شه‌وێك ده‌ست ئه‌هریمه‌ن كه‌وت خاته‌می موڵكی سلێمانی
كه‌چی ئه‌و میر و گزیری پێكرد قه‌دری ئاوەها زانی
پیره‌مێرد
پاش هه‌ڵبژاردنەکانی 30/9/2018 پرسیارێک لای زۆربه‌ی كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی سەری هەڵدا: بۆچی ساڵی 1992 یه‌كێتی له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا (50) كورسی هێنا، کەچی پاش 26 ساڵ ژماره‌ی كورسیه‌كانی بۆ (21) كورسی دابه‌زیوه؟
پارتی دیموكراتی كوردستان له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا (50) كورسی به‌ركه‌وت و له‌دوا هه‌ڵبژاردندا (45) كورسی ده‌سته‌به‌ر كردووه. بۆچی له ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كدا، یه‌كێتی له خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانیدا، كورسییه‌كانی له نیوه‌ی جاران كه‌متره؟ ئایا كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی مافی خۆیان نییه رۆژانه سه‌دان پرسیار ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن؟
له وڵاتانی رۆژاوادا، هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد و به‌رپرسیارێتی سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتنی له‌ئه‌ستۆ گرت، له سه‌ركه‌وتندا پاداشت ده‌كرێت، له دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه، كڵاوه‌كانیان داده‌گرن و شانۆی سیاسی جێده‌هێڵن.
داخزانی ده‌نگه‌كان، یان ده‌نگداچوون: دیارده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ساده و ساكار و لاوه‌كی نییه، سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌ست به سمێڵیاندا بهێنن و له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كاندا فرمسێكی په‌ژیوانی هه‌ڵوه‌رێنن و تۆزێك پشتەملی خۆیانی بۆ بخورێنن و قوڕگی بۆ پاكبكه‌نه‌وه و بڵێن: بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار دەکەین. دۆڕاندن دۆڕاندنه! خاترگرتن و كوڕی چاكه و باوكی زاتێكی زۆر باش بووە، ناخوات! تیمی دۆڕاو، ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا داوایان لێبكات له‌جێی خۆیان بمێننه‌وه، ئه‌وان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ئیمزا ده‌كه‌ن و تا ماڵه‌وه ناوه‌ستن، چونكه سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌ر ناوی ئه‌وان تاپۆ نه‌كراوه!
جاران له ئه‌ده‌بیاتی (ی. ن. ك)دا داكشانی ده‌نگه‌كانیان بۆ جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گێڕایه‌وه. ئه‌وان له (25/7/2009) توانییان (25) كورسی بپچڕێنن و نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم سه‌ره‌وژوور بكه‌ن: ئیداره‌ی هه‌رێم له دوو جه‌مسه‌رییه‌وه بۆ ئیداره‌ی یه‌ك جه‌مسه‌ری گۆڕدرا!
به‌ڵام ئایا دووله‌تبوونی (ی.ن.ك) هۆی جه‌وهه‌ریی پاشه‌كشه و داكشان و داچوونی ده‌نگه‌كان بوو، یان هۆكاری شاراوه و نه‌بینراو، جه‌مسه‌رێكی سیاسی كارایان بۆ گۆشه‌یه‌كی ته‌سكتر داخزاند؟
ئایا هۆكاری داڕووخانی قه‌ڵای ده‌نگه‌كان، په‌یوه‌ندی به مێژووی دزێوی په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی ململانێ و ده‌سته‌گه‌ری و فراكسیۆنسازی و ته‌كتولات و پیاو پیاوێنه‌وه، له‌ناو ریزه‌كانی (ی.ن.ك)دا نییە؟
گۆڕان ویستی له نائومێدی ئومێد دروستبكات، (پرۆژه) و (مۆدێل)ه‌كه‌یان به‌ر تاشه‌به‌ردی كورتبینیی سیاسی كه‌وت;
من جیابوونه‌وه‌ی (گۆڕان) به‌هۆكار و بنه‌مای داكشانی ده‌نگه‌كان دانانێم، ئه‌مه ئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌ی ده‌یان كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تیی كه‌ڵه‌كه‌بووی سیاسی و رێكخراوه‌یی بوو. لووتكه‌ی شاخه سه‌هۆڵه‌كانی ناو ده‌ریا بوو، پزیسكی سه‌رهه‌ڵدانی (گرده‌كه) به‌شێكی ته‌قانده‌وه. سه‌ره‌تا باڵی (ریفۆرم) داوای گۆڕانكارییان كرد، سه‌دان نووسین و ده‌یان كۆبوونه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مام جه‌لال و (م. س) كران. راوه‌شاندنی داره خورمای رێكخستن، هه‌ر له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه، یه‌ك خورمای بۆ گیرفانی ریفۆرمخوازان به‌رنه‌دایه‌وه.
گۆڕان، ویستی له نائومێدی ئومێد دروستبكات، (پرۆژه) و (مۆدێل)ه‌كه‌یان به‌ر تاشه‌به‌ردی كورتبینیی سیاسی كه‌وت! ئێستا ئه‌وانیش هه‌ست ده‌كه‌ن شه‌قامه‌ڕێی پان و به‌رینی جاران، گه‌یشتووەته بنبه‌ست! له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئەیلول ئه‌وانیش نه‌یانتوانی پتر له نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی جاران بهێننه‌وه.
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رچی ده‌نگداچوون و هه‌ڵه‌نگوتن و ته‌نگژه‌ی سیاسی وڵات هه‌یه، ده‌ستۆی (گۆڕان) دابنرێت و به‌م (تاوانبار) ده‌ستنیشانكردنه، سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئه‌مدیو، په‌رداخێك ئاوی سارد به‌سه‌ره‌وه بنێن!
دوو سێ سه‌كرده و كادر ماڵئاواییان له حزبه‌كه‌یان كرد، ئه‌وه جێی نیگه‌رانی و خه‌فه‌ت و دڵگوشران و هه‌ناسه ساردیه، به‌ڵام نیوه‌ی سه‌ركرده و كادر و لایه‌نگران رۆیشتن. ئه‌مه ده‌بووایه تۆزێك ده‌رزیئاژنی تێگه‌یشتن و تێڕوانینی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بكرایه و به‌دوای هۆكاری راسته‌قینه‌ی (ته‌نگژه) قووڵه‌كه‌دا، به‌چرای رۆنگه‌رچه‌كاوه بگه‌ڕانایه و برینه‌كانیان بدۆزیبایه‌وه. مه‌كینه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ردوولا، ته‌پوتۆزێكیان نایه‌وه، كه‌س تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ما به‌دوای (هۆكاری راسته‌قینه)دا بگه‌ڕێت!
من ده‌مه‌وێ به‌ڕاشكاوانه ئه‌وه بنووسم، خه‌ڵك هه‌ر بۆ خۆشی و سۆز، به لێشاو حزبه‌كه‌یان جێناهێڵێن و ملی رێی به‌ره‌نگاری و ئاڵنگاری ناگرن! ده‌بێ (هۆ)یه‌ك هه‌بێت كۆهه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ، به‌زه‌قی بگۆڕێت و ئاماده‌بن پێكه‌وه گۆمه‌كه بشڵه‌قێنن.. ئه‌وه 10 ساڵ به‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی باڵی (ریفۆرم) و ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای وشه و بزاڤی گۆڕاندا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا بڕیار نه‌دراوه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هۆكار و زه‌مینه‌سازی دووله‌تبوونی یه‌كێتی بنووسرێت!
من لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بنووسم، چونكه ئه‌مه كاری تاكه كه‌س نییه و به سێ چوار سه‌عاتیش ئه‌نجام نادرێت. یه‌كێتی نابێ به فوو، مازووی سووتاوی هه‌ڵواسراو له ده‌موچاوی خۆی دووربخاته‌وه (*). به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ پێ له راستییه‌كان بنێت و ئاو به ئاگره‌كه‌دا بكات! به‌خۆدزینه‌وه له بینینی قه‌باره‌ی ته‌نگژه‌كه، ته‌نگژه‌كه له‌سه‌ر شانۆی رووداوه‌كان له‌چاو ون نابێت و راناماڵرێت.
ئیداره
بنچینه‌ی هه‌موو رێكخستنێكی سیاسی و سه‌ربازی و رۆشنبیری و ئابووری، تۆڕی ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنه: به‌ڕێوه‌بردنێكی باش و عه‌قڵانی و رێك‌وپێك، سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ستدێنێ. به پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌بردنێكی بێ سه‌روبه‌ر و ئیفلیج و خواروخێچ و نابه‌كام، نابێ چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی باشی لێ بكرێت. هه‌ر وڵاتێك، ئیداره‌یه‌كی تۆكمه و باش و ورد و عه‌قڵانی هه‌بوو، نه دیارده‌ی نائارامی پێوه دیاره، نه دزی و گه‌نده‌ڵی و ئاژاوه و راوەڕووت.
رۆژێكیان برایه‌كی ده‌ستڕۆیشتووی ناو ده‌زگا ئیدارییه‌كانی ی.ن.ك پێی‌گوتم: "ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه و قه‌ڵاكانی یه‌كێتی له لێواری هه‌ره‌س و داڕووخان نزیك ببنه‌وه، ئه‌وه دامه‌زراوه ئیداری و داراییه‌كان ئه‌وه‌نده به‌هێزن، ناهێڵن داڕووخان و هه‌ره‌س رووبدات. دامه‌زراوه ئیداری و داراییه‌كان كۆڵه‌كه‌ی تۆكمه و پته‌ون و سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك ده‌گرنه‌وه و كاره‌كان به‌ڕێكوپێكی ده‌ڕوات.."
كه‌واته: كادره ئیداری و داراییه‌كان، چاك ئه‌و راستیه ده‌زانن، هونه‌ری ئیداره و به‌ڕێوه‌بردن چه‌ند گرنگه و چۆن كۆڵه‌كه‌ی رێكخستن و راگه‌یاندن و كاروباری رێكخراوه‌یی و چالاكیی مه‌ده‌نی راگرتووه.
لێره‌دا مه‌به‌ست (مه‌كته‌بی دارایی و ئیدارەی گشتی) ی یەکێتی نییه. به‌ڵكوو مه‌به‌ست (م.س) و (سه‌ركردایه‌تی)یه: ئایا شێوه‌ی ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنی (م. س) و (سه‌ركردایه‌تی) بۆ هه‌ڵسوڕاندن و داسووڕاندنی یه‌كێتی له‌ڕووی رێكخراوه‌یی، دارایی، رۆشنبیریه‌وه، ئیدارەیه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه: مه‌به‌ست له سه‌ركه‌وتوو: گفتوگۆی به‌رده‌م كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و خانووبه‌ره نییه. مه‌به‌ست سه‌فه‌ر و سه‌یران نییه بۆ وڵاتانی رۆژاوا. مه‌به‌ست جلوبه‌رگ و قژداهێنان و پێكه‌نین و فه‌یسبووك نییه. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه: كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی چه‌ند به شێوازی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و ئیداره‌ی ئه‌وان، شانازی ده‌كه‌ن و هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌م سه‌ركردانه به‌شێكن له دڵ و ده‌روونی ئه‌وان؟
ــ ئایا له‌ناو یه‌كێتیدا (دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی) داسه‌پێنراوه؟
ئه‌ندامان هه‌ست ده‌كه‌ن، هه‌رچی ره‌فتار و كردار و گوفتاری سه‌ركردایه‌تی هه‌یه له‌ناو دڵی ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چێت؟
به‌شێك له كادر و ئه‌ندامان، هه‌ر له یه‌كه‌مین رۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌وه، خه‌باتیان كردووه و قوربانییان داوه، كه‌سوكاریان شه‌هید كراوه و تووشی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری بوون، به‌شێكیان كه‌مئه‌ندام و ماڵ‌وێران بوون: ئایا ئه‌مانه ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ن به‌ری ره‌نجی خۆیان ده‌بینن و هیچ كه‌موكورتییان نییه، سه‌ركردایه‌تی هه‌میشه چاوی پێیانه‌وه‌یه و دڵیان راگیراوه و زۆر په‌رۆشی ژیانی خۆیان و كه‌سوكاریانن و كه‌سیان گله‌یی و گازنده‌ی نییه و شه‌و و رۆژ شوكرانه‌بژێرن؟
ــ ئایا یەکێتی له بواری ئیداره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌كانی بن ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، له هه‌موو روویه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه؟
ــ ئه‌وانه‌ی پۆست و به‌رپرسیارێتی گرنگیان پێ سپێردراوه، نموونه‌ی ده‌ست و داوێن پاكی و لێوه‌شاوه‌یی و گونجاوترین كه‌س بوون بۆ پله و پۆسته‌كان؟
ــ ئایا یه‌كێتی له‌ناو رژێمی به‌غدا دا جێگه‌ی ده‌ستی دیاره‌و ده‌نگی دلێره؟ هه‌ر بۆ نموونه: له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده به‌ماده‌ی ده‌ستوور پێداگری كردووه و داكۆكی له مافی گه‌لی كوردستان كردووه، یان مافی گه‌لی كورد پێشێل كراوه؟ ئایا ئه‌وانه‌ی له به‌غدا پۆستی (وه‌زیر)یان پێ سپێردراوه، یان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوون، سوود و قازانجیان ته‌نیا بۆ خۆیان بووه، یان ئه‌وه‌نده سوودیان بۆ كوردستان بووه، کە خەڵک لێیان رازی بن؟
یه‌كێتی و مه‌سه‌له‌ی (هیچ)!
من لایه‌نگری ئه‌وه نیم كه‌سێك به (ره‌هایی) حوكمی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی به‌سه‌ر كێشه‌یه‌كدا بدات: حوكمی (ره‌ش) یان (سپی) له‌كاری سیاسی‌دا له ئه‌نجامدا هه‌ڵه‌ی قورسی لێده‌كه‌وێته‌وه! یه‌كێتیه (خوێن سه‌وزه‌كان) ده‌ڵێن: "یه‌كێتی ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێناوه و رۆژ به رۆژ له‌پێشكه‌وتندایه و هیچ كه‌موكورتی نییه و یه‌كێتی نه‌مێنێت گورگ و چه‌قه‌ڵ و رێوی تێمانده‌كه‌ون و هه‌زاران كاره‌سات به‌سه‌ر گەلی كورددا دێت"! پاژێكی تر، كه خوێنی سه‌وزیان، له‌دیدی خوێن سه‌وزه‌كانه‌وه: (زه‌ردباوه) یان (شینباو) یان (ره‌شی قه‌ترانییه)، ئه‌مانه ده‌ڵێن: "یه‌كێتی هه‌ر هیچی نه‌كردووه، ئه‌م قه‌واره به‌تاڵه نه‌مێنێت كورد رزگار ده‌بێت"! گوته‌یه‌كی باو ده‌رباره‌ی شه‌ڕ هه‌یه كه ده‌ڵێت: "له‌شه‌ڕدا نه سه‌ركه‌وتنی ره‌ها و نه ژێركه‌وتنی ره‌ها هه‌یه". منیش ده‌رباره‌ی یه‌كێتی هه‌ردوو حوكمه (ره‌ها) كه به‌خراپ دەزانم.
10 ساڵ به‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی بزووتنەوەی گۆڕاندا تێده‌په‌ڕێ و هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری دووله‌تبوونی یه‌كێتی نەنووسراوە
به‌ڵام ئه‌م ده‌نگانه له‌چاو هه‌ڵبژاردنی (1992) پاشه‌كشه‌یان کردووە. ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی و (م.س) له راستی و هۆكاری ده‌نگ داخزان شتێك بزانن و چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه، نه‌ك په‌نجه بخه‌نه گوێیانه‌وه و هه‌ردوو چاویان بنووقێنن و وا بزانن زه‌مانی (50) كورسی به‌سه‌رنه‌چووه!
ـــ ئایا سه‌ركردایه‌تی له‌ئاست قۆناغه‌كه و چاوه‌ڕوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدایه؟ ئه‌گه‌ر له ئاست قۆناغه‌كه و چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكه، بۆ له‌ناو په‌رله‌ماندا ناتوانێت زۆرایه‌تی ده‌سته‌به‌ر بكات و ببێته حزبی پێشه‌نگ؟ ئه‌گه‌ر له ئاست قۆناغه‌كه و چاوه‌ڕانی خه‌ڵكدا نییه، ده‌بێ چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات؟
ــ ئایا سه‌ركردایه‌تی بڕوای به (دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر بڕوای به‌وە هەیه، له‌كوێ ئه‌م دادپه‌روه‌رییه جێبه‌جێ ده‌كات؟
ــ ئایا له‌ناو سه‌ركردایه‌تی خۆیدا (دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌یه له: مووچه، ژماره‌ی پاسه‌وان، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل... تاد؟
ــ پله‌و پۆست دابه‌شكردن به‌خه‌بات و فیداكاری و ئاستی رۆشنبیری و ناووناوبانگ و بنه‌ماڵه‌یه یان كێ كاندیدی كام ته‌كتول و باڵ و سه‌ر‌باڵ و بنباڵه؟
ــ ئایا له‌ناو سه‌ركردایه‌تیدا په‌یڕه‌وی كام ده‌ستوور و بنه‌ما و رێسا ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای سیڤی و شیكاری ده‌زگای (بانكی زانیاری) ی.ن.ك گوڵبژێر ده‌كرێن، یان باڵه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان (پیاوه‌كان)ی خۆیان (به تۆپزی) ده‌سه‌پێنن و كه‌سیش بۆی نییه ورته‌ی لێوه‌بێت؟
له‌سه‌رده‌می (نووری پاشا)دا كه‌سانی وه‌كو (ئه‌مین زه‌كی به‌گ، تۆفیق وه‌هبی، سه‌عید قه‌زاز..) وه‌زیر بوون، ئێستاش خه‌ڵك وه‌كو كه‌سایه‌تی گه‌وره سه‌یریان ده‌كات و كتێبیان له‌سه‌ر ده‌نووسێت و په‌یكه‌ریان بۆ داده‌نرێت. به‌شێك له‌مانه‌ی ئێستا (به‌تۆپزی) ده‌كرێنه وه‌زیر، نه ناویان هه‌یه و نه كه‌س وه‌كو كه‌سایه‌تی ده‌یانخوێنێته‌وه و نه مێش له‌خۆیان ده‌كه‌نه‌وه. داماوانه به‌رمیلێك ئاویش بخۆنه‌وه، كه‌س پێیان ناڵێت عافێتتان بێت!
هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه دڵسۆزی و كارامه‌یی و پسپۆڕی نه‌كراوه‌ته پێوه‌ر. هه‌ر خاوه‌ن ته‌كەتولێك له‌ناو (ده‌ستوپه‌یوه‌ند)ه‌كانی خۆی دوو سێ كه‌سێك ره‌وانه ده‌كات. ئه‌گه‌ر پۆستی وه‌زیری رۆشنبیری به‌ر حزبه‌كه‌ی ئه‌و بكه‌وێت، ئه‌و یه‌كسه‌ر پیاوێكی نه‌خوێنده‌وار، گاوان، شوان ره‌وانه‌ی ئه‌و پۆسته ده‌كات، لای ئه‌و تیۆری (سه‌د قه‌ل به به‌ردێك) گرنگه نه قازانج و ده‌ستكه‌وتی گه‌لی كورد.
به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌ته‌نگژه ده‌ربازبوون
هه‌روه‌كو چۆن حزب و رێكخراو، به تونێلی ته‌نگژه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كۆمپانیا و كارگه‌ی سه‌رمایه‌دارانیش به دۆزه‌خی ته‌نگژه و قه‌یراندا، بانگڵۆز ده‌بڕن و تووشی ئیفلاس و نابووتی ده‌بن. حزبه سیاسیه‌كانیش، له‌كاتی بێئاگایی و نه‌وزدانی به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی ، شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌رده‌م تێده‌په‌ڕێت و ئه‌مان ناتوانن له‌سه‌رده‌می نوێ تێبگه‌ن، تووشی پووكانه‌وه و هه‌ڵوه‌رین ده‌بن.
به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی ماكس ڤێبه‌ر بۆ حزب، لێكچوونێكی زۆر له نێوان كارگه و حزبدا هه‌یه:
سەرۆکی حیزب- خاوەن کارگە
سه‌ركردایه‌تی - ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن
کادر- ئەندازیار و کارمەند
ئەندام- کرێکار
دەستکەوتی سیاسی- بەرهەم
هەر بیرۆکەی حیزب لە کارگە وەرگیراوە و له‌سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازی به‌دواوه حزب دروستبووه(1). دیاره كۆمپانیا و كارگه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ كارگه‌ی ساڵی 1848 و شۆڕشی سۆسیالیستی ــ دیموكراتی. چه‌وساندنه‌وه و زوڵم و زۆری سه‌رمایه‌دار و كه‌پیتالیسته‌كان زۆر دڕندانه‌تر بووه له‌چاو ئه‌مڕۆ. كرێكاری ئه‌مڕۆ یه‌ك چین، یه‌ك كرێ و یه‌ك كار و یه‌ك ده‌ستكه‌وتیان نییە.
ده‌وری رۆبۆت و به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و كۆمپیوته‌ر زۆر گرنگه. كرێكاری ئه‌مرۆ، به‌شێكیان خاوه‌ن پشكن، به‌شێكیان سه‌ركارن، به‌شێكیان شاره‌زا و راهێنراون له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆیان...تاد. كه‌واته: ریزبه‌ندی كرێكار و خاوه‌ن كار گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و له وڵاته سه‌رمایه‌داریه پێشكه‌وتووه‌كاندا كرێكاران وه‌كو چینێكی چه‌وساوه‌ی شۆڕشگێڕ وه‌كو جاران یه‌كگرتوو نین و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی دابه‌شی كردوون..(2)
ساڵی 2010 دامه‌زراوه‌ی (زوید دۆیتشه تسایتۆنگ) كتێبێكی نایابی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت بە ژماره‌یه‌ك كارگه كه له ته‌نگژه‌ی جیهانی ساڵی 2009 تووشی نابووتی و ئیفلاس و نسكۆ نه‌هاتن. هه‌ردوو ئاماده‌كاری كتێبه‌كه (مارك بایسه) و (ئۆلۆیش شێفه) سه‌ره‌تا، ده‌یان كارگه‌یان به‌سه‌ر كردووەته‌وه كه پاش ته‌نگژه‌كه به‌سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتوویی ده‌رباز بوون و ناوی كتێبه‌یه‌كان نا (به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌ته‌نگژه ده‌ربازبوون).(3)
نووسه‌رانی كتێبه‌كه ده‌گه‌نه ئه‌نجامێك، پاش لێپێچانه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كرێكاران و كارمه‌ند و ئه‌ندازیارانی كارگه‌كان، ئه‌وان كۆڵه‌كه‌ی راگرتنی كارگه‌كان بوون و نه‌یانهێشتووه كارگه‌كان هه‌رەس بهێنن و ئیفلاس بكه‌ن. پێشتر به‌درێژایی مێژووی كارگه‌كه، خاوه‌ن كارگه‌كه وه‌كو باوك یان برای گه‌وره هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵیاندا كردووه.
(رۆژانی جه‌ژن دیاری بۆ ناردوون. له ئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌دایكبوونیان به‌دیارییه‌وه به‌شداری كردووه. له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتن به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خاوه‌ن كار یارمه‌تی داون).
كاتێك له سه‌رانسه‌ری جیهانی ساڵی 2009 ته‌نگژه رووده‌دات و هه‌زاران بانك و كۆمپانیا و كارگه داده‌ته‌پێن و نابووت ده‌بن، كرێكار و كارمه‌ند و ئه‌ندازیارانی ئه‌م كارگانه قۆڵیان لێ هه‌ڵكردووه و كاری نوێیان بۆ كارگه‌كه‌یان په‌یدا كردووه و گرێبه‌ستی جۆراوجۆریان له دووره‌وه بۆ كارگه‌كه‌یان هێناوه و به‌م شێوه‌یه نه‌یانهێشتووه كارگه‌كان له‌بن هه‌ره‌سی ته‌نگژه جیهانیه‌كاندا دابخرێن.
*هەڵواسینی مازووی سووتاو به بنمیچی خانووەوە یارییەکە
له ناوەڕاستی ژمارەیەك گەنج دەكرێت. هـەریەكه فووی لێدەكات و له دەموچاوی خۆی دووری دەخاتەوه. لەم یارییەدا بەشداربووەکان ئەوەنده پێدەكەنن کە بەهۆی پێكەنینەوه مازووە سووتاوەکە به لووتی یەکێکیاندا
دەچزێت.
ژێده‌رەکان:
1. Max Weber: Wirtschaft und Gesellschaft
J.C.B. Mohr (Paul Siebeck) Tübingen 1985. S176
2. Horst Kern. Das Ende der Arbetsteilung? Rationalisierung in der industriellen Produktion. München 1990. S 18
3. Hrg. Marc Beise und Urich Scgäfer: Erfolgreich aus der Krise.
Süddeut sche Zeitung. Müncher 2010 S. 2011
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ