كۆنگره له ژیانى هه‌ر حیزبێكى سیاسی‌دا بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجى تازه، ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت بۆ وزه و توانا و خوێنى تازه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى رابردووى خۆى كه‌چه‌ند له‌گه‌ڵ په‌یام و به‌رنامه‌كه‌ى خۆى راستگۆ بووه، چه‌ندى لێ به‌دى هێناون و كامانه‌ن ئه‌و ئامانجانه‌ى به‌دی نه‌هاتوون، چ خواستێكى تر هه‌یه كه پێویسته حیزب بیخاته ناو به‌رنامه‌ى خۆیه‌وه، له داهاتوودا ئه‌وله‌ویه‌تى بۆ چ شتێك ده‌بێت، ئامانجى ستراتیجى و كورتمهوداى كامه ده‌بن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه پێویستیى به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌ر حیزبێكى سیاسى بن، ئه‌وه بۆ یه‌كێتی نیشتمانیى كوردستان له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه پێویستیى زیاتر هه‌بوون بۆ به‌ستنى كۆنگره.
له‌به‌رئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر كۆنگره‌ى پێشوو تێپه‌ڕیبوو، نه‌وه‌یه‌ك هاتبوونه پێشه‌وه كه شایسته‌یی ئه‌وه‌یان تێدابوو بتوانن رۆڵیان له سه‌ركردایه‌تى ئه‌م هێزه‌دا هه‌بێت، كه‌سانێك له سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى نه‌مابوون و بۆشایى دروست بووبوو، سكرتێرى حیزبه‌كه له‌ژیاندا نه‌مابوو، كۆمه‌ڵێك رووداو و پێشهاتى سیاسى تازه هاتبوونه ئاراوه كه ئه‌وه‌یان له یه‌كێتیى ده‌خواست خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه تازانه‌دا بگونجێنێ. بۆیه مه‌حكووم بوو به‌وه‌ى كه ده‌بێت كۆنگره ببه‌ستێ. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كێشه و گیروگرفتى زۆریشى هه‌بوون، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك حیزبه‌كه به‌سه‌ر چه‌ند ئاراسته و باڵ و ماڵێكدا دابه‌ش بووبوو. وێناى ئه‌وه ده‌كرا ئه‌وه‌ى كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌دواى كۆچى تاڵه‌بانى به‌سه‌ر ئه‌و حیزبه‌دا بێت و ببن به چه‌ند به‌شێكه‌وه و رووینه‌دابوو، مه‌ترسى ئه‌وه ده‌كرا كۆنگره ببێته وێستگه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه و له كۆنگره‌دا نه‌توانن به‌یه‌كگرتوویى بێنه‌ده‌ره‌وه. به‌ڵام وه‌ك چۆن دواى تاڵه‌بانى یه‌كێتییان پاراست، له كۆنگره‌ش دڵنیایى زیاترى پێكهوهمانهوهى یهكێتییهكانیان به‌رجه‌سته كرد.
ئێستا كۆنگره ته‌واو بوو، هه‌ندێ سه‌رنج و نیگه‌رانى دروست بوون، به‌ڵام ئه‌وه له‌م ناوچانه‌ى ئێمه خه‌سڵه‌تى هه‌موو هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌یه‌كه، ئه‌وانه‌ى سه‌رده‌كه‌ون پێیانوایه بێ غهلوغهشترین پرۆسه بووه و ئه‌وانه‌شى كه شكست ده‌خۆن، دان به‌شكستى خۆیاندا نانێن و ئۆباڵه‌كه‌ى ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى خراپ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه و گزى و ساخته‌كارى ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى ركابه‌ره‌كانیان. ئه‌م كۆنگره‌یه‌ى یه‌كێتیش بێ كه‌موكورتى نه‌بوو، ئه‌گه‌ر بهپێوهرێكى حیزبى لێى بڕوانرێت و پێویستییه‌كانى حیزبێكى مۆدێرن وه‌ك قاڵبێك به‌به‌ر كۆنگره‌دا بكه‌یت، بێگومان كه‌موكووڕى زۆر زۆر بوو، به‌ڵام بۆ هه‌لومه‌رج و دۆخی تایبه‌تى یه‌كێتی، له كاتێكى وه‌ك ئێستادا نه‌ده‌توانرا كۆنگره‌یه‌كى له‌مه باشتر ببه‌ستێ. ده‌كرێت هه‌موو تێبینى و سه‌رنج و هه‌ڵه و كهوكورتییهكانى بكرێته ئه‌زموون بۆ كۆنگره‌كانى داهاتووى یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت بۆ حیزبه‌كانى تر‌ى كوردستانیش.
ئێستا ئه‌وه‌ى گرنگه و بۆ خه‌ڵكى كوردستان جێى سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتیى دواى كۆنگره چى ده‌كات؟ به‌تایبه‌ت كه به‌شى هه‌ره زۆرى یه‌كێتییه‌كان له چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردنى حیزبه‌كه‌ى خۆیان و له ره‌فتار و له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانى، له جۆرى به‌شدارى و هاوبه‌شیكردنى له حوكمڕانی له كوردستان و له عێراق رازى نه‌بوون. كۆنگره‌ش له هه‌موو ناوچه جیاجیاكانى كوردستان زۆرترین متمانه‌ى دا به‌وانه‌ى ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تییان به‌رزتر بوو. بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه كه ئه‌م ده‌سته تازه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر ئیحراجنهبوونیشیان بێت به‌رانبه‌ر به ده‌نگده‌رى خۆیان، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه به‌رده‌وام بن. بێگومان ئه‌مه‌ش چ له‌ناو ژیانى سیاسى حیزبه‌كه و چ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى خۆیدا پێشهاتى تازه دێنێته پێش.
ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندى به‌ناوخۆى یه‌كێتییه‌وه هه‌یه، به‌پله‌ى یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى كه زۆرترین ناڕازییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئاستى سه‌ركردایه‌تى، هه‌روه‌ها به‌هۆى زۆریى ئه‌و ژماره‌یه‌ى كه كۆنگره بڕیارى له‌سه‌ر فراوانكردنه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى دا به‌وه‌ى له 50 كه‌سه‌وه بكرێت به 121 ئه‌ندام. ئه‌م دوو حاڵه‌ته واده‌كات پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕیار له‌ناو سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیدا قورس بێت. به‌تایبه‌تیش كه هێشتا پرسى سه‌رۆكى ئه‌و تیمه‌ى هه‌ڵبژێردراون یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌شدا كه‌سێك نه‌بێت كه خه‌سڵه‌تى كاریزمایى هه‌بێت و بتوانێ به‌سه‌ر هه‌موویاندا زاڵ بێت، دوور نییه جۆرێك له فره ئاراسته‌یى و فرهكوێخایى دروست بێت، كه ئه‌وه‌ش هێنده‌ى تر پرۆسه‌ى بڕیار و هه‌ڵوێستى سیاسى یه‌كێتی له ئاستى پرس و بابه‌ته هه‌ستیار و گه‌رمه‌كان، سه‌ختتر ده‌كات. بێگومان ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى و سه‌قامگیریى سیاسى كوردستان ده‌بێت.
به‌تایبه‌تیش كه زۆرینه‌یه‌ك له‌وانه‌ى كۆنگره متمانه‌ى پێداون، ئه‌وانه‌ن كه دژى ئه‌و شێوازه له هاوبه‌شى و پێكهوهیین له‌گه‌ڵ پارتى كه ئێستا سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و هه‌رێمى به‌ده‌سته. ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه تازه‌یه نایانه‌وێ هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ پارتى به‌و جۆره‌ى پێشوو بێت. كوردستان ده‌خه‌نه‌وه به‌رده‌م پاكێجێكى تر. له ئه‌گه‌رى ملنهدانى ركابهرهكهیاندا به‌دوورى نازانم به‌و هۆكارانه‌ى له سه‌ره‌وه باسمكردوون، كه‌شێكى نادروستى سیاسى له كوردستان بخوڵقێت كه هه‌موو لایه‌ك تیایدا زه‌ره‌رمه‌ندبن. به تایبه‌تیش پێش هه‌ر كه‌س زیانى بۆ یه‌كێتی ده‌بێت. چونكه ئێستا یه‌كێتی پێویستى به ره‌خساندنى هه‌لومه‌رجێكه بتوانێ ئیستسمارى سه‌ركه‌وتنه‌كانى خۆى بكات كه به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و كێشه‌كانى خۆیدا زاڵ بوو. هه‌روه‌ها پێویستی به كه‌شێكى هێمنه تا ئه‌و كه‌فوكوڵ و حه‌ماسه‌ى تیایدا دروستبووه شوێنى خۆى ده‌گرێت. به بۆچوونى من بۆ ئه‌مه‌ش پێویستى به‌وه‌یه ئه‌م قهبهییه له سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى بچووك بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى دابهشكردنیانهوه ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و بازنانه‌ى لێوه‌ى بوون به سه‌ركردایه‌تى.
یه‌كێتی ناتوانێ له‌ناو سه‌ركردایه‌تییه‌كى فراواندا هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانى له ئاستى پێویستیى واقیعى كوردستان و ئه‌و پێشهاتانهدابن كه ئه‌گه‌رى روودانیان نزیكه. پێشتر مام جه‌لال و ده‌سته‌یه‌كى بچووككراوه‌ى ناو سه‌ركردایه‌تى كه تێڕوانینى ستراتیژییان هه‌بوو، تواناى هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ى واقیعیان هه‌بوو، بڕیار و هه‌ڵوێستى یه‌كێتییان دیارى ده‌كرد. ئێستا هه‌ر یه‌كێك خۆى له هه‌موو كه‌س پێ گرنگتره، ده‌نگیشى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێناوه كه هه‌موو شتێك ره‌تكاته‌وه، بۆیه ئاسان نابێت كه‌سانێك به ئاسانى بتوانن به لۆژیكى و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ى واقیع له‌ناو ئه‌و بازنه فراوانه هه‌مه‌چه‌شنه‌دا بۆ یه‌كێتی بیر بكه‌نه‌وه. بۆ چاره‌ى ئه‌مه پێویسته په‌له بكرێت له دروستكردنى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاكان، به‌شێكى ئه‌م سه‌ركردایه‌تییانه بنێرنه‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى كاروبارى رۆژانه‌ى حیزبه‌كه‌یان له ناوچه جیاجیاكانى كوردستان. ژماره‌یه‌كى سه‌ركردایه‌تى له ئه‌نجوومه‌نێكى تردا ته‌رخان بكه‌ن بۆ چاودێریكردنى گرووپه‌كه‌ى یه‌كه‌م، واتا به‌شێكیان ببنه ئه‌نجوومه‌نى راپه‌ڕاندن و به‌شێكیشیان بكرێن به ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى. نوخبهیهكى ده‌سته‌بژێر بهێڵنه‌وه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنى سیاسه‌تى یه‌كێتی.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكات، ره‌نگه به ئاسانى بتوانێ كه‌ڵك له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌رگرێت كه بۆ یه‌كێتی دروستبوون و به‌هۆیانه‌وه پێگه‌ى سیاسى و جه‌ماوه‌ریى یه‌كێتی بۆ ئاستێكى به‌رزتر له ئێستا ده‌گۆڕێت. چونكه مه‌یلێكى به‌رفراوان هه‌یه بۆ جۆرێك له پێویستى راگرتنى هاوسه‌نگى له كوردستان. ئه‌گه‌ر دۆخى سه‌ركردایه‌تیكردنى یه‌كێتی سه‌قامگیربێت، به‌دورى نابینم ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌رێكى زۆرى هێزه‌كانى تر‌ى زۆنى سه‌وز روو بكه‌نه‌وه یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بكه‌وێته دۆخێكه‌وه كه ئاماژه‌ى ناسه‌قامگیرى له كوردستان به‌رهه‌م بهێنێ، نه‌ك ناتوانێ خه‌ڵكى تر بۆ خۆى كێش بكات، ناتوانێ به‌ر به هه‌ڵوه‌رینى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆیشى بگرێت.



