دڵدارێكی جنجیلانەم هەیە و نیشتمانێكی گەورە و دادڕاوم هەبوو. نیشتمانێكی ساردوسڕ و دڵدارێكی گەرموگوڕ. لای ئێمە دڵنیابووین نیشتمانەكەمان بەدڵداری ئازاد و بە ئەڤین قەشەنگ و نازدار دەبێت. بۆیە یەكەمین و مەزنترین مۆجیزەمان هەر بەتەنێ سوورەتی (ئەڤین) بوو. كەچی لە نیشتمانەكەماندا هەموو شتێ ڕەوا بوو بەتەنێ ئەڤین نەبێت كە سومبولی فاحیشە و ڕیسوایی بوو.
دەمخواست نیشتمانە دڕكەجاڕ و دادڕاوەكەم چون (ماردین)ی خۆشەویستم نازدار و مەزن بووایە، نیوەی ئەو، دڵۆپێكی ئەو سیحری تێدا بووایە.
ماردین لە هەرجێ پاو پانیبەرزی دادەنان، پاو پانیبەرزی خڵتانی خوێن دەبوون و نێرگسەجاڕێ خۆی رادەخست. لە هەر جێژوانێكدا دانیشتینایە و ڕازونیاز و گلەییمان بكردایە و پێكەوە بگریاینایە، پەڵەیەك گوڵاڵەسوورە وەنێو نێرگسەجاڕەكە دەكەوت.
كاتێ سەرتاسەری نیشتمان دەبێتە دڕكەجاڕٍ، نیشتمان بچووك دەبێتەوە. ئەمە گوناهی ئێمە نەبوو. ئەمە یاسایەكی سروشتییە.
رۆژ بەڕۆژ خۆشەویستەكەم گەورەتر دەبێت و نیشتمانەكەم بچووكتر.. ئەم مەزنتر و ئەو گزگلتر.. ئەم شكۆدارتر و ئەو ریسواتر.
نیشتمانەكەم هێندە بچووك و بچووكتر بووەوە، تاكو بووە جووتێ پێڵاو، هەڵمگرتن و كردمنە پا خنجیلانەكانی ماردین.
باشە چۆن نیشتمان لەپادەكرێت؟!
من دەمزانی نیشتمانەكەم لە پاكانی ماردیندا شادومانتر و ئارامترە تا لە مۆزەخانە بنرێت. لە پای ئەودا جوانترە تا لەنێو موغازەكاندا سەواو مامەڵەی پێوە بكرێت. وەلێ ئەفسووس...
- ئازیز! ئەم نیشتمانە زۆر تەنگە.. ئازاری پاكانت نادات؟!

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ