رووداو: ئەدەب و کو‌لتوور
بەرەو ڕۆمانی کوردی، کتێبێکی (159) لاپەڕەیی لیکۆڵەر "ئارام سدیق"ە و یەکێکە لە چاپکراوەکانی یانەی قەڵەم. نووسه‌ر له پێشه‌كیی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكه بۆ ده‌ستنیشانكردن و خوێندنه‌وه‌ی هه‌شت له‌و رۆمانه دیارانه‌ی كه به‌رهه‌می رۆماننووسانی پاش راپه‌ڕینن و هه‌وڵ دراوه پێگه‌ی ئه‌م رۆمانانه دیاری بكرێت.
هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر لایه‌نه ته‌كنیك و تێمه‌كانیشیان كراوه تا دنیابینی پشت حیكایه‌تی رۆمانه‌كان بۆ خوێنه‌ران روونتر بكرێته‌وه. یه‌كێكی دیكه له په‌یامه‌كانی ئه‌م كتێبه هه‌وڵدانه به ئاقاری شكاندنی ئه‌و بێده‌نگییه زۆره‌ی به‌رامبه‌ر به رۆمانی كوردی هه‌یه و بێده‌نگییه‌ك كه به‌شێك له تێكسته‌كان به بێده‌نگی داده‌پۆشرێن و بواری بینینیان له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه بۆ ناهێڵرێته‌وه.
به‌گشتی ده‌كرێت ئه‌م نووسینانه ده‌روازه‌یه‌ك بن بۆ لابردنی ته‌می بێده‌نگی له‌سه‌ر تێكسته‌كان و هاوكات كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی زیاتر بێت له‌سه‌ر ئه‌م تێكستانه و تێكستی دیكه‌ی رۆماننووسان.
هه‌ر له درێژه‌ی پێشه‌كییه‌كه‌دا، نووسه‌ر دەڵێت: ئه‌م نووسینانه سه‌ر به هیچ قوتابخانه و تیۆره‌یه‌كی دیاریكراو نین، به‌ڵكو ئه‌و تیۆره و قوتابخانانه‌ی كه ئاماژه‌شیان پێده‌كرێت له‌نێو تێكسته‌كانه‌وه هه‌ڵهێنجراون، چونكه بڕوای ته‌واوم به‌وه هە‌یه كه تێكسته‌كان تیۆر دروست ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. هه‌ر كاتێك تیۆره‌یه‌كمان هه‌بوو و ویستمان تێكستی تێبئاخنین، ئه‌وكاته تووشی له‌قاڵبدانی خه‌یاڵی نووسه‌ر و چه‌قبه‌ستنی بیركردنه‌وه ده‌بین. ئه‌م هه‌وڵه‌ی من له پێناو رزگاربوونه له لەقاڵبدانی بیركردنه‌وه و خه‌یاڵی نووسه‌ران و چاوێكی دیكه‌یه بۆ بینینی تێكسته‌كان.
ئه‌و هه‌شت نووسه‌ره‌ی له‌م كتێبه‌دا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان نووسراوه، بریتین لە: "عه‌تا محمە‌مه‌د، به‌ختیار عه‌لی، جه‌بار جه‌مال غه‌ریب، رزگار حه‌مه ره‌شید، فه‌رووغ نیعمه‌تپوور، كاروان كاكه سوور، به‌یان سه‌لمان و یاسین بانیخێڵانی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ