تێڕامانێكه مایەی گەنگەشەكردنه، به باوەڕی من وەك خۆی دەمێنێتەوه: دواجار نووسین وەرگێڕانه. وا دەڵێم و خۆزگەی ئەوە دەخوازم كه دونیا هێشتا بچووكتر ببێتەوه و ئێمه ببینه دراوسێی یەكدی، زارۆكەكانمان بەیەكەوه یاری بكەن و شەوانیش ئێمەی دراوسێ كاتێك خوێ یاخود نانمان نامێنێ، لەدەرگای یەكدی بدەین.
دەخوازم وەك چۆن ئەحمەد عارف دەڵێ: مریشكەكانمان تێكەڵ ببن. ئەو دەربڕینه جوانه له هەڵبەستێكی درێژ- 33 گولڵـه- كه هونەرمەند جوان حاجۆ نەك تەنیا ئاوازی بۆ دابنێ و بیڵێتەوه، من سەرسام دەبم.
وەرگێڕان وەك گوتم: هەر نووسینێك دواجار وەرگێڕانه، نووسەر هەوڵ دەدات خۆی، شت، دۆخی خۆی، ناخ و ژیانی خۆی وەربگێڕێ، یاخود بیانكاته خۆزگەی خۆی، یان بەو شێوەیەی كه دەیەوێ هەبن، به هەر جۆر و شێوەیەك.
نووسەر هەوڵ دەدات بیانباتەوه تافی منداڵی، سەردەمی بێگوناهی و پاكێتییەكەی، خەون و پایز و راستییەكەیان نیشان بدات. هەوڵ دەدات وەریانبگێڕێته سەر واتای خۆیان، له ئەنجامدا خۆزگه، خەون، پایز و واتاكەیان وەرگێڕێته سەر زمان.
من، لەسەر بۆچوونی خۆم سوورم: نووسین بەنێو چەند وەرگێڕانێكدا تێپەڕ دەبێت، بەنێو چەند خیانەتێكدا. ئەگەر گوێ بەو بۆچوونه بدەین كه دەڵێ هەر وەرگێڕانێك خیانەتێكه، هەر وەرگێڕانێك بێت. ئەو ئەنجامه بەهێزتر دەبێت كاتێك دەزانین هیچ نووسەرێك نییه بتوانێ جوانیی گوڵێك - بۆ نموونه له یەكەم رەشنووسەكەیدا بنووسێتەوه. هەروەها هیچ خوێنەرێك نییه بتوانێ له نووسەرێكدا پێی بگات، بیناسێت و گەمارۆی بدات، راز و هیواكانی هەڵبێنێ، له دایكبوونی نووسین یاخود خوێندنەوه. خوێنەر بەرۆڵی خۆی هەوڵ دەدات نووسین به گوێرەی زانین، تێگەیشتن و دۆخی خۆی وەربگێڕێ.
لێرەدا پەیوەندی توناوتوونی نووسین و وەرگێڕان دەردەكەوێت، نووسین به ناساندنێكی وەها باشتر ناساندنه، به تایبەت كه وەرگێڕ دەست بۆ پەیوەندی واتایی نێوان نووسەر و دۆخەكەی، تێڕامان، خۆزگه و رامانی نووسەر دەبات. بەهەمان شێوه له پەیوەندی نێوان دۆخی تێڕامانی خوێنەر.
ئەم بارەش به واتایەكی تر، وەرگێڕانی ئامانجی نووسینه. لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم هیوایەكی خۆم وەربگێڕم، كه دەخوازم بڵێم شتەكان واتایان هەیه، شاراوەیه و كاتێك شتەكان دەنووسرێن، پێویسته وەربگێڕدرێنه سەر واتای خۆیان. ئەو واتایەی كه لەنێو تەمی ژیانی ئێمەدا ون دەبێت. لەنێو شلوێی رۆژ و سەرقاڵیماندا.
هەوڵ دەدەم دەرگا كراوەكەم وەربگێڕم، تا بزانم چەنده له چاوەڕوانیی تۆدام، دەرگاكەم دادەخەم و داخستنەكه وەردەگێڕمه سەر دڵساردبوونەوەی خۆم بۆ نەهاتنت، لەو بەڵێنانەت كه دڵساردیان كردم و دڵساردی منیش بێهوودەیی تۆ وەردەگێڕێ.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ