رووداو - هەولێر
خانمە نووسەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان مریەم قازی لە شاری مەهاباد کۆچی دواییکرد.
مریەم قازی، لە بنەماڵەی ناسراوی قازییەکانی مهاباد بوو و برازای پێشەوا قازی محەممەد بوو، لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک، وەرگێڕان و رەخنەی ئەدەبیدا چالاک بوو و گەلێک بەرهەمی لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوبووەتەوە.
هەروەها دوو کتێبی بە ناوەکانی "هاتنە ژوورەوە قەدەغەیە" و "زیندەبەگۆڕ" چاپ و بڵاوکراونەتەوە، رۆمانێکیشی بە ناوی "ژیانم خۆشدەوێ" لەژێر چاپدایە.
مریەم قازی کە ساڵی 1964 لە شاری مەهاباد لەدایکبووبوو و ئەمڕۆ (دووشەممە، 5-11-2018) هەر لەو شارە کۆچی دواییکرد، چالاکوانێکی دیاری مافەکانی ژنانیش بوو.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ