بکوژە بێدەنگەکە؛ دەبێت کۆنتڕۆڵ بکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کاتێك لە نەخۆشەکانی خۆمان دەپرسین بۆچی پێشتر نەهاتی بۆ پشکنین، دەڵێت هیچ نیشانەم نەبوو!، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە لانیکەم نیوەی تووشبووان نازانن تووشی بەرزە پەستانی خوێن "زەخت" بوون.
 
لە جیهاندا بەپێی ئامارەکانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی زیاتر لە ملیارێك و 300 ملیۆن تووشبووی بەرزەپەستانی خوێن هەن کە دەستنیشانکراون، بەڵام تەنیا نزیکەی 20٪ـی تووشبووان، واتە لە پێنج کەس، تەنیا یەک کەس زەختەکەی بەباشی کۆنتڕۆڵکراوە.
 
گرفتەکەش ئەوەیە زۆربەی نەخۆشەکان، هیچ نیشانەیەکیان نییە و بەداخەوە کە نیشانەکان دەردەکەون، گرفتەکە سەختتر بووە، واتە پاشهات و مەترسییەکانی بەرزەپەستانی خوێن دەرکەوتوون، لەوانەش؛
 
- ئەستووربوونی دیوارەکانی دڵ
- پەککەوتن و سستبوونی دڵ 
- جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك
- سستبوونی گورچیلەکان
- لەدەستدانی بینایی و بێتوانابوونی چاوەکان
 
بەگشتی بەپێی رێنوێنینامە جیهانییەکانی وەکو دەستەی پزیشكانی دڵ لە ئەمریکا و پزیشكانی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمریکا لەدوای تەمەنی 18 ساڵییەوە گەنجانیش باشترە پێنج ساڵ جارێك پشکنینی پەستانی خوێن بکەن، ئەو کەسانەش کە تەمەنیان لە 40 ساڵ زیاترە، لانیکەم ساڵانە پشکنین بکەن، ئەگەریش زوو دەستنیشان بکرێت، کۆنتڕۆڵکردنی زۆر ئاسانتر دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەهێن سابیر

شانۆ؛ سەکۆیەک بۆ پاراستنی ناسنامە لە سەردەمی جەنگ و قەیران دا

شانۆ لە ژیانی هەر کۆمەڵگەیەکدا پێگەیەکی کاریگەری هەیە، بەتایبەت لە کاتی جەنگ و ناسەقامگیری دا. لەو کاتانەدا شانۆ تەنیا نمایشێکی سەر تەختە نییە، بەڵکو دەبێتە زمانێک بۆ گێڕانەوەی ئازارەکان و پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵی خەڵک. لە ناو تەنگژەکاندا، شانۆ دەبێتە ئەو فەزایەی کە مرۆڤەکان تێیدا رووبەڕووی واقیع دەبنەوە و ناسنامەی خۆیان تێدا دەدۆزنەوە.