڕه‌وی ناوخۆ)ی یه‌كێتیدا مادده‌ی (34) ده‌قه‌كه با وه‌كو خۆی بخوێنرێته‌وه: (ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆیان نییه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ هیچ چالاكییه‌كی بازرگانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانجی ماددی به‌كاربهێنن، یان له هه‌ر چالاكییه‌كی بازرگانی یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ئابووری ببنه شه‌ریك).
ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م پهرەگرافه جوانه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه، هه‌ولێرییه‌كان پێی ده‌ڵێن: (چاوت ده‌خۆم! هه‌ی لۆت نه‌مینێم وه‌ك نه‌مام!) به‌ڕاستی به عه‌تر و گوڵاوی سۆسیال ــ دیموكرات نووسراوه. من هیچ گومانێكم له‌وه‌دا نییه ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی مادده‌ی (34)یان هه‌ر زۆر به جوانی جێبه‌جێ كردووه و من بۆ خۆم زۆربه‌یان ده‌ناسم و هه‌ر باس گه‌یشته كار و كه‌سابه‌ت و هاته سه‌ر (بازرگانی) و (شیرینیی نه‌وت)، داماوانه ده‌كه‌ونه سوێند و ته‌ڵاق و خوێنی شه‌هیدان، كه ئه‌وان ساده‌ترین زانیاری‌یان له‌سه‌ر (بازرگانی) نییه و هه‌ر نازانن ئه‌م كارانه چۆن ده‌كرێن؟ منیش سه‌دی سه‌د بۆیان ده‌سه‌لمێنم: ئه‌وان هه‌رچی له‌ده‌میان هاته ده‌ره‌وه شایانی بڕواپێكردنه! ناسیاوێكم هه‌ر زۆر چوختیه لای ئه‌ویش سه‌ركرده‌یه‌كی (مه‌زن) ئه‌وه‌نده پاكانه‌ی كردبوو، گوایه: له (مووچه) به‌ولاوه یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی تری نییه و گوایه ئه‌و مووچه‌یه‌ش یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دینار كه‌متره.
ئینجا وه‌ره خۆت له‌قوڕی ره‌ش هه‌ڵمه‌كێشه! ئه‌ویش گوتی: "راست ده‌كه‌ن، ئه‌وان به موو له په‌یڕه‌و لاناده‌ن و كاری بازرگانی ناكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ ئه‌و جۆره كارانه له‌كه‌دار ناكه‌ن. ده‌ستی خۆیان نییه و ماری پێده‌گرن: كوڕه‌كانیان، براكانیان، زاواكانیان، كۆیله ئابوورییه‌كانیان، خوای گه‌وره بارانی ره‌حمه‌تی به‌سه‌ریاندا باراندووه، باران ببارێ كۆمپانیاكانیان ده‌گه‌ڕێ و باران نه‌بارێ كاره‌كانی تریان ده‌گه‌ڕێ.."
به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتی چه‌ند مانگێك لهمهوپێش پێی‌گوتم:
"له‌دوای سێیه‌مین كۆنگره‌وه، گه‌لی كورد به‌گشتی و ئه‌ندامانی یه‌كێتی به‌تایبه‌تی، گومانیان له‌و راستیه نه‌ماوه كه به‌شێكی به‌رپرسه مه‌زنه‌كانی ی.ن.ك له كاروباری بازرگانیدا گورج و گۆڵ و چالاكن، له چالاكیی حزبی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا زۆر سست و داماو و هیوابڕاون!!
له‌ناو كۆنگره‌دا خاڵێك ورووژێنرا: ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌بێ له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند پله و پۆستی هه‌بێت و ئایا له هه‌موو كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟
له هه‌موو وڵاتانی دونیادا (م.س) بریتیه له دامه‌زراوه‌یه‌ك، چه‌ند ئه‌ندامێكی هه‌یه و سكرتێرێك و سه‌رۆكی حزبه‌كه، لێپرسراوی خه‌زێنه، پێكه‌وه كاره سیاسی و ستراتیجیه‌كانی حزبه‌كه راده‌په‌ڕێنن. ئه‌مانه كاریان ئاراسته‌كردن و پته‌وكردنی بینای حزبه‌كه‌یه.
كاتی خۆی كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی گه‌وره‌یی نواند و سه‌ردانی كردین: من پرسیارێكم ئاراسته كرد، ده‌رباره‌ی (وه‌زیفه)ی مه‌كته‌بی سیاسی: ئایا دامه‌زراوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی كاری ستراتیجیه و هه‌موو ئاڕاسته‌ی حزبه‌كه ده‌كه‌ن له‌ڕووی سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌وه و سیاسه‌تی نوێ و پلانی نوێ داده‌ڕێژن؟
گوتم: من تێبینی ئه‌وه‌م كردووه، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی (م.س) كاتی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتیان ته‌رخان كردووه: (كه‌سێك ده‌ستی ناڕوات، یارمه‌تی ده‌ده‌ن! یه‌كێك گولله له‌ده‌ستی ده‌رچووه و یه‌كێكی كوشتووه، ئێوه سوڵحی بۆ ده‌كه‌ن،.. گوتم: ئه‌مه كاری دائیرەی سۆسیاله له ئۆروپا، مه‌كته‌ب سیاسی (وه‌زیفه)یه‌كی زۆر جیاوازی هه‌یه..)
ده‌مه‌وێ به‌م هه‌موو شێر و رێویه به (سه‌ركردایەتی) و (م. س) له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزدا بڵێم: (سه‌ركردایه‌تی) و (م. س) هه‌ر زۆر له (وه‌زیفه)كانی خۆیان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و خۆیان سه‌رقاڵی كاری لاوه‌كی كردووه كه ئیشی ئه‌وان نییه.
كارێكی ئاساییه پێشمه‌رگه‌یه‌ك، ئه‌فسه‌رێك به‌شداری له كۆنگره‌یه‌ك بكات و خۆی بۆ سه‌ركردایه‌تی كاندید بكات و ده‌ربچێت. هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگره مافی خۆیه‌تی متمانه‌ی هه‌ڤاڵه‌كانی وه‌ده‌ستبهێنێت و له په‌یژه‌ی حزبدا سه‌ربكه‌وێت. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه ده‌بێ پێشه‌كی ئه‌و راستیه بزانێت، ده‌رچوون بۆ سه‌ركردایه‌تی و ده‌ستبه‌رداربوونی لە كاری پێشوو، ده‌بێ پێكه‌وه بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م پرەنسیپه پۆلیسێكی هاتوچۆ بگرێته‌وه، ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه وه‌زیری به‌رگری و سوپاسالار و فه‌رمانده پله باڵاكانیش بگرێته‌وه. من نامه‌وێت باسی سویسرا و به‌لجیكا و لۆكسمبورگ بكه‌م، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدای ئه‌مڕۆ، هه‌ر ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێك خۆی بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان كاندید بكات، ده‌بێ پێشه‌كی له پله سه‌ربازییه‌كه‌ی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. ئه‌م له پله وازهێنانه، په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه، دوورخستنه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار له كاروباری سیاسه‌ت و حوكمڕانی، وڵات له قه‌یران و ته‌نگژه دوورده‌خاته‌وه!
پێویسته له چواره‌مین كۆنگره‌دا (وه‌زیفه)و شێوه‌ی كاری (م. س) بگۆڕدرێت. له سێیه‌مین كۆنگره، پێشنیازی ئه‌وه كرا ناوی (م. س) گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنرێت. به‌شێك داوایان ده‌كرد (م.س) هه‌ر نه‌مێنێ و (فۆرم)ێكی نوێ بدۆزرێته‌وه. كه‌چی نه ناو گۆڕا و نه (ناوهڕۆك) گه‌شه‌ی پێدرا. ئێستا ده‌بێ بڵێین: خۆزگه‌مان به ساڵی (1977) كه بۆ یه‌كه‌مین جار (م.س) یه‌كێتی له‌دایكبوو!
ئه‌وكاته (م.س) و سه‌ركردایه‌تی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد، ئێستا خۆیان سه‌رقاڵی هه‌زارویه‌ك كێشه كردووه، ته‌نیا ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان نه‌بێت.
* شانۆگه‌ریی (له‌چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا) نووسینی سامۆئیل پیكت.
** وانێك: وانه‌ك، هین، واك، هه‌رامه
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ