رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی غه‌ززه‌و ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌ستی سوپای ئیسرائیل رووده‌دات پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌کردنه له چه‌ند روویه‌که‌وه.
سه‌ره‌تا گرنگه ئه‌وه بزانین که تاوانی هه‌ڵگیرساندنی هه‌ر شه‌ڕێک له‌نێوان دوولایه‌ندا به‌ته‌نها له ئه‌ستۆی لایه‌نێکیاندا نیه، ره‌نگه سه‌ره‌تاکه‌ی یه‌کێکیان ده‌ستدرێژی کردبێت، به‌ڵام بۆ به‌رده‌وامییه‌که‌ی ئه‌ویتریشیان به‌شێکی تاوانه‌که‌ی به‌رده‌که‌وێت. بۆ ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ریه‌که له حه‌ماس و ئیسرائیل ئه‌ویتریان تۆمه‌تبارده‌کات به ده‌ستپێشخه‌ری بۆ شه‌ڕێکی له‌و جۆره‌و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌هێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که پێشبینیکراو بوو ئه‌وه‌یه که بۆ خۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێکی له‌و جۆره چاوه‌ڕوانکراوبوو به‌هۆی رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌که‌وه. ئێستاش له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له چاره‌سه‌رکردنی بکه‌نه‌وه دێن به‌دوای تۆمه‌تباری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌مه‌ش هه‌لی به‌رده‌وامبونی کوشتارگه‌که زیاد ده‌کات.
پرسیارێک که زۆرجار ده‌وروژێنرێت ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه‌ی کورد هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به‌و کوشتارگه‌یه‌ی له غه‌ززه به‌ڕێوه‌ده‌چێت چۆن بێ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێویسته سه‌رنجی ئه‌م خاڵانه بده‌ین:
1. سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بزانین، که ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات زۆر به ئاشکرا قه‌تڵوعام و جینۆسایدێکه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر کورددا هاتوه. کورد له‌لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه له باشوری کوردستاندا جینۆساید کرا. فه‌له‌ستینیه‌کانیش له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه جینۆساید ده‌کرێن. دوژمنه‌کانی ئێمه له پرۆسه‌ی ئه‌نفال و کیمیاباراندا منداڵ و ژن و پیرو لاویان جیانه‌ده‌کرده‌وه، ئیسرائیلیش ههروادهکات. که‌واته ئه‌مه خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولامانه.
2. ئێمه‌ی کورد تا ئه‌م ساته‌ش ترسمان هه‌یه حکومه‌تی عیراقی نوێ هه‌مان کارمان به‌رامبه‌ر بکاته‌وه‌و بۆ یه‌ک ساتیش ناتوانین متمانه‌ی ته‌واومان به‌وه هه‌بێ که حکومه‌تی عیراق دۆستی کورد ده‌بێ (هه‌روه‌ک چۆن بودجه‌و موچه‌ی خه‌ڵکی بڕی). فه‌له‌ستینیه‌کانیش هیچ متمانه‌یه‌کیان به ئیسرائیل نیه‌و له 1948ه‌وه که ئیسرائیل خاکه‌که‌یانی داگیرکردوه‌و گفتوگۆ‌و دانوستانیان هه‌یه به‌ڵام نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ده‌ره‌نجامێک، جگه له‌وه‌ی که ناوه‌ناوه ده‌که‌ونه شه‌ڕێکی گه‌وره‌وه‌و کوشتارگه‌یه‌کی گه‌وره دروست ده‌بێت.
3. ئێمه‌ی کورد ده‌وڵه‌ت و هێزێکی گه‌وره نیه پاڵپشتیمان بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی به‌زۆر خۆمان ده‌که‌ین به دۆستیان له‌ژێره‌وه‌و له هه‌له‌کاندا بۆ شکاندن و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی کورد ده‌گه‌ڕێن. غهززهییهکانیش هه‌روان، هه‌رچیه‌کیان به‌سه‌ربێت زلهێزه‌کان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یان بێده‌نگن، یان سه‌رکۆنه (ئیدانه)ی ده‌که‌ن!!! که له‌راستیدا ده‌بێ رێگری لێبکه‌ن.
4. یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی شۆڕشی کوردی که هه‌میشه جێی شانازی بوه ئه‌وه‌یه که کورد پاڵپشتی سته‌ملێکراوانی کردووه، ئێستا چۆن پێشبینی ئه‌وه بکه‌ین که ببینه به‌شێک له‌وانه‌ی دڵخۆشن به بینینی ئه‌و سته‌مه ئاشکرایه‌ی له منداڵ و پیرو لاوی غه‌ززه ده‌کرێت.
5. پاڵپشتی له خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی غه‌ززه به‌هیچ جۆرێک یه‌کسان نیه به پاڵپشتی کردن له‌و جه‌للاده عه‌ره‌بانه‌ی که کوردیان چه‌وساندۆته‌وه‌و ده‌یچه‌وسێننه‌وه. پێویسته ئێمه‌ی کورد هه‌موو بابه‌ته‌که به‌ته‌نها له چوارچێوه سیاسییه‌که‌ی ته‌ماشا نه‌که‌ین. ئه‌و کاره‌ساته‌شی ئێستا به‌سه‌ر خه‌ڵکی غه‌ززه‌دا دێت به‌شێکی به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می سیاسییه عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه هه‌یه‌و زۆرێکیان رۆڵی راستهوخۆو ناراسته‌وخۆیان له‌و رووداوانه‌دا هه‌یه. هه‌ر بۆ نمونه سه‌رکرده‌ی لیوای غۆلانی ئیسرائیل که ئێستا هێرشی بردووته سه‌ر خه‌ڵکی غه‌زه عه‌ره‌به و ئێستا به‌خه‌ستی برینداره‌و له ساڵی 2005 ه‌وه به‌شێکی زۆری عه‌ره‌ب به‌شدارن له گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه‌دا ئیستاش مێر گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر غه‌ززه‌و ڕێگه نادات ده‌رمانیش بچێت بۆیان و ئیماراتی عه‌ره‌بیش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ئیسرائیل به‌دابینکردنی پاره‌ی جه‌نگه‌که به‌مه‌رجێک ئیسرائیل جورئه‌ت بکات به‌رده‌وامبێت له‌شه‌ڕی حه‌ماسدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ